"ژیـلەمۆ"
Ir al canal en Telegram
-من بە فرمێسکی ڕنووی کوێستانی کورد پەروەردە بووم☀️-
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
408
Suscriptores
+124 horas
+1407 días
+13430 días
Archivo de publicaciones
407
تەکما بێ بۆ گۆڤەندی ڕزگاری
تەک شەماڵا بچینەوە بۆ شاری
زەرد و سوور و سەوزتر بێت وارێ مە
تەژی ماچ و شادی بێت شارێ مە
407
ژیان وەک ئاوی لێهاتوە
نە تام ، نە ڕەنگ ، نە بۆنی هەیە.!
بەڵام ناچارین بیخۆینەوە ، تاوەکو بژین .
407
تۆ کچ نیت تا لە هیلاکی دەروونی کچ تێبگەی، هەرگیز ئەوەندە نەگریاوی تا فرمێسکی چاوانت وشک بن، هەرگیز لە کاتی دڵتەنگیدا چواردیوار نەبوونەتە هاوڕێت، هەرگیز قژت نەبڕیوە بۆ خامۆش کردنی ئازاری دڵت، هەرگیز بە قوڕگێکی پڕ لە گریان و قسەوە بێدەنگ نەبووی، هەرگیز نەخۆش نەکەوتی بەهۆی دەرنەبڕینی هەستەکانت، تۆ هەرگیز ئەو ئەرکەت پێنەدراوە ببیت بە شەڕەفی خێزانێک، هەرگیز هەموو سەرنج وتێڕوانینەکان لەسەر هەڵەکانت نەبووە، هەرگیز دڵخۆشیت لێ قەدەغەنەکراوە بەس لەبەر ئەوەی کچی، بێدەنگ نەکراوی، تا ئێستا دایک و باوکت نەیان وتووە تۆ ماڶی خەڵکی و وەک بارگرانیەک مامەڵەیان لەگەڵ نەکردووی تۆیەکی کوڕ کە هاتیتە دنیا بە مایەی دڵخۆشی و بەختەوەری دایان نای و قوربانیان بۆ کردی، بەڵام چی دەربارەی ئێمەی کچ کە لە سەرەتایی ژیانمانەوە بە بەدبەختی و شووم ناویان بردین ئیتر باسی چیتر کەم؟ چۆن تێتان بگەیەنم کچ بوون لەم کۆمەڵگەی ئێمەدا زۆر سەختە تۆ کچ نی تا لە کچ بوون تێبگەی! مەگەر تۆ چیت بینیوە لە کچێکدا جگە لە جەستەیەکی مێینە و دەنگێکی نزمتر لە دەنگە پیاوانەکەت؟
