es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete

Nûçe TV Sorani

Nûçe TV Sorani

Ir al canal en Telegram

نوچە تیڤی، کەناڵێکی ئاسمانیی نیشتمانیی هەواڵی کوردییە، بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی و سۆرانی پەخش دەکات، بایەخ بە هەموو ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان دەدات، بەبیرێکی کراوە و بێ جیاوازی ڕاستییەکان دەگەیەنێت. https://nucetv.net/sor/

Mostrar más
866
Suscriptores
+224 horas
+87 días
+4130 días
Archivo de publicaciones
🟥نووچە|  ⭕ دەم پارتی: نەک بۆ دەمیرتاش و یوکسەکداغ، بەڵکو بۆ هیچ زیندانییەکی دیکەش کە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووریی تورکیایان هەیە، پێویست بە هیچ ڕێکخستنێکی یاسایی نوێ ناکات 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 07:46

🟥نووچە|  ⭕ دەم پارتی: دەبێت دەمیرتاش و یوکسەکداغ تەنانەت بۆ یەک چرکەش لە زینداندا نەهێڵرێنەوە 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 07:45

🟥نووچە|  ⭕وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان:  گشت لایەنەکان دەبێت تا 1/1/2026 کارەکانیان تەواو بکەن تاوەکو مافی دارایی فەرمانبەران جێگیر بکریت و داوای شایستە داراییەکان لە حکومەتی فیدراڵ بکەن. 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 07:43

🟥نووچە|  ⭕ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: ئەوانەی لە ڕێکەوتی 1/1/2016ـەوە شایستەی پلەبەرزکردنەوە بوون، بەڵام بەهۆی بارودۆخی داراییەوە ڕاگیرابوو پلەیان بەرز دەکرێتەوە 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 07:41

🟥نووچە|  ⭕ وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند، 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 07:39

🟥نووچە|  ⭕  سەرۆکی مەهەپە: پێویستە یاسای چوارچێوە دەستبەجێ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە دەوڵەت باخچەلی: یاسای چوارچێوەی سەرەتای دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێیە https://nucetv.net/sor/MHP-dewlet-Baxchali 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 05:24

ڤلادمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ئاژانسی "CNN" ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی لە ئێستادا تەنها خاوەنی بە
ڤلادمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ئاژانسی "CNN" ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی لە ئێستادا تەنها خاوەنی بەشێکی زۆر کەم (بەنزیکەی 1٪)ی ئەو مووشەکە بەرگرییانەی "پاتریۆت"ە کە پێویستییەتی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە بالیستییەکانی ڕووسیا. زێلێنسکی ڕایگەیاند، دانوستان و پەیوەندی ڕۆژانەی لەگەڵ هاوپەیمانان هەیە بۆ ئەوەی ڕێژەی مووشەکەکانیان بە شێوەیەکی نهێنی و هەستیار لە 1٪وە بۆ 5٪ بەرز ببنەوە. زێلێنسکی گوتی: ئەگەر ئەمریکا 5٪ی خەزێنەکانی خۆیمان پێبفروشێت، دەتوانین لەم زستانە بپەڕینەوە و گیانی هەزاران هاوڵاتی ڕزگار بکەین، بەڵام ئەگەر 10٪مان دەستبکەوێت، دەتوانین تەواوی مووشەکە بالیستییەکانی ڕووسیا لە ئاسماندا تێکبشکێنین. درێژەی بابەت 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 04:54

🟥نووچە| ⭕ هێزەکانی سوریای دیموکرات [هەسەدە]، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی گیانلەدەستدانی دوو ئەندامی لیوای قامیشلۆ بڵاوکردەوە و د
🟥نووچە|  ⭕ هێزەکانی سوریای دیموکرات [هەسەدە]، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی گیانلەدەستدانی دوو ئەندامی لیوای قامیشلۆ بڵاوکردەوە و دەڵێت: خوێنی شەهیدەکان وەک ئەمانەتێک لەسەر شانمانە، ئەوەی وەفادارییە بۆ ئەوان بەردەوامبوونە لە کارکردن لە پێناو داهاتوویەک، کە کەرامەت و ئازادی تێدا پارێزراو بێت 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 03:35

🟥نووچە|  ⭕  ئەمشەو نوسەر، چیرۆکنووس و ئەدیبی کورد و دیاری کوردستان، مامۆستا حسێن عارف لە تەمەنی 90ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. کورتەیەک لەژیاننامەی حسێن عارف https://nucetv.net/sor/Husen-Arif-kochidway-krd 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 03:18

🟥نووچە| ⭕ ‎لە ڕووداوەکەدا دووژن و منداڵێک گیانیان لەدەستداوە 🆔 @nucetvsorani
🟥نووچە|  ⭕ ‎لە ڕووداوەکەدا دووژن و منداڵێک گیانیان لەدەستداوە 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 02:50

🟥نووچە|  ⭕ ‎لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای خەبات ـــ هەولێر سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا‎ 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 02:47

🟥نووچە|  ⭕ کۆمپانیای DNO دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی کوردستان دەکاتەوە 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 02:28

🟥نووچە|  ⭕ حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ لەسەر دابەشکردنی داهاتی گومرگیی دەروازە سنوورییەکان گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمیی حکومەتی عێراق (الصباح) ڕایگەیاند، سیستەمی تازەی گومرگی بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت. وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کرد، تەواوی خاڵە ناکۆکەکانی پەیوەست بە سیستەمەکە چارەسەر کراون و بە گوێرەی دەستوور، 50%ی داهاتی گومرگی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و 50%ەکەی دیکە ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی دەکرێت. جەختیشی کردەوە، بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتنە، پێویستە لەمەودوا تەواوی بازگە نایاساییەکانی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەڵبگیرێن. 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 02:25

🟥نووچە| ⭕ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکیدا لەبارەی پەسەندکردنی یاسای "بەهێزکردنی تەباییی نیشتمان
🟥نووچە|  ⭕ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکیدا لەبارەی پەسەندکردنی یاسای "بەهێزکردنی تەباییی نیشتمانی و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی" ڕایگەیاند، بە گەرمی پێشوازی لە پەسەندکردنی یاسای "بەهێزکردنی تەباییی نیشتمانی و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی" لە پەرلەمانی تورکیا دەکەم. ئەم هەنگاوە ئازایانەیە، وەرچەرخانێکی گرنگە بەرەو بەدیهێنانی ئاشتیيه‌كی بەردەوام و ئارامى و سەقامگیری لە توركيا و ته‌واوى ناوچەکەدا. 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 02:24

🟥نووچە|  ⭕ نێچیرڤان بارزانی. لە بارەی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای چوارچێوە: بە گەرمی پێشوازیی لێدەکەین، ئەم هەنگاوە ئازایانەیە، وەرچەرخانێکی گرنگە بەرەو بەدیهێنانی ئاشتیيه‌كی بەردەوام 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 02:24

🟥نووچە|  ⭕ وەزیری سامانە سروشتییەکان: پشکی ڕاستەقینەی هەرێم زیاترە 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 02:17

🟥نووچە|  ⭕ " ماقولە دوو ڕۆژە لەسەرەی بەنزیندام؟ " هاوڵاتییەک بە دڵی پرەوە و لەسەرەی بەنزیندا قسە بۆ نووچە دەکات تاچەند هاوڕای قسەکانیت؟ 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 01:40

🟥نووچە|  ⭕  فەیلەسوفی فەرەنسی کاتەرین مالابۆ نامەیەکی بۆ ئۆجالان نارد "ئازادی مافی تۆیە و دانووستانى لەسەر ناکرێت" https://nucetv.net/sor/Catherine-Malabou 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 01:34

🟥نووچە|  ⭕ بەیانیتان باش.... 🆔   @nucetvsorani
13 ago, 01:22

photo content
12 ago, 17:43