ڕۆژهەڵات
Ir al canal en Telegram
https://t.me/rojhalatakam88 t.me/HidenChat_Bot?start=7464340399
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
225
Suscriptores
Sin datos24 horas
+57 días
+1730 días
Archivo de publicaciones
225
من ناموس و نیشتمانم
خۆشتر ئەوێ لە گیرفانم
نامەوێ ئەم نان و بەرگە
ئەچم ئەبم بە پشمەرگە
ڕێی پیاوتی و شەرەف ئەگرم
لەسەر کوردایتی ئەمرم
بمرم لەگەڵ کوردی برام
شادی و بەختەوەریە لەلام
✍مامۆستا هەژار موکریانی
225
ئێستاش لە ناو کۆرپەی ڕۆحم
ئەوینی تۆ ڕادەژێنم
دە با وەکوو کۆرپەی ساوا
ئارام بێت و بینوێنم...
#خاڵۆ_ناسر
225
گولٚ فرۆشیم کرد
ووتیان شورەییه،..!
گۆرانیم ووت؛
وتیان حەرامه،..!
سەمام کرد
کردیان به هەرا،..!
وەکــ ژن هەستــام
وەکــ ژن دانیشتــم
وەک ژن بەڕیٚگادا ڕۆیشتم
هەزار توانجی حەرامم لیٚ درا،..!
عاشق بووم
فتوای کوشتن و خوێنـم حەڵاڵ کرا،
چوومه هەر شوێنێکــ ووتیان زەعیفەیه، هەرچیم نووسی ووتیان قسەی قۆڕ و بێ پیاوی و تەنیاییه،..! خواتان هەبێت،
ژنێتی چــۆن ئەشاردێتەەوه،
ڕێگـایەکــ ژن بەسەریدا نەڕوات
هەزار ژیانی تریش تێپەڕێ قەت ئاوەدان نابێتەوه.. ڕۆژێکــ ژن تیایدا پێنەکەنێت،
بەتەمەنی گشت نوحەکان تەواو نابێت.. مەهێڵن ژنەکان بگرین،
گوناهی گریانی ژنێکــ هەزار تۆبه لێی خۆش نابێت من ژنم‚
تۆ ئه توانی پیاو بیت !
#پیرباڵ
