es
Feedback
ئەو؛

ئەو؛

Ir al canal en Telegram

لێرە بە یادی ئەو ئەنووسم نەبوونی ئەو برینێکە سارێژ نابێت¹³؍¹²؍⁰⁴🕊️ @Aaa_Www_1bot

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
1 007
Suscriptores
+54924 horas
+5737 días
+62030 días
Archivo de publicaciones
#پیام_ناشناس ‌ هر او شوی هاتم به تواوی او شتانه‌ی نوسیبوتن گریاممم و استاش ک یادگاریکانت نوسی من ل جی تو ویران بوم یخوا له دورت گریم🙂

خۆزگە هەمووی چیرۆکێکی خەیاڵی بونایێ نەک چیرۆکێکی راستەقینە و بە ژان:)🖤

#پیام_ناشناس ‌ خوزگه تواوی او شتانه‌ی دات انان درو ابو و ل اخرا اتوت وانیه:)

خوانەکات عەزیز سڵامەت و تەمەن درێژ بی:)

#پیام_ناشناس ‌ یخوا بقوربانی او دله پر ل خه‌مت بم من کویر بم بوت ب تواوی پیامکانت فرمیسکم هل ریژا نازانم چون اونده صبرت بوه واقعااا:))) یخوا بمرم بوت واقعاا پیم ناخوش بوو

-بە ناوی داهێنەری ژیان «یادەوەری شیرین» قەڵەم نووسی و جەوهەر نەخشاندی منیش لەگەڵ هەر نووسینێک هەزاران یادەوەریم بە بیر هاتەوە،بۆ ساتێک خەیاڵی پێکەوە بوونمان مێشکمی داگیر کرد و دواتر دیسان کزەی دڵم بیری هێنامەوە کە نەبوو قسمەت نەبوو هەموو خەیاڵ و ئاواتەکانمان بوون بە خۆزگە. لە دەریای نووسینەکانم نووقم بووم بەڵام دەنگی چرکەکانی کاتژمێری ژورەکەم ژاوە ژاوی مێشکمی هاژاند بە بێ بوونی هیچ ساتێکی خۆش هەر تێپەر ئەبن و ماوەی نەبوونی تۆ درێژ ئەکەنەوە.من خۆشترین ساتەکانی ژیانم بەو کاتژمێرانە تێپەر بوون کە تۆ بە دیانەکانت لەسەر دەستم دروستت ئەکرد خۆزگە بە ئازارترین کاتژمێرکان هەر ئەو کاتژمێرانە بوونایێ بەڵام ئێستا هەر چرکەیەک ئازارێکی قووڵە هەر چرکەیەک مێشکم ئەهاژێنێ و بیرم ئەهێنێتەوە کە تۆ نیت خۆزگە هەموو کاتژمێرەکان ئەوەستان ئەوکات لەوانەیە بۆ چرکەیەک خوێنی ئەو برینەی دڵی منیش بوەستێت و مێشکم بسرەوێ. ئیتر بێزار بووم لە بەهێز بوون،ئەمەوێ پر بە دڵ ناوت هاوار بکەم ئەوەندە بەرز کە دەنگم بە ئاسمان بگات و تۆش گوێت لێی بێت،ئەمەوێ بێمە ئامێزت و دڵم ئارام بێتەوە و ژیانم رەنگ و روو بگرێتەوە بەڵام چی لە خاک بکەم کە تۆی لە ئامێز گرتووە و من تەنیا ئەتوانم ئەو خاکە لە ئامێز بگرم کە تۆی لە ئامێز گرتووە. ئەو شەوەی مانگ بەرگی سووری پۆشیبو تۆ لە پادگان بوویت و من لە پەنجەرەوە سەیری ئاسمان و مانگم ئەکرد و لە دڵمەوە دوعام ئەکرد تۆ بڵێی مانگ لە خۆبایی بووبێت و دوعاکانمی بە خودا نەوتبێ یان دڵم بە بێ دەنگی دوعاکانی بە مانگ ئەوت و بە گوێی مانگ نە ئەگێشت؟! گرینگ نییە هەر کامیان خیانەتی لێم کردبێ خۆ گیان خیانەت ناکات تۆ گیانی شیرینی منی بەس بە مردنم خۆشەویستیت لە جەستەم دا کۆتایی پێ دێت. شەهیدی جووانم🖤🕊 نووسینی خۆم لە ¹⁴⁰⁵.².¹³

هاوسەر نەبووین لە ژێر بنچینێک نەبووین بەڵام لەگەڵم بووی،لەگەڵت بووم لە سەخت ترین کاتەکاندا لە هەموو بارودۆخێک دا. لیلی و مەجنون نەبووین شیرین و فەرهاد نەبووین بەڵام عاشق بووین ئەونە عاشق کە عەشقەکەمان وەک دووعای هەژارێک لەسەر بەرماڵ گەیشتە دەرگانەی خوا،من شیرین نەبووم تۆش فەرهاد نەبووی کە لە پێناوم کێو هەڵ بکۆڵی،تۆ گیانی من بووی تۆ سەربازێکی بێ تاوان بووی کێوت هەڵ نەکۆڵی بەڵام بە سەرما و گەرما لە نزیک کێوی ئاربابا پاسەوانیت دا. ئەو کاتێی کە رۆیشتی بۆ ئامووزشی وام ئەزانی دوونیا بە کۆتایی گێشتوە قەت ئەونە لێم دوور نەبووی هەموو شەوێک ئەگریام و بە گریانەوە لەگەڵ پیوی کەت قسەم ئەکرد هەمووی رۆژەکەم بۆ ئەگێرایتەوە ئۆمێدم هەبوو کە دێیتەوە و ئەیانخوێنیتەوە،۹ مانگ تێپەریوە بەڵام ئێستاش رەقەم تەلەفۆنی (عەجەب شێر)م پێ ماوە،کە تەلەفۆنت ئەکرد کە گوێم لە دەنگت ئەبوو هەستم ئەکرد هەموو دوونیا هی منە،دواتر کە لە پادگان لە کاتی پۆست بە مۆبایلێ کی(نوکیا)نامەت بۆ ئەناردم وەک ئەوە وابوو هەموو دوونیا دەست لە دەستی یەک بەختەوەریم بۆ بێنن. من بە تامەزرۆیی چاوەرێت بووم،ئەو کاتەی لە (عەجەب شێر)لەبەر تیشکی هەتاو گەرمات ئەبوو دڵی من لێرەوە بۆت ئەسووتا،کە لە پادگان لە کاتی پۆست سەرمات ئەبوو تەزو بە گیانی من دا ئەهات. گەرما و سەرما و بەهێز ترین رەشەبا کان تەنانەت چاو پیس و حەسود نەیانتوانی تۆم لێ ببن،بەڵام شەپوولی موشەکێ تۆی لێ بردم ئەی نەژیت ئەو زاڵمەی کە دایبریم لە تۆ. بە قووربانی برینی سەر جەستەت بم بە قووربانی خوێنی لەشت بم کۆتا ژوانیشمان وەک یەکەم ژوان بارانی بوو، شیشەی پەنجەرەکانی ئۆتۆمبێلەکەی بە هەناسە کانمان تەمی کردبو،جلەکانی سەربازی پۆشی بوو کۆتا جار کە باوەشم پیای کرد جلەکانی سەربازی لەبەر بو هەر بەو جلانەشەوە شەهید بوو من ئێستا بێ تۆم بەڵام تەنانەت ئەگەر نەشبیت من هەر بە یادی تۆ ئەژیم هەر بەو هەوایە ئەژیم کە لای گۆری تۆوە دێت،خۆشەویستی ئێمە ناتەواو مایەوە بەڵام تەنانەت بە مردنیش کۆتایی نەهات،تۆ نیوەیت برد بۆ ئاسمان و نیوەی لەسەر زەوی لای من ماوە. بە قووربانی رۆحت بم خۆت رۆیشتی بەڵام نیوەی رۆحت لەلام جێ هێشت رۆحت ئاگادارمە🫠هەرچەندە ئیتر ناتوانم لەم دوونیا باوەشت بکەم و ماچت بکەم هەر بە باوەش و ماچی دوونیای خەون و خەیاڵ ماومەتەوە بەڵام خۆزگە وەک چۆن مالئاوایی خەونی پێش روداوەکە بوو بە راستی باوەش و ماچی خەونەکانی ئێستاشم ئەبوو بەراستی. تۆ پەیمانت دا تا مردن لە پشتم بوێستی و پەیمانت نەشکاند،منیش پەیمان ئەدەم تا مردن لەبیرت نەکەم و هەموو هەست و نوسینەکانم هەر بۆ تۆ بێت. شەهیدی جووانم جوانترین یادەوەری ژیانم زۆرم خۆش ئەویت رۆشتوەکەم🖤🕊 نووسینی خۆم لە ¹⁴⁰⁵.¹.³¹

-بە ناوی داهێنەری ژیان «چارەنووسی شیرین» کاتی مناڵی لەگەڵ هاورێ کانم لە قوتابخانە کە یاری مان ئەکرد لە دەوری یەک کۆ ئەبوینەوە و کەسێک مان هەل ئەبژارد تا بە دەورمان دا بخولێتەوە و هەموومان شێعری(هەی رێوی رێوی،رێوی بە ئیمان،شەریکی شەیتان،نامە ئەنووسم بە خوێنی دەستم...)مان ئەوتەوە،هایش خۆزگەم بەو سەردەمە. ئێستا من ئەنووسم بەڵام نامە نانووسم بەڵکوو بیرەوەری کانم ئەنووسم،ئێستا من ئەنووسم بەڵام بە خوێنی دەستم نا بەڵکوو بە قەڵەمی دڵ و جەوهەری چاوەکانم،جا من چۆن دڵم دێت دەستم ببرم و بە خوێنی دەستم نامە بنووسم لە کاتێکا کە پیتی یەکەمی ناوە جوانەکی تۆ دەمارێکە لە تەنیشت شادەمارم،تۆ رەگی حەیاتمی. مانگی سەرماوەرزی ساڵی ۱۴۰۱ شەمسی بوو،دوای نیوەرۆ لەپر سەیری مۆبایلەکەم کرد بینیم کەسێک نامەی بۆ ناردووم بەڵێ ئەو کات کەسێک بوو بەڵام ئێستا هەموو کەسمە،ئەو کات زۆرم رق لێی ئەبویەوە تەنانەت دوو جار بڵاکم کرد،ئاخ قسمەت چۆن بە زۆری ئەو رقت گۆری بۆ عەشق چۆن بە زۆری هێناتە ژیانم لە کاتێکا کە چاوەرێی کەس نەبووم،ئاخ قسمەت لەناکاو هێناتە ژیانم و لەناکاو بردت دەی چی ئەبوو کە هێنابوت نەتبردایە؟! یەکەم ژوان مان لە مانگی بەفرانباری هەمان ساڵ بوو،باران ئەباری بەڵام بارانێکی بە خوور نا بەڵکوو بارانێکی زۆر هێمن و نم نم هەر لەو کاتەشا دڵی نەسرەوتو و پر ژاوە ژاوی من تەنسیقێکی جوانی درۆست کردبوو بەڵام جوان تر لەو تەنسیقەش هەبوو،من بووم و تۆ. تۆ وەک ئاسمان بووی بۆ دیتنت ئەبوایە سەرم بەرز کردایەتەوە،خۆ من بچووک نەبووم بەڵکوو تۆ باڵات داری چنار بوو،باڵا بەرزە کەم ئەی بە قووربانی باڵای داپۆشراو بە خۆلت بم.من لە قەدەر تۆ جوجیلەیەک بووم کە لە گۆمێکی ئاو دا خووساوە ئاخر برژەنگەکانم وکوو گووڵ شەونمی نم نمەی بارانی لێ نیشتبوو لووتم سوور ببویەوە تەنانەت هەستم بە هەبوونی نە ئەکرد وام ئەزانی لووتم نییە جا نازانم چۆن لووتم وا سڕ ببو لە کاتێکا کە دڵ و دەروونم وەک تەنوور ئەگرا و هەڵمی گەرمای ئەرۆشتە ئاسمان و ئەبوو بە هەور و ئەباری،ئەلەرزیم جا نازانم لە سەرما بوو یا لە شەوقی دیداری تۆ. کاتێک دەستی هێنا بۆ ئەوەی وەک دوو هاورێ دەست لێ بدەینەوە دەستم برد و دەستم لەناو دەستی دانا دواتر ویستم دەستم لە بەندی دەستی دەربێنم بەڵام تووند دەستی گرتم و نەیهێشت دەستم لە دەستی بترازێ،هەر ئەو کاتە دەستم بوو بە پێنج وردە ماسی و چووە گۆمی چاوانیەوە،چاوە جووانەکانی کە سەیری ئەکردم بریسکەیان ئەدایەوە وەی خوایە گیان چەن جووان بوو بە قووربانی چاوەکانت بم،ئەو رۆژە کە سەیرت کردم و پێکەنیت و دەست گرتم تازە زانیم ئارامی چییە،ئەو رۆژە کە لێوت لەسەر رومەتم دانا و ماچت کردم تازە زانیم لێدانی دڵ چۆنە هەر ئەو کاتە مەیڵت چووە دڵمەوە و لەو کاتەوە هەر ترپەیەکی دڵم بۆ تۆیە. دوو هەفتە دوای یەکەم ژوان کە دیاری یەکتر ناسینمانم وەرگرت بێ ئەوەی بیر بکەمەوە بە فەرمانی دڵم لە ناکاو لە باوەشم گرت،لەو ماڵە چۆل و هۆلە لەو کۆلانە بێ دەنگە تەنها دەنگی ترپەی دڵمان و هەناسەمان و جریوە جریوی چۆلکە ئەهات،هەستێکی زۆر سەیر بوو زۆر خۆش بوو لە ناکاو وەک بنێشت بە ملیەوە نووسام و رومەتیم ماچ کرد ئەو کات زانیم ئەو باوەشە ماڵ و حاڵی منە ئەو ماچە هێزی منە. من گووڵێک بووم تۆ بویتە باخەوانم،من گووڵێک بووم کە دەستی هیچ باخەوانێکم لێ نەدرابوو تۆ یەکەم باخەوانی من بووی تۆ بوویتە باشترین و خۆشەویست ترین باخەوانی ژیانم،کاتێک کە تۆ بوویتە باخەوانم ئەنجا زانیم خۆر لە کام لاوە هەڵ دێت و گەشامەوە،بە شنەی دەنگت شنامەوە بە نووری دیدەت رەنگم دایەوە. من لای ئەو تەنها جوجیلە نەبووم تەنها گووڵ نەبووم،من مناڵێکی ساوا بووم کاتێک کە سەرم ژانی ئەکرد ناوچەوانی ماچ ئەکردم و ژانی سەرم بە گەرمای لێوەکانی ئەتوایەوە و لەناوئەچوو،کاتێک کە دڵتنگ ئەبووم سەرم لەسەر قاچی دائەنا دەستی ئەخستە قژە لوول و هالۆزاوەکانم و ئارامی ئەدا بە دڵم،واییی کاتێک کە خواردەمەنی بۆ ئەکریم و ئەیکرد بە دەمەوە حەزم ئەکرد هەر لەو ساتەیا بۆی بمرم و زیندوو نەبمەوە تەنانەت لە کرینی خواردەمەنیشا رۆمانسی بوو(پاستیل قلبی)بۆ ئەکریم🥹 یادگاریەکان ئەونە شیرینن ئەونە زۆرن تەنانەت ئەگەر ساڵێکیش بنووسم تەواو نابن.

دای ئەنێم بەڵام دواتر ئەیسرمەوە:)

#پیام_ناشناس ‌ دایبنێ چون دڵنیام هەر من نیم زۆر کەس پێی خۆشه گوێ بیستی قسەکانت بێت.

#پیام_ناشناس ‌ زۆر حەز ئەکەم گوێ بیستی یادەوریەکانتان بم🫠

#پیام_ناشناس ‌ له یاده‌وریه‌کانتان باس که 🫠

خوانەکات گوڵم سپاس بۆ هەست و سۆزت:)🖤

#پیام_ناشناس ‌ کوڕە بەقووربانی دڵت بم ڕۆڵە :)) یاڕەبی خودا کەس بەو دەردە ئیمتحان نەکا ئەو پەیامانەت کە دەبینم کزە لە جەرگم دێ دەگەڵ دانە بە دانەیان دەگریم قوربانیشت بم ناڕەحەت مەبە🫠🫠🫠

ئەگەر گریان چارەسەر بوایێ هەر یەکەم شەو ئەهاتەوە هێندە کە بۆی گریام بەڵام نەک گریان تەنانەت بە قوربەسرا کردنیش چارەسەر نابێ،نایێتەوە:)

ئێستاش داخت نابێتە باوەرم ئێی جوانترین داخ و برینم:)

خەمی دووریت قەستی گیانی کردووم:)

تۆ بەقەد دڵتەنگی من دووری و من بەقەد جووانی تۆ خەمگینم:)

🖤:)

خۆ من پیر نەبووم ئازیزەکەم تۆ پیرت کردم:)🖤