تۆ دڵڕفێنــی🌜
Ir al canal en Telegram
تا کۆتایی تەمەن تۆ دڵڕفێن ترین مرۆڤی ژیانمی🦋🌧️
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
251
Suscriptores
Sin datos24 horas
+47 días
+2430 días
Archivo de publicaciones
ئێمە لە وڵاتێک لەدایک بووین کە دایک و باوکەکان بە دزی مناڵەکانیانەوە یەکتر ماچ ئەکەن ، بەڵام لەبەر چاوی مناڵەکانیان شەڕ ئەکەن
ئێمە لە وڵاتێک ئەژین بە ئاشکرا مرۆڤ ئەکووژن ، بەڵام بە دزیەوە خۆشەویستی ئەکەن
ئێمە لە وڵاتێک دا گەورە بووین کە عەیبە بە کەسێک بڵێیت خۆشم ئەوێیت ، بەڵام بە ئاشکرا جنێو و قسەی نەشیاو بە خوشک و دایکی یەکتر ئەدەن و خەڵکیش بە جنێوفرۆشەکان ئەڵێن ئازا
ئێمە لە وڵاتێک ژیان ئەکەین ئەبێ جگە لە خۆت بۆ هەمووان بژیت
ئێمە خەڵکی وڵاتێکین جگە لە ناشرین کردنی یەکتر و ئازار دانی ڕۆحی یەکتر شتێکی تر فێر نەکراوین
لە وڵاتەکەی من هەر کەس خەمی خۆیەتی قسەی نەیەتە سەر🫠💔••
ئەم ڕۆژانە کچە شۆخ و پڕ هیوا و دەم بە پێکەنینەکە نەماوە
کچێک لە ناخما ڕواوە کە تەنانەت بە شتە هەرە بچووکەکانیش شێتانە توڕە ئەبێ وەک ئەوەی شتێکی زۆر زۆر گەورە ڕویدابێت و چارەی نەبێت••
گلێنەی چاوەکانم
هێزی ئەژنۆ شکاوەکانم
ترپەی دڵە ساکارەکەم
لەم دنیا پانوو بەرینەت
لە بێکەسی دا بێکەسم ، کەسم بە
پەڵە هەورێکی بێ ئۆقرەم
پەنا بە ، پەنا بە ، پەنا بە بۆ برینەکانم
قووڕگم پڕە لە قسە و گلەیی و دەردی دڵ
گوێ بە ، گوێ بە ، گوێ بە بۆ نەوتراوەکانم
ژیانم سەراسەر پڕە لە دڵەڕاوکێ و بێ متمانەیی
ئامێز بە ، ئامێز بە ، ئامێز بە و نووقمم کە لە خۆت دا
با بتوێمەوە ، بتوێمەوە و تێکەڵی زام و برینەکانم بە
هیواو ئاواتە ڕەنگاوڕەنگەکانم تێک ئاڵۆزاون.
هێزم بە ، هێزم بە ، هێزم بە بۆ گەیشتن بە دیداری شیرینیان
هەناسەکانم وەک دڵە ساوا و بچکۆلانەکەم تەنگن
هەناسەم بە ، هەناسەم بە ، هەناسەم بە بۆ گەیشتن بە هەڵکێشانی دوایین هەناسەی پڕ لە خەموو قووڵم
تامەزرۆتم ، تامەزرۆتم ، تامەزرۆ🙃🖤••
دڵنیابە گیانم وا دەر ئەچێت بۆ باوەشت بەڵام ناچارم کە بوونم نەبێ لە ژیانت ئەی یار 🫠❤️🩹••
و من هەر کات خۆم دایە دەست تۆ
شتێک بە غەیری خێر و بەرەکەت نسیبم نەبوو خوایە گیان🕊🫀••
وا بزانم من هەمیشە ئاشقی شتە دوورەکان بووم...
ئاشقی مانگ،ئەستێرە،هەتاو،ئۆقیانوس و تۆ...
تۆیێک کە تەنانەت لەگەڵ ئەوەی دووری ئازیزی گیانی منی🙃••
ڕەنگە پێت خۆش نەبێت زۆر جار قسە بکەی بەڵام ئەوە بزانە من هەمیشە کاتم هەیە بۆ گوێ گرتن لە قسەکانت:)❤️••
°٭شەشەم ڕۆژی ڕەمەزان🌝🌱٭°
اللّٰهُمَّ لَاتَخْذُلْنِى فِيهِ لِتَعَرُّضِ مَعْصِيَتِکَ، وَلَا تَضْرِبْنِى بِسِياطِ نَقِمَتِکَ ، وَزَحْزِحْنِى فِيهِ مِنْ مُوجِباتِ سَخَطِکَ ، بِمَنِّكَ وَأَيادِيکَ يَا مُنْتَهىٰ رَغْبَةِ الرَّاغِبِينَ،
خوایە لەو ڕۆژەدا بەهۆی تاوانەکانمەوە ڕسوام مەکە و بە قامچی تووڕە بوونت لێم مەدە و تێیدا دوورم بکەوە لەو شتانەی ئەبنە هۆی تووڕە بوونت بە بەرەکەت و منەتی خۆت ئەی ئەو پەڕی ئارەزوی ئارەزوومەندان🪽🤍🌸••
°٭پێنجەم ڕۆژی ڕەمەزان🌝🌱٭°
اللَّهُمَّ اجْعَلْنِی فِیهِ مِنَ الْمُسْتَغْفِرِینَ وَاجْعَلْنِی فِیهِ مِنْ عِبَادِکَ الصَّالِحِینَ الْقَانِتِینَ وَاجْعَلْنِی فِیهِ مِنْ اَوْلِیائِکَ الْمُقَرَّبِینَ بِرَاْفَتِکَ یا اَرْحَمَ الرَّاحِمِینَ،
خوایە گیان لەم ڕۆژەدا بمکە لە ڕیزی ئەو کەسانەی کە داوای لێخۆشبوونت ئەکەن و بمکە بە بەندەی شایستە و گوێڕایەڵی خۆت و بمکە بە هاوڕێی نزیکەکانت ، بە ڕەحمەتی خۆت ، ئەی میهرەبانی میهرەبانەکان🪽🤍🌸••
فڵانی
هاتم بۆت بنووسم نەبوونی تۆ زۆر جوانترە لە هەبوونی زۆر کەس:)
کاتێک بیر لە هەبوونت ئەکەمەوە لە نێوانی ناخۆشیەکانم دا لە نێوان ماندوویەتیم دا پێکەنین دێتە سەر لێوەکانم
سەرەڕای ئەوەی کە ئێستا لە لام نیت بەڵام هەمووکات جێگات لە دڵم دا ئەمێنێتەوە
کەی دەیت؟!
کەی دەیت کە ئەو بزەلێوە ببێت بە پێکەنینێکی گەورە لە قووڵایی دڵەوە
تەنیا هاتم کە بڵێم من هەم
هەمووکات هەم 🙃🖤••
إِنْ تُبْدُوا الصَّدَقَاتِ فَنِعِمَّا هِيَ ۖ وَإِنْ تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاءَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ۚ وَيُكَفِّرُ عَنْكُمْ مِنْ سَيِّئَاتِكُمْ ۗ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِير،
ئهگهر سهدهقه و خێرتان کرد ئاشکرای بکهن ئهمه شتێکی چاکه بۆ ئهوهی خهڵکی چاوتان لێ بکات ، بهڵام ئهبێت ئاگاتان له نیهتتان بێت و تووشی ڕیا نهبن
و ئهگهر هاتوو به نهێنی بیدهن بهفهقیر و ههژاران ئهمهیان باشتره بۆ ئێوه چونکه پارێزراو ئهبن له ڕیا و له ساحهی مهحشهر له ژێر سێبهری عهرشی خوای گهورهدا ئهبن
ه خوای گهوره له خراپهکانتان خۆش ئهبێ بههۆی ئهو سهدهقهیهی که کردووتانه به نهێنی و به ئاشکرا وه خوای گهوره زۆر زانیاریهکی وردی ههیه و زانایه به کردهوهکانی ئێوه🤍••
کاتێک کەسێک بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک فڕێ ئەدەیت ، ڕقی لە خۆی ئەبێتەوە و هەست ئەکات کە کەم و کوورتی زۆرە🤌🏻••
