𝘅𝗮𝗸
Ir al canal en Telegram
http://t.me/HidenChat_Bot?start=373319687
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
400
Suscriptores
+424 horas
+297 días
+5530 días
Archivo de publicaciones
400
زمانم شەق دەبا یەک دەم ئەگەر بێت و نەبا ناوت
به کوێری دائەنیشم گەر لەبەر چاوم نەبێ چاوت.
حەمدی
400
کاتێ باسی خەمی ساز دێت، پێموابێ هیچ ئامێرێک وەک عوود ناتوانێ بەیانی کات.
«بەم بەیانی و بانگی سۆحە گوێتان میوان بکەن بەو هەموو ئارامییە».
400
دكتوره بوشرا کەسنەزانی دەڵێت: ئێمە موریدی بێ تەمبورمان نییه، هەم پیاوان هەم ژنان تەمبور دەژەنن و یار یار دەڵێنەوه، لای ئێمه غەزەڵ و ئاواز و ئەوین سیانەی خۆراکی موریدن تا خۆی له دەست نەدات. غەزەڵ و بەیت، دروستکراوی ئەوینه، تەمبور: زمانی بێ کەلامانه، ئەوین: تاسه و مەیلی دووبارەی دیتنەوەی یاری ئەزەلی و یاری ئەبەدییه.
400
تکایە تکایە خۆتان لادەن لە حاشیە
تکایە گوێ بە حیچ شتێک مەیەن
کارتان نەبێ بە کاری کەسۆ
سەرتان لابەن لە نێو ژیانی خەڵک
هەرکەسێ هەرچی هەس، بە ئێمەوە پەیوەندی نیە!
ژیانی خۆتان بکەن و ئەوانیش ژیانی خۆیان!
حیچ کاتێ بۆ ئەوەی کە کەسێک لە چتێک دەر بێنن، بەرەو کوردەواری بێ، بەرەو ئیسلام بێ، بەرەو کتێب بێ، هەرچیەک بێ، بە قسەی نەرم و جوان نەک شەڕە جنێو
جنێو کاری نامەردانە
جنێو هەموان بێزار ئەکا لەو شتە
بە قسەی نەرم تێی بگەیەنن، بە مەنتق و قسەی حەق تێی بگەیەنن، حیچ شتێک بە جنێو درووست نابێ.
تکایە با ژیانتان حاشیەی تیا نەبێ
قسەی پێشینانە ئەڵێت دەمم بێسێ سەرم ڕاحەتە
ئێوەش کارتان نەبێ بە کاری کەسۆ
چاومانن.
400
خەبەری کۆچی دوایت یەکسەر دای ڕزاندین
بە هەژاری و تەنیایی و نەونی ژیانت دا سەر
حەقی تۆ زیاتر لەمەبو مامۆسا گیان
دەنگی ئازیزت هەتا هەتایە ئەمێنێ
نامریت و ئەمێنی لە دڵی هەموو کوردێکا
ڕۆحت لە بەهەشتی بەرین، لەسەر باخچە گوڵی هونەری کوردەواریدا ئەژیی
ڕۆحت شاد و سەوز🖤
400
ئەو دڵەی وەک بتپەرستێک ڕوو ئەکاتە چاوەکەت
نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زولفە تێکئاڵاوەکەت
گەرچی ئەیشێلی بە زەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت
قەت بە دڵڕەق باست ناکەم نایزڕێنم ناوەکەت
چونکێ ئەیزانم تەلاری یارە خواپێداوەکەت
مەستی کردووی بۆیە نابینێت لە ئاستم چاوەکەت
حەزرەتی هەردی
400
ئەو هەمدەمی غەمخوار و
نەدیمی منە یا ڕەب
ئەو مەحرەمی ئەسراری
قەدیمی منە یا ڕەب
ئەو گەوهەری شەهوار و
یەتیمی منە یا ڕەب
کەوتۆتە چە بەحرێکەوە،
خنکاوە دڵی من.
حەزرەتی بێخود
400
شانه هایت را برای گریه کردن دوست دارم
بی تو بودن را برای با تو بودن دوست دارم
شانه هایت را برای گریه کردن دوست دارم
یەکێک لەو گۆرانیانەی بانوو هایدە کە ڕۆحم و دڵم بە بیستنی شکۆفە ئەدا، دەنگی بانوو هایدە زۆر موعجیبە زۆرررر
