ڕۆژهەڵات
Ir al canal en Telegram
https://t.me/rojhalatakam88 t.me/HidenChat_Bot?start=7464340399
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
225
Suscriptores
Sin datos24 horas
+57 días
+1730 días
Archivo de publicaciones
225
شەرەف جەستەی ئافرەت نیە، شەرەف خاک و نیشتمانە، گەر نیشتمانت فرۆشت تۆ گەورەترین بێ شەرەفیت . . .❤️ 🌞 💚
225
مەڵێ من ناگۆڕێم ئەگۆڕێیت! ڕۆژانێک دێت واز لەو شتانە ئەهێنی کە هۆگری بویت واز لە کەسانێک ئەهێنی کە هەمو کەست بون دەست بەرداری خەونێک ئەبیت کە هەمیشە چاوەڕێی بە دیی هاتنی بویت ڕۆژێک لە ڕۆژان لە سەرشۆستەی یادگاریەکان دا ئەنیشیت و ئەبینیتکە بێ ئەوانەش ئەژیت بە مرۆڤەکان مەڵێ خۆشت ئەوێن چونکەباڵ دەر ئەکەن و ئەفڕن ئەڕۆن🕊🖤!
225
هیچ شتێک وەک خەیانەتی قەڵەم خراپ نییە، فیشەک ڕەنگە چەند کەسێک بکوژێ، قەڵەمی خائین، لەوانەیە میللەتێک بەتەواوی بکوژێت..!
225
بڵا بمرم، بڵا بمرم، ملم ورد
چە ژینێ بوو، منی بێچارە ئەمکرد
ئەگەر کەس لێتی پرسی، چی بە سەر هات..؟
بفەرموو: دەردە بێ دەرمانەکەی گرد..
بڵێ دەرد و غەموو ئێش و عەزابێ
کە پێم دابوو لە گەڵ خۆیا هەمووی برد
بە کەس نەیژی لە داخی دووری من بوو
بڵێ بێچارە هەر، بەو داخەوە مرد!
#عەباس_کەمەندی
225
ژن،بە وێنەی نیشتمانە کێ دیویەتی کە نیشتمان کڕنۆش بەرێ بۆ دوژمنان؟
225
چەند دەترسم،
که دێمەوه،
هەواڵێکی تاڵت پێ بێ
چەند دەترسم،
که باوەشت پێدا دەکەم
بۆنی نامۆیەکت لێ بێ
چەند دەترسم،
که دێمەوه،
گرامەری زمانی چاو
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ
چەند دەترسم،
پلەی گەرمی پەنجەکانت
وەک بەجێم هێشت، وا نەمابێ
لەمەش زیاتر، چەند دەترسم،
کەسم، هاوڕێم
که دێمەوه، تۆ وەک خۆت بیت
من بگۆڕێم ...!
#پەشێو
