Estîlan
Ir al canal en Telegram
بەخێرهاتی بۆ ئەستیلان.❤️☀️ چالاکییەکانی ئێمە، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە، و تەنیا ئامانجمان لە دامەزراندنی ئەم کاناڵە بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتییە بەم هۆیەوە: «هەمووجۆرە کۆپی بابەت و هەڵگرتنی وێنە و ڕەنگاڵە و پەڕگە لەم کاناڵە ڕێگە پێدراوە». @Astilanbot
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
587
Suscriptores
+324 horas
+737 días
+18730 días
Archivo de publicaciones
587
تۆ کە مالکی کەناڵی 🫵
ئەم پەیامە بۆتۆیە🫵
ئەگەر ئەتەوێ پۆستەکانی ناو کەناڵت ویوی باشی بۆ بێ ئەوا بێ دو دڵی واردی ئەم ٢ گروهە گەورەیە بە 🫰
گروهی یەکەم
https://t.me/aro_m87
گروهی دووەم
https://t.me/Riklmm
بۆبەرز بونی ڤیوی پۆستەکانت
587
Repost from N/a
تۆ سێبەری و قەت لە باڵام نابیتەوە.
ڕەنگی چاومی و تا ئاوی بیناییم نەڕژێ،
ئەو ڕەنگە ناتوێتەوە.
شێرزاد حەسەن
587
Repost from N/a
ئەمشەو زۆرتر لە شەوانی پێشوو تەنیام.
بۆنی غەریبی پڕ بە هۆدەکەم شەپۆل ئەدا.
بە شووشەی پەنجەرەی هۆدەکەما،
شۆڕاوەی باران نەرمنەرم دێتە خوارەوە.
وەک پیرەپیاوێک کە لە گۆشەی خەڵوەت و بێدەنگییا، لە ئێوارەیەکی زەرد و خەماوییا،
بۆ ڕەنجی خەسار، بۆ ڕۆژانی ڕابردووی بەهار، بۆ بووژانەوەی بیرەوەریی هەزاران یادگار،
ئەسرینی خوێنبار بڕێژێ.
سوارە ئیلخانیزادە
587
Repost from N/a
هۆ کیژۆڵە قژ سەوزەکەی دارستانی هەست و شێعرم
چۆن بێمەوە؟
لە نێوانی من و تۆدا شمشێرێکە و
خوێنی هەزار ئەوینداری لێ دەچۆڕێ.
شمشێر کولە و ئەوین تیژە
بە بڵێسەی ئاگری دڵ ئەم شمشێرە بتوێنەوە.
ئەوینداری ڕاستەقینە، لە بەرانبەر هیچ کۆسپێکا دڵ ناگۆڕێ.
جەلال مەلەکشا
587
Repost from ئاسۆی چیاکان`
ئەگەر لوتفت ببێ ڕۆژێ بپرسی چۆنە ئازارت
ئەکەم گیانم فیدای زارت کە ناوم بێتە سەر زارت
فەلەک زانی کە ئەشعارم لەسەر ئەوسافی ڕووی تۆیە
«شکاندی پەنجەکانم تاکوو نەنووسم وەسفی ڕوخسارت»
عارف عورفی•
587
دنیا بووە بە فڕکان فڕکانێکی ناشرین
بۆ ئەوەنە تەنیام؟!
ئەمەوێت کەسێک گوێم لێ بگرێت...
Estîlan
