es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete

H I W A_✹

H I W A_✹

Ir al canal en Telegram

لە دڵم دا گوڵی سەوزی هیوا دەڕوێنم 🌱 @ALLOZAWbot

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
923
Suscriptores
+124 horas
+397 días
+9930 días
Archivo de publicaciones
لە باوەشی سروشتدا هەموو برینێک بێدەنگ چارەسەر دەبێت . تۆزێک جوانی
+4
لە باوەشی سروشتدا هەموو برینێک بێدەنگ چارەسەر دەبێت .
تۆزێک جوانی
09 ago, 15:32

ئەڵێ هەتا ژیان ئەڵێ سڵاو ، ئەجەل ئەڵێ تەواو . کەواتە بژین :)
09 ago, 13:10

ماندووم وەک ئەوەی بڵێی هەزار ساڵە ڕامکردوە نەگەیشتوومە بە هیچ شوێنێک .
پیرباڵ
09 ago, 10:02

گەر ڕەشە با ڕێی لێ گردی تۆ ببە بە ، شاخ .
08 ago, 15:14

سڵاو پێشمەرگەی قارەمان چاکترین ڕۆڵەی کوردستان پڵنگی سەر شاخ و هەردان هەڵۆی خوێناوی سەر بەردان شەڕی مە شەڕی ژیانە شەڕی باوەڕ و ئیمانە بۆ ئازادی کوردستانە یا کوردستان یا نەمانە کوڕی کوردی ئازا و دلێر هەستە ڕاپەڕە وێنەی شێر کچی کوردی ئازا و دلێر هەستە ڕاپەڕە وێنەی شێر لە کوردستان ڕامێنە تێر وێران بوو وڵاتی زەنوێر شەڕێ مە شەڕی ژیانە شەڕی باوەڕ و ئیمانە بۆ ڕزگاری کوردستانە یا کوردستان یا نەمانە لە ڕۆژەوەی سروشت هێلانەی مرۆڤە، وشە هاتۆتە گڕ و گاڵ لەو ڕۆژەوەی ساڵ لە دوای ساڵ سامی برووسکە و باران بت و پەرستگەی خولقاند لەو ڕۆژەوەی خاچ باڵای عیسای کرد بە ڕووگەی ماچ لەو ڕۆژەوەی مەنارە هەنگی دا لە سێدارە لەو دەمەوەی مەرەکەبی قەڵەمی دەستی سوڵتانان خوێنی گەشی کوردی هەژارە ئەو خاکە خاکی کوردییە خۆ خاوەنی دیکەی نییە سەبەب بۆ هێرشی وی چییە؟ کوردستانە و کوردخێوییە شەڕێ مە شەڕی ژیانە شەڕی باوەڕ و ئیمانە لەگەڵ کوردستان پەیمانە یا کوردستان یا نەمانە یا کوردستان یا نەمانە یا کوردستان یا نەمانە
08 ago, 15:09

ئاسۆ سنووری هەتەری دڵە ڕاوکێی چاوەکان و تاو وتێی چاوەڕوانیە سا کە پاییز بێ پاسپۆرت سنووری گەڵاکان دەبەزێنێت و بە قاچاخ دەیان گوازێتەوە لە بەهار ئاسۆ... فۆتۆشاپی ڤیستگەیەکە تیا وەستاوە ، شەمەندەفەرێک لە ڕەنگ و هیچ موسافیرێک لە چاوەڕوانی مەقسەدێک سواری نەبوە "چا"فرۆشێک هاواری بەدەمەوە کێشراوەتەوە هاوار دەکا چا چا چا بەڵام تا چاو هەتەر دەکا سنووری تابڵۆیەکە و....
شاهۆ . ح
08 ago, 13:20

Repost from دیلۆڤان
لە دڵی تاریکیشدا، هیوایەک دەدرەوشێتەوە؛ ئەوەی هیوای لەدەست نەدات، ڕێگای خۆی دەدۆزێتەوە. 🌿  
07 ago, 11:45

هەتا یادی شەهیدان زیندوو بێت ، هیوای گەلیش زیندوە . شەهید نەمرە
هەتا یادی شەهیدان زیندوو بێت ، هیوای گەلیش زیندوە .
شەهید نەمرە
07 ago, 04:04

گورگ هەر گورگە مەڕیش هەر مەڕە ، تەنیا مرۆڤ ، مرۆڤ نیە ڕۆژێک گورگەو ڕۆژێ مەڕ .
07 ago, 03:47

لە تاریکی شەودا هەر چرایەک هیوایەکی بچووکە .
بێکەس
06 ago, 15:47

من درێژەی یەک هاوارم لە ئەشکەوتەوە بۆ شەقام من ڕەنگدانەوەی یەک ترسم لە هەڵهاتنی خۆرەوە تا خۆراوا .
هێمن
06 ago, 14:31

کاروان ، کاروان ، هۆ کاروانی سەرلێشێواو لە شەوگاری ئەنگوستەچاو گۆچانی شک ، دەلاقەیەک ناکاتەوە .
06 ago, 09:33

_من و تۆ و کوردستان ؟! نا بەخوا زۆرین هەر من و کوردستان .
05 ago, 11:46

Repost from Zhya|Kurdistan
وەک چریکەی دەنگی زیرەک وەک زرێبار وەک چوارچرا وەک گۆلە سوێرەکەی ورمێ وەک چۆمی زێ خۆشەویستیت لە ناخمدایە سەربەخۆ بۆ ساتێکیش ناژیم بێ تۆ!
#ک_د_ئازاد
05 ago, 05:45

ئەم ڕیزە ، وێنەی کۆمەڵێک مرۆڤ نییە کە تەنها بە یەک ڕێگەدا دەڕۆن ؛ وێنەی هاوڕێیەتییەکە کە ژن و پیاو لە تەنیشت یەکتر ، بە بێ جی
ئەم ڕیزە ، وێنەی کۆمەڵێک مرۆڤ نییە کە تەنها بە یەک ڕێگەدا دەڕۆن ؛ وێنەی هاوڕێیەتییەکە کە ژن و پیاو لە تەنیشت یەکتر ، بە بێ جیاوازی ، بە بێ پێشەنگی دەڕۆین و بە بێ ترس ، بە ئاراستەی داهاتوویەک دەڕۆن کە مرۆڤ تێیدا بە کەرامەت بژی .
ڕچەشکێن
05 ago, 05:17

من هەر لەوە ئەترسم لەو غەریبیە ، گۆڕ غەریب بی .
هەڤاڵ
04 ago, 12:34

من کۆڵبەرم ئەم دیو ئەو دیو هەردووکیان هەر خاکی خۆمە بە ژێر ڕەحمەتی گولەش دا هەموو ڕۆژێک بۆ لەتێک نان هاتوو چومە لە بن بەردێکی خاکی خۆم نیشانەم لێ دەگرن لە دوور ، ئێستا من بووم بە بێگانەو ئەوان پاسەوانی سنوور...
هەی ژین هەی ژین
04 ago, 07:22

شەو باش من ناوم کراسی ژنانەیە ئەوەی کە نیشتمان پێی شەرمە بیکاتە بەری خۆی ، منم .
شێرکۆ بێکەس
03 ago, 14:03

من ئەو باڵندەم دەنووکم ببڕن بەباڵ ئەخوێنم ، باڵیشم ببڕن بە نەغمە و ئاوازم تا پەڕپەڕۆچکەی ئاسمان هەڵئەفڕم .
03 ago, 08:40

بێزار بێزار بێزاررررر
02 ago, 17:00