منێکی بێ تۆ🖤🫴
Ir al canal en Telegram
لە نووسینەکانمدا هەموو شتێکم سەبارەت بەتۆ نووسیوە تەنها ناوت نەبێ ناوتم لە کوچەیەکی دڵمدا حەشار داوە🖤🌚 https://t.me/+jGB04Wy7oplmNDY0
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
371
Suscriptores
+524 horas
-47 días
+2030 días
Archivo de publicaciones
بمەوێ لە یادت کەم ..
ئەی چی لە خەیاڵت کەم !
تۆ لە خەیاڵم دەرکەم 🫠
چی لە یادگارییەکانت کەم ؟
دەنگیشت لەبیر کەم*
چی لە هەناسەکانت کەم؟
بێتۆ تەمەن بەڕێکەم ><
چی لەم دڵە وێرانەم کەم ؟!
تۆ کچ نیـت
تـا لە ماندوێتی کچ تێبگەیت ،
هەرگیز بە دیار داهێنانی تاڵە قژە درێژەکانتەوە
خەیـاڵ نەیبردوویتەوە
هەرگیز لە کاتی دڵ تەنگیدا چوار دیوار
نەبووە بـە هاوڕێت
نـــا وانەبووی
تۆ هەرگیز قژەکانت کورت نەکردۆتەوە بۆ ئاسودە بوون و دامرکانەوەی ئاگرەکەی ناخت
تاکە شت ئارامت کاتەوە
هانـا بردنە بەر گریـان نەبوو
نەخۆش نەکەوتیت لە پێناو
دەرنەبڕینی هەستەکانت
تــۆ نەشکایت کاتێک درکت بە ئازاری
خەڵکی کرد !
زۆر جیاوازی لـــە کچێک
بە دەست و پێیەکی وردەوە
وە خەونێکی بچوکەوە بەرامبەر بە دونیایەکی
پـڕ لە ناپاکی وەستاوە
تۆ ئەو ئەرکەت پێ نەدراوە ببیت بە
شــەڕەفی خێزانێک ،
ئاخۆ چیت دییوە لە کچێکا جگە لە
جەستەیەکی مێینە و دەنگێکی نزم تر
لە دەنگە پیاوانـەکەت🫠🫧🤍
💔دڵم نایا لەبیرت بکەم،
نەک ئەوەی نەتوانم،
نەک ئەوەی نەکرێت،
ناا بەڵام شتێک له دڵما ناهێڵێت
وەک ئەوەی هەر جارێک کە ئەمەوێت
وازت لێ بێنم ۆینەیەک،
دەنگێک،یادگارییەک،دێته ناو مەسەلەکە
و هەموو شت تێک ئەدات.
ڵەبیر کردن کاتێک سەخته که کەسێک
نەک بەس لەناو یادەوەریە کانتدایه بەڵکو
لەناو سات بە ساتی هەناسەکانته.
دڵم نایات لەبیرت بکەم،
چونکه وەک بڵێی بە لەبیرکردنت ئەبێت
واز لە بەشێکی ڕۆحم بهێنم،
هەمان بەش که به عەشقی تۆوه گەشەی کرد،
بە خندەکانت،بە دەنگت،تەنانەت بەو ساردییەت.
لەبیر کردن بۆ کەسێکه که کەم خۆشت ویستبێت
نەک کەسێک کە بە تەواوی بونتەوه عاشقی بووبێت.
نازانم کەی و لەکۆی قەرارە ئەم دڵتەنگی
تەواو بێت بەڵام ئەزانم هەرچیەک بێ
دڵم نایا لەبیرت بکەم چونکه هێشتاش له
کونجێکی دڵما ئومێدێک ماوه بۆ گەڕانەوەت،
حەتا ئەگەر باوەڕیشم بەوە هێناوه کە ئیتر
ناگەڕێیتەوە💔
