هێدی|Hêdî
Ir al canal en Telegram
خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
326
Suscriptores
-224 horas
-47 días
-430 días
Archivo de publicaciones
326
هەرچی پەپوولە باڵ ڕوتە ڕۆحی ورد بوو،باڵی شکا ئەڵێن نامەیێک عاشقانە چەن زەربە شەلاقیان لێدا ئەڵێن ئاواتێ خۆی سووتان بەهارێ خولیای خۆی فرۆشت ئەیژن ئیتر خوێن پوڵ ناکا هەر لەداخا ڕەگێ خۆی کوشت
326
پیاو کە عاشقی رۆحێ ئافرەت بوو،
تەنها یەک ئافرەتی بەسە.
بەڵام کە عاشقی جوانی بوو،
ئافرەتانی هەموو دنیا بەشی ناکات
326
کە مرۆڤ نەبوو،
گوڵ چییە؟
با چەن جوان بێ و چەن بۆن خۆشیش!
کە ژن نەبوو،
ژیان چییە؟
با هەزار ساڵیش من بژیم،
کە ماڵ مۆسیقای تیا نەبوو،
ئیتر گوێ بۆ ئەبێ هەبێ؟
کە شیعرێ، ناخ نەبزوێنێ و لەناو زەینا
چرای خۆی دانەگیرسێنێ و
ناو بە ناو داتنەچڵەکێنێ،
تۆ پێم ناڵێی بۆ بنووسرێ؟
کە ئازادیش نەبوو ئیتر
گوڵ یەعنی چی و
ژن و مۆسیقا یەعنی چی و
شیعر چییە و
ژیان خۆی چی؟!
شێرکۆ بێکەس
326
بەسەرهاتێکە دڵ تەزێن خەفەت هێنەر،شادیبەزێن بەفەرمانی هەلاکۆ خان گوڵ نابێ شین بن لە باخان نامووس،حەیا،شەرەف بڕی قاڵاو بەسەر گوڵدا قڕی ئەمڕۆ ڕۆژی دڕک وداڵە دڕوو بەسەر گوڵدا زاڵە
326
هەموو گوڵێک لەلام جوانە
هەموو گوڵێک
تایبەتمەندی خۆی میوانە
بەڵام لەسەر ئەم جیهانە
من شلێرم زۆر خۆش دەوێ
جیا لەوەی
گوڵی گۆڕی شەهیدانە
پێکهاتەکەی لەشێوەی خاکی کوردانە
چوار سوورە گوڵ
لە یەک ڕیشە و لە یەک گیانە
بۆیە ئەلەو گوڵستانە
شلێرئاسا
سەر،دادەخەم
بۆ ئەم خاکی کوردستانە.
خاڵە قازی
326
لە دواییشدا تۆ ئەپرسی:ئەی جێژوانی بێ ماچ لە چی ئەچێ؟؟
منیش ئەڵێم:لەو کەمانچە دانراوەی
لە سووچێکدا چاوەڕوانە و کەس نایژەنێ:))
شێرکۆ بێکەس
326
بە قەد هەموو
ئەستێرەکانی خامۆشت
دڵم تەنگە
کەی خۆری ئازادیت هەڵدێ نیشتمانم؟
زۆر درەنگە!
ک_د_ئازاد
326
Repost from Alan Sound🎙️
لە وێرانەی دڵی شێواوم
شین و واوەیلا و ڕۆڕۆ
ئاورێک بەربۆتە هەناوم
دێتە دەر لە هەناسەم بۆسۆ
بووم بە ئەفسانەی وڵاتان
شار بە شار، ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ
خاڵی چاوت، گۆشەی ئەبرۆ،
دوو دینیان کردم لەسەر تۆ
یا بمکە پیری مەیخانە
یا مریدی خانەقات بم
شاعیر: مامۆستا وەفایی دەنگبێژ: ئالان فاتمی
326
وتی دینت؟
وتم دینت.
وتی تەقوا؟
وتم مەیلت.
وتی ئایەت؟
وتم خاڵت.
وتی قیبلەت؟
وتم ئەبرۆ.
وتی مەزهەب؟
وتم عەشقت.
وتی جەننەت؟
وتم وەسڵت.
وتی دۆزەخ؟
وتم هیجرە.
وتی ڕاستە؟
وتم تۆ بۆ؟
مینەجاف
