″کـــاژە″
Ir al canal en Telegram
-کاژە بە واتەی پەناگە یاخود شوێنێکی ئارام - پەناگەیەک بۆ من و ئێوەش (:
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
434
Suscriptores
-124 horas
-137 días
+4130 días
Archivo de publicaciones
434
Repost from N/a
🛜🛜🛜🛜🛜🛜
🏳 کانفیگ پرسرعت و به صرفه دارم
با ساب و ضمانت تست رایگان 🇩🇪
۱۰۰ گیگ ۲ کاربره ۱۸۵.۰۰۰ هزار⭐️⭐️
سرویس های نامحدود:
یک ماهه تک کاربره ۲۱۰.۰۰۰ تومن⭐️⭐️
یک ماهه دو کاربره ۳۱۰.۰۰۰ تومن⭐️⭐️
۲ ماهه تک کابره ۳۵۰.۰۰۰ تومن ⭐️⭐️
۲ ماهه دو کاربره ۴۵۰.۰۰ تومن ⭐️⭐️
فول سرعت ⭐️⭐️⭐️⭐️
📱👍📱📱📱📱📱💬💬
جهت خرید : @vala_ja_a
اتصال سریع، قیمت مناسب، انتخاب هوشمند
434
هەرچیم هەیه، لێم بسێنن
بەڵام تۆ خوا بەر لەوەی كه بممرێنن،
چنگێ خۆڵی وڵاتەكەم
له دڵەكەم بپرژێنن
هه رچیم هەیه لێم بسێنن
هەرچی ئێسقان له لەشمایه
یەكه یەكه
هەمووی به گاز دەربهێنن
بەڵام تۆ خوا
نەكەن هەرگیز
چڵێ داری ئەم نیشتمانه بشكێنن.
هەرچیم هەیه لێم بسێنن
مووی لەشی خۆم
تەڵه تەڵه دەربهێنن،
وەك گوریسێك بیچنن و
بمخنكێنن
بەڵام نەكەن
یەك بەردێكی ئەم وڵاته بسووتێنن.
بەڵام نەكەن
تو خوا نەكەن!
لەتیف هەڵمەت
434
Repost from پەپوو؛
چوار ساڵە کە بەروارەکان بۆ من تامی تاڵی لەبیر چوونەوە ئەدەن و خوولەکەکان، بێ ڕەحمانە بەبێ پێکەنینی تۆ تێدەپەڕن.
چوار ساڵە کە چیتر دەنگی پێیەکانت لە ماڵەوە نایات. چوار ساڵە کە چیتر پێکەنینە جوانەکەت لەسەر لێوەکانت لە کاتی لە ئامێز گرتنم نابینم.
چوار ساڵ تێپەڕی؛ بەڵام جێگە خاڵیەکەت هەر وەکوو ڕۆژی یەکەم گەورە و پڕ قسەیە.
چوار ساڵ لە نەبوونت تێپەڕی و من هێشتا ناتوانم باوەڕ بکەم کە چیتر لەلامان نیت.
ئێستاش کاتێک کە دنیا سەختم پێ دەگرێت، سەیری ئاسمان دەکەم و دەڵەی لەسەرەوە ئاگاداری منی و پەناگامی. بەڵام بەجێی شانەکانت بەس دیوارە ساردەکانی تەنیایی دەبینم. تێگەیشتم کە "باوک بوون" تەنیا بە پێوەندی خوێنی نییە، بە هەبوونی تۆ بوو کە لەناو تەواوی تۆفانەکانی ژیان ئیجازەت نەدەدا زەڕەیەک لە هەبوونم بلەرزێ.
خاڵە گیان، دنیا دوای تۆ زۆر گۆڕا. من خەریکم گەورەتر ئەبم و دەرس ئەخوێنم، خەریکم بەو ئاواتانەی کە پێکەوە بەرنامەمان بۆ دانابوون ئەگەم، بەڵام گەورە ترین خەمم ئەوەیە کە تۆ نیت تا ئەم شکۆفانە ببینی. نیت تا ببینی ئەو نەمامەی کە بەدەستە مێهرەبانەکەت داتچەند، ئێستا چۆن گەورە بووە.
434
کێڵگە دەسترێ بۆ باران، چیا بۆ هەڵۆ.
ڕووبار و چەم بۆ نەوەستان، خۆر بۆ ئاسۆ.
ئاگرپەرست بۆ ئاتەشگە، با بۆ چرۆ.
ئەستێرە و مانگ بۆ سپێدە، منیش بۆ تۆ.
کوردستانم، منیش بۆ تۆ!
عەبدوڵڵا پەشێو
434
بۆ نەجاتی ئەم گەلە کۆیلە و هەژار و بێکەسە
گیانی پاک و بیری تیژ و ڕێگە ناسینم دەوێ !
هێمن
