𝘅𝗮𝗸
Ir al canal en Telegram
ڕەگەز پەرەست - Racist http://t.me/HidenChat_Bot?start=373319687
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
325
Suscriptores
+324 horas
+67 días
+2630 días
Archivo de publicaciones
325
کە مردم شین و گریانت بە من چی؟ لە سەر مەیتم لەخۆدانت بە من چی؟ کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم ڕنینی روومەتی جوانت بە من چی؟ لە شانت دام، لە شانم گەر نەدەی شان کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟ بهێــــڵە سەر وە کێــلی گەردنت کەم ئەگینا سەرلەکێـــلدانت بە من چی؟ بەرۆکت دامەخە ئێـــستا، ئـــەگیـــنا بەرۆکدادڕانی قەبرانت بە من چی؟ بە زیندویی بە بالــۆرەم نـەدوێــنی کە مردم خەتمی قورئانت بە من چی؟ فیدایی گەر نەمای، ڕێبوار نەمردووە بەڵام لۆمەی ڕەفیـقانـت لە من چی؟ منیــش دەمرم، ڕەقیــبم دێـنە مەیدان ئەتۆی و مەردی مەیدانـت بە من چی کە ڕێبوارت نەگرتە سێبەری خۆت سەفای بەردەرک و هەیوانت بە من چی؟
«عەلی ئیسماعیلزادە (ڕێبوار)»
325
نازانم بۆ، بەڵام کاتێ سنە شتێکی لێ ئەقۆمێ، شتێک ڕو ئەدا لە سنە، ئەڵێی جەرگی من لەت لەت ئەکەن، کرماشان و ئیلام و ئەمانەیشم خۆش ئەوێ، بەڵام سنە ئێژی پاوەس بۆم، وەک زێدە، خوا بتپارێزێ لە هەر بەڵایەک شاری خوێن، شاری قارەمان، قیبلەکەم.
325
شەقامەکانی سلێمانی شاهیدی ژنان بەهێزن؛ ژنانێ که له گەرمای هاوین و سەختیی ژیاندا، بەهەموو هێزیان بۆ ژیان دەجەنگن؛ ئەوانەی خۆیان دەسووتێنن بۆ ئەوەی چرای ماڵە کانیان هەرگیز نەکوژێتەوه.
ژن ژیانە.
