کاڵ
Ir al canal en Telegram
@naarinabot مرۆڤ بێ ئۆکسجین دەمرێت٫ من بێ چا. نارینم و بە قەدەر پێویست ئەدام🍋🟩🌟
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
271
Suscriptores
Sin datos24 horas
-17 días
+130 días
Archivo de publicaciones
271
ئەوەش لە چیرۆکی نارین و مشکی بچووک.
ئێستا ئەمانە بە پێکەنینەوە دەگێڕمەوە
بەڵام ئەو کات لە ترسان مردم و زیندوو بوومەوە.
29 jun, 16:33
271
ئی لای مەغریبە بە دڵخۆشی چوومە حەسارێ تا کەمێک هەوا و مێشکم کەوێت
هەر لە خەیاڵی خۆمدا بووم و بیرم لەوە دەکردەوە کە چۆن زوو کارەکانم تەواو بکەم و بگەڕێمەوە ژوورێ، یەکجێ شتێکی نەرم بە لاقم دا وەک تیرێک بەردەوام ڕۆیشت وەڵڵا لەو چرکەساتەدا هەستم کرد ڕۆحم جیا بووەوە لە جەستەم چاوم لە خوارەوە کرد دیتم مشکێکی بچووکە، بەڵام بە چاوەکانی وای لێم دەڕوانی وەک ئەوەی بە خۆی بڵێت: «خودایە، ئەو کچە کێیە؟ من تەنها بە هەڵە لێرەم» ئەمنیش لە ترسان زمانم قفڵ بوو هەرچی هەوڵم دا قسە بکەم تەنها “ئیییییییی” دەهاتە دەمم دواتر یەکجێ هاوارم کرد و بە زیقە زیقە دەمکووت: «دایەەەەە مشک مشک مشک» ئەو مشکەش بە ترسەوە لێی دەڕوانیم و وەک ئەوەی بڵێت: کچێ من خۆم لە تۆ زیاتر ترساوم! بە خودای سەری شێواو بوو هەر لەملا و لەولا دەگەڕا و نەیدەزانی بۆ کوێ هەڵبێت. ئەمنیش لە ترسان وەک ئەوە وابووم کە ئەگەر نزیکتر ببێتەوە دڵم دەوەستێت لە کۆتاییدا ئەو هەڵهات و منیش بە هەناسە هەناسە هاتمەوە ژوورێ. دایکم پرسی: چی بوو بۆچی هاوار دەکەی؟ بۆچی وا سپی بوویە؟ کوتم: مشک مشک بە لاقم دا ڕۆی. جا دایکم چ بڵێت باشە؟ بە پێکەنین پێم دەڵێت خەڵک لە چینە مشکی دەخۆن ئەتو لێی دەترسێی؟ هەروا زەق زەق چاوم لە دایکم کرد و نەمدەزانی چبڵێم هەر نەمزانی ئەو قسەی چۆن و لەکوێ ڕا بۆ هات. خولاسە، ئێستا هەرکات دەمەوێ بچمە حەسارێ پێش ئەوەی بچمە دەرەوە، بە دەنگی بەرز ئاگاداریان دەکەم: ئاگاداربن! توخودا هەر مشکێک لێرەیە تا ئەمن لە حەسارێم مەیەنە پێش چاوم! دەنا دەتان دەم بە پشیلەی سوور. جا دایکم لەو بەری مەسخەرم دەکات و دەڵێت خۆ مشک لاقی نەبستراوە هەر لە یەک جێگا بمێنێتەوە بەڵام ئەمن بە جدی دەڵێم چونکە هەر ئێستاش ئەگەر شتێکی بچووک بە پێمدا تێپەڕێت هەست دەکەم ئەوە هەمان مشکە هاتووەتەوە بۆ تۆڵەسەندنەوە جا هەست دەکەم لەو لاوە مشکێک لە ژێر شتێکدا خۆی شاردبووەوە و بە ترسەوە گوێم لێدەگرت ڕەنگ لە ناو خۆیدا بڵێت: «یا خودا ئەو کچە شێتە هەر جارێ دێتە حەسارێ وەک سەرۆکی مافیا هەڕەشەمان لێدەکات من تەنها دەمویست تێپەڕم و بزانم ئەو پارچە نانە چییە، نەک بمرم بە دەمی پشیلەی سوور باشترە هەر بچمە حەساری ماڵێکی تر ئەو ماڵە بۆ ژیان گونجاو نییە» جا سەیر دەبێت ئەو مشکەش بۆ هاوڕێکانی باس بکات: «مەچوونە ئەو ماڵە، کچەکەیان پشیلەی سووری هەیە و بە زیقە زیقە هەڕەشەمان لێدەکات» بەهەرحاڵ ئەمنیش هەر بە شانازییەوە لە ناو حەسارەکەدا دەگەڕێم و هەست دەکەم ئێستا هەموو مشکەکان لە من حساب دەبەن، تەڕحێووو😏
29 jun, 16:32
271
من لە ڕۆژە نەهاتووەکان هیچ نازانم، بەڵام ئەوە دەزانم کە نابێت ئەمڕۆ بکەینە قوربانیی ئەو ڕۆژانەی کە لەوانەیە بێن یان هەرگیز نەیەن. ئەگەر تەقدیر بەبێ ویستی ئێمە بە ڕێگای خۆیدا دەڕوات، با خۆی هەڵبژێرێت ئەو ڕێگایەی کە دەبێت بڕوات.
29 jun, 07:31
271
وەرن شتێک بۆتان باس بکەم، نازانم دوای سێ چوار ساڵ بۆ دەبێت بەو گەرمایە ئەم شتە سەمم وەبیر بێتەوە. جا دەمکووت ساڵێک ئەمن هەروا قوتابی مەکتەب بووم، خودا گەیاندی و کابرایەک ئاشقم بوو. هەرچەندەی دەمکووت: «نا، نامەوێت لەگەڵ تۆ ئاشنا بم، جارێک دەرسم هەیە و ناتوانم.» تێنەدەگەیشت دیکووت: «لەسەرت ڕادەوستم.» کەرە گیان، دەمەوێ لەکۆڵ خۆمت بکەمەوە، دەنا دەرسی چی و شتی چی؟ دوایە بەخودای پێموایە بە ١٠ ئاکانتی جیاواز بلاکم کردبوو. ڕۆژێک هەروا بە خۆشی چاوم لە لیستی بلاکەکانم دەکرد، لەناکاو دیتم کەسێک هاتووە یەک ئاکانتی بە ناوی من درووست کردووە. جا ئەمن چە وێنەیەکم دانابوو، چە ژیاننامەیەکم نووسی بوو، هەموو شتێک وەک هی من بوو. ڕاست وابوو کە خۆی لەجیاتی من داناوە و فێکی منی درووست کردووە. جا خۆ، خوێنم بەستی، فشارم چووە سەر هەزار. دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر زانیم هەمان کابراییە.
جا کوتم: «ئاوا نابێت، با منیش بەکەری بزانم.» لەگەڵ کچێکی هاوڕێم کە لەخۆم ئۆسکۆڵتر بوو، چوین تاکەیەکی فێکمان دانا، خۆمان کردە کوڕ و موزاحیمی خۆم بووم. چوم بۆی و کوتم: «سڵاو نارین خان، چۆنی؟» کوڕەش وەڵامی دامەوە و کوتی:
«خۆت بناسێنە.» منیش خۆم ناساند و دوو دانە درۆم پێ وەنا وەڵڵا کوڕە لەگەڵم پێدا هات. خولاسە، دوایە کوتم: «نارین خانم، دەکرێت ئاشنا بین؟ خۆشیم لێت هاتووە، لە تاوانت شێت بوومە.» کوڕەش یا هەمان نارین خانم ڕاست لێم گەڕاوە و کوتی:
«نە وەڵڵا گوڵم، ئینتخابم هەیە.» تەق بلاکی کردم. ئەخە میووسەگ، ئەمن ئینتخابم لەچوو بوو؟ بۆچی بەختی منت بەست؟ ڕووت ڕەش بێت هەرێ وەڵڵا🗿
28 jun, 05:26
271
زۆر حەزم لەم جۆرە مۆتۆرە بچووک و کلاسیکانەیە، جۆرێک ئارامی تایبەتیان هەیە زۆر نازن🛵
یەکێک لە جوانترین ئامانجەکانم ئەوەیە کە ڕۆژێک بە پارەی خۆم یەکێک لەمانە بکڕم و لەجیاتی ئۆتۆمبێل بەو هاتوچۆ بکەم. ڕاستییەکەی ئەزموون سەلماندوویەتی کە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا هەم ترسنۆکم هەم زۆر خراپم بەڵام هەست دەکەم لەگەڵ ئەم مۆتۆرانە حاڵم باشتر دەبێت. جا دەمەوێت ڕەنگەکەی سەدەفی بێت یان سەوزی زەیتوونییەکی ڕوون و ئارام لەو ڕەنگانەی کە مرۆڤی بیری بەهار و ئێوارە فێنکەکانی دەخاتەوە. بیر بکە بەهار بێت بە تایبەتی مانگی گوڵان کە هەموو شوێنێک سەوز و پڕ لە جوانییە، لە ڕێگایەکی بێدەنگ و پڕ لە دار نزیکەی خۆرئاوابوون هێدفۆن لە گوێمدابێت مۆسیقایەکی هێمن پەخش ببێت و من بەبێ هیچ پەلەیەک مۆتۆر لێبخوڕم. هەندێک جار هێندە دڵم ئەو ساتەی دەوێت کە هەست دەکەم بەندبەندی بوونم بەدوای ئەو هەستە ئارامییەدا دەگەڕێت بە هیوای ئەو ڕۆژەی ئەم خەونە تەنها لە خەیاڵمدا نەبێت.
27 jun, 10:21
271
بەیانی یەکێک هاتووە سەر سەرم دەڵێت: نالین نالین هەسه. ئەگەر هەموو بەیانییەکەم بەو شێوەیە لە خەو هەستم دیارە بەختەوەرترین نارینم:)
27 jun, 03:02
271
بێ هیوا و ماندوو و بێزارم. زۆر حەزم دەکرد تاقیکردنەوەکانم دوا بخەن بۆ ئەوەی بە مێشکێکی کراوەتر و کاتێکی زیاتر بخوێنم بەڵام نازانم چی دەبێت لە هەموو ئەو ئەگەرانە ماندووم. لەوانەیە تا دوو مانگ نەبم چونکە ئەمە دوا جار و دوا کۆنکورییە کە تاقی دەکەمەوە دەبێت کۆتایی پێ بێت. ئیدی نامەوێت ناوی کۆنکور لە ژیانمدا بمێنێتەوە. ئیدی گرنگ نییە چەندەم هەوڵ داوە، کەم یان زۆر، باش یان خراپ، ئەمن چیدی ڕووحم هێزی بەردەوامبوونی نییە. هەست بە شەرم دەکەم بوونم پڕە لە گریانە. من قەرزداری ئەو نارینی بچووکەی ناوخۆمم، قەرزداری شادییەک، هەواڵێکی خۆش، گریانەک لە خۆشی. مەگەر چەندە زیندووم؟ گەیشتومەتە کۆتایی لە هەر لایەکەوە فشارم لەسەرە کەمێکی ماوە ئاگری بگرم و تەواو ببم. بەڵام بەڵام دەمەوێت کۆتایییەکەی ببینم. لەوە ماندووم تا نیوەی ڕێگا بڕۆم و دەست هەڵبگرم و دووبارە بگەڕێمەوە بۆ خاڵی دەستپێک. تا ئێستا زۆر باش خۆم ڕاگرتووە چیدی نامەوێت کۆنکور فێڵم بدات. جارێک بۆ هەمیشە دەبێت تەواو ببێت چ باش بێت چ خراپ. ئەمن تەنها تا ئێرە هێزم هەبوو. لەوانەیە دواتر حەسرەتی زۆر شت پخۆم کە کەمم هێنا یان وەک ئەوەی پێویست بوو تەواوی خۆمم دانەنا، بەڵام بەڕاستی ئەمن هەرچی لە دەستم هات کردومە و دواتریش دەیکەم. ئەم ماوەی ماوەتەوەش تێدەپەڕێنم چم پێ دەکرێت؟ هەر ئەوەیە کە هەیە.
22 jun, 16:41
271
ئەمن هاوین و گەرمام پێ خۆش نییە، بەڵام ئەو گەرمەی سۆبەی لە ناو زستانێکی سارددا خۆش دەوێت کە پەتۆکە تا سەر ملەت ڕادەکێشیت و لە تەنیشتیدا دەخەوی ئاخ چەند دڵم بۆ ئەو هەستە تەنگ بووە.
بە هەر حاڵ، لە هاوین تەنها میوەکانیم خۆش دەوێت، بە تایبەتی ئالوبالوو و هەلو. شتێکی دیکەش کە زۆرم حەز لێیە ئەوەیە نزیکەی ئێواران حەوشەکە دەشۆم و گوڵ و دارەکانی حەوشەکە ئاودەدەم، پاشان قالیچەیەکی جوانی سوور ڕادەخەم و لە حەوشە چا دەخۆینەوە. هەر ئەو هۆکارە وام لێدەکات بتوانم ئەم سێ مانگە نەفرەتییە تەحەممول بکەم، وگرنە بەڕاستی نا بە هاوین!
21 jun, 16:42
