أجـرُ الآخـِرة 🕊️
Ir al canal en Telegram
خۆشویستنی پێغەمبەری خوا ﷺ به شوێنکەوتنی سونەتەکانێتی.!🤎 Owner : solav.n 🦋
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
526
Suscriptores
+324 horas
+87 días
+2130 días
Archivo de publicaciones
ئەو کەسەی گومانی وایە لە دوای نزا کردن دەستەکانی بە بەتاڵی دەگێڕێتەوە هێشتا خودای بە جوانی نەناسیوە🤲🏻🌱
پارێزەری ناو گۆڕ (سورەتی المُلک)پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت، هەر کەسێک هەموو شەوێک پێش خەوتن سورەتی (المُلک) بخوێنێت لە سزای گۆڕ دەیپارێزێت،دەبێتە قەڵغانێک لە نێوان مرۆڤ و سزای ناو گۆڕدا.
«هەرگیز بۆ گەڕانەوە درەنگ نییە؛ خودا چاوەڕێی تۆیە نەک گوناهەکانت تەوبە گەورەترین میهرەبانییە کە ئومێد دەبەخشێتەوە بە دڵەکان..»
إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ | پەروەردگار تەوبەکارانی خۆش دەوێت🥰
زۆر وتنی: أسْتَغْفِرُاللَّه
- پـلەت بەرز دەکاتەوە.
- زۆرترین سوودت پێ دەگەیەنێت.
- شەفاعەتت بۆ دەکـات.
- خودا لەتاوانەکـانت خۆشدەبـێت.
(أسْتَغْفِرُاللَّه) زۆر بـکـە🧡
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی :
بەراستی پێنج نوێژەکە تاوانەکان لادەبەن وەکو چۆن ئاو چڵک لادەبات .
📚الصحيحة : ١٦١٤
هەر ڪەسێك بەیانیان و ئێواران سەد جاربڵێ؛
🦋سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ🦋
ئەوە لە ڕۆژی دوایی هیچ ڪەسێك لەو بەڪردەوەی چاڪتر نایەت، مەگەر ڪەسێك هێندەی ئەو، یان زیاتر لەوی گوتبێت.
پێغەمبەری خوا ﷺ
ئەگەر خەمەڪانت درێژەی ڪێشا ئەوە بزانە ڪۆتاییەڪی جــــوان چاوەڕێــتە.
« قەرەبـــووی جوانی خـــــوا ھەموو ئازارەڪانت بیر ئەباتەوە »
« فاصْبرِْ إِنَّ وَعْدَ اللّٰه حَقَّ »💛
نوێژێك كە لە ئاسمانەوە بانگی بۆ دەدرێت
ئاخۆ دەبێت چ گەوهەرێك بێت و چ پاداشتێکی هەبێت!؟
خۆتان بێبەش مەکەن لەو پاداشتە گەورەیە ئەگەر بە دوو رکاتیش بێت🕯️🌒
.
شەونوێژ خەڵوەتگە و میواندارییەکی تایبەتی الله یە بۆ بەندە خۆشەویستەکانی کاتێک هەموو دونیا دەخەوێت تۆ لەگەڵ خالقی گەردووندا دەست بە گفتوگۆ دەکەیت."🕯️
پێغهمبهرى خوا ﷺ دهفهرموێت:باشترین نوێژ لـهدواى نوێژه فهرزهکان«شهو نوێژه»🤎
یەڪێڪ لە هۆڪـارەڪــانی نەمانــی
خەفەت و بێتاقەتی زۆر سەڵاواتدانە لەسەر پێغەمبـەری خـــودا.
اللَّهُـمَّ صَـلِّ وَسَـلِّمْ علَۍ نَبِينَــا مُحَمدْ ﷺ♥️
دینـەڪـەت بـەم جۆرەیـە:
ڪــاتێک تـۆ دوعـا بـۆ ڪەسێڪـ ئـەڪـەیـت ڪـە لێی بێئاگایــە لـە هـەمان ڪـاتدا فریشـتەڪـانیـش دوعـا بـۆ تـۆ دەڪــەن💙
هەر موسوڵمانێك لەسەر یادی خوا و بە پاڪی و بە دەست نوێژەوە بخەوێ ، و لە شەودا خەبەری بێتەوە داوای خێری دونیا و دوا ڕۆژ بڪات لە خودا ئیللا پێی ئەبەخشێ
پێغەمبەری خواﷺ🤎صحيح أبي داود_٥٠٤٢
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت:
نمونەی ئەو کەسەی ذکر و يادی اللَّهُ تَعَالَى دەکات، وە ئەو کەسەی ذیکر و یادی اللَّهُ تَعَالَى ناکات وەکو زیندوو و مردوو وان
با لە مردووان نەبیت زیکری اللّٰە تَعَالَىٰ بکە🤎
«ئایین هەمووی ڕەوشتە، بۆیە هەرکەسێک لە ڕەوشتدا لێت پێش بکەوێت، ئەوا لە ئاییندا لێت پێش کەوتووە.»
ابن القيم رحمه الله 💗
