Alan Sound🎙️
Ir al canal en Telegram
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
546
Suscriptores
-124 horas
+107 días
+4530 días
Archivo de publicaciones
546
هەموو کاتێک وتوومە کەسێک کە کتێبی "بۆ کوردستان"ـی مامۆستا هەژار موکریانی بخوێنێتەوە و لەو ناوانەی کە لە دیوانەکەدا هەیە بە وردی لێکۆڵینەوە بکات مۆڵەقێ بە میژووی کوردەواری پەی پێ دەبات
هەژار ئەڵێ:
نزیکەی سێ ساڵ لە کوردستانی داگیرکراوی سووریا پەنانوشینی خانەدانی حاجۆ ئاغا بووم و ئەوان بەخێویان ئەکردم. لەو ماوەیەدا ...
ئەو ناوە هەژار باسی لێ ئەکات مارتین وان براین سن لە کتێبی«جامعەشناسی مردم کرد»ــەکەی بێ وچان ۸ لاپەڕەی بە وەسفی ئەو ئاغا کوردە سەرف کردووە و زۆر شەخسییەتی دیکە...
بۆیە تەئکید ئەکەم بۆ کوردستانی هەژار تەنیا کتێب شێعرێکی ئاسایی نییە و کەسێک ئەیەوێ کورد بناسێت ئەتوانێ بیخوێنتەوە بەو شەرتە کە لێی تێ بگات..
546
با کاردانەوە(ڕیئەکشن)ی پۆستەکان وەک فۆرواردەکانی بێ تکایە
ئەوانە مە فۆرواردی ئەکەن پێش بردن ڕیئەکنیش دانن
سپاس بۆ ئێوە🌻
546
"سروەی بەیانی"
تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەهاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری
***
تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانی
بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی
گیانەکەم
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت زایەڵەی
سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر هەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆ چی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟
شاعیر✍: سوارە ئیلخانیزادە دەنگبێژ🎙 : ئالان فاتمی
546
نگرانی شما بە حق و کاملا بەجاست!
اما در کشوری که بە تمام معنا مصداق حرف مشهور هراکلیتوس شدە «در یک رودخانه دو بار نمیتوان شنا کرد.» چە انتظاری باید از مردمی داشت که تمام زحمات و تلاش شبانەروزی شان نە در جهت بنیادکردن زندگی مشترک یا رسیدن بە چیزهای آنچنان آرمانی است بلکه تنها میخواهند از گرسنگی نمیرند؟!
و چقدر بیزارم از حرف و حدیثهای پوشالی کسانی که با بی شرمی هر چه تمام تر پشت جمله «خدا بزرگ است» سعی در پنهان سازی اصل ماجرا دارند
و در آخر سر صحبت من با ادمین محترم این کانال نیست بلکە با ریش سفیدانیست کە در جهت ترغیب جوانان بە تشکیل خانوادە گام برمیدارند در حالی که برایشان روشن است هیچ بستری برای ادامە و بقای خانوادە فراهم نیست و در چنان تاریکی عمیقی هم فراهم نخواهد شد...
https://t.me/AlanFatemi
546
https://t.me/AlanFatemi/33
ئەم ئێوارە دیم لە کاناڵێکا ڕاپرسییەکیان(نظرسنجی) دانابوو لەسەر شێعری "تەمەن"ـی ئەحمەد موحەممەد نووسیبوویان هی کێیە ئەم شێعرە و چەن دانە شاعیریان دانابوو کە هەڵبژێرن شایەت باوڕ نەکەن وەلێ ئەمە گوزینەکانی بوون!
قانع
پیرمرد
ولی دیوانە
مرۆڤ هەر هەڵە ئەکات دەی کێشە نییە وەلێ کاکی خاوەن کاناڵ قیامەت نایەت ئەگەر پێش ئەوە سێرچێک بکەیت تۆ بەرپرسیاری لە هەر زانیارییەک کە لە کاناڵەکەتەوە ئەیدەی بە بەشداربووەکانت ئەمەم دانا بەو هیوایە ئیتر شێعری کەس نەکرێ بەناو کەسی دیکەوە و هەروەها هەژار موکریانیش بۆ زۆربوونی بەشداربووەکانتان نەکەن بە گۆرانیبێژ!
546
۴۰ ساڵ کەسێک لەسەر بابەتێک پافشاری بکات قسەی دنیا بە هیچ بزانێت یەکڕا لەخۆوە پەشیمانۆ بێت حەقە بڵێی بە کابرا چیزی زدی؟ بەڕاستی
546
ئێوە تاوان بێ عەقڵی هەندێ کەس ئەدەنەوە کە لێرە ناخۆشیان کردبوو و ڕیئەکشنەکانم بەست
خۆی هەموو شتێکی کۆمەڵگا هەر ئاوایە لە ناو ۱۰۰ کەسدا لەوانەیە یەک کەسی لێ بێ کە بە لاڕێدا ئەچێ بەڵام تەڕ و وشک پێکەوە ئەسووتن بەخاتر ئەو یەک نەفەرە قسەیەکی مەشهوور هەیە لە ناو فارسەکاندا ئەڵێن «تشویق برای یک نفر تنبیە برای همە»
من داوای لێبوردنتان لێ ئەکەم🙏
546
کابرای کورد لەگەڵ خانمی ئەچێ بۆ دۆبەی ئەچنە ڕێستوران
وەختێ گارسۆنەکە تێ ئێژێ پی:
الکباب،البرنج،التۆماتێز،الپیاز ،النان
گارسۆنەکەش ئەچێ ئەیتێرێ بۆیان
ئێژێ بە ژنەکەی کەیفت کرد چەنێ عەرەبی ئەزانم؟!
کاورای گارسۆنیش ئێژێ گەوجە گەوج
منیش کوردم کەسێک تر بوایەت الگوویشی بۆتان نەئەهاورد🤣🤦♂
546
قەسەم بەو شەربەتـــی دیداری پاکت
شەرابم عەینـــــی ژەهری مارە بێ تۆ
لە کن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من
لە کن من خەرمەنـی گوڵ خارە بێ تۆ
شاعیر: مامۆستا نالی دەنگبێژ: ئالان فاتمیhttps://t.me/AlanFatemi
546
جێی سەرنجی هەندێک لە بەشداربووان یا درووستتر بڵێم بینەرانی لاپەڕەی من قسە و قسەڵۆکی پشت سەرم زۆرن خۆیشم ئەزانم خەمتان نەبێ ئەبیستمەوە، قەینا دەی نایهێنم بە ڕوویشتانا و ناویشتان نابەم، ئێوە ناوی لێ بنن نەفامی من وەلێ جێگەی خۆتان( پشت سەرم) چاک پێ دەزانن با هەر لەوێ بن هەر ئەوە بۆتان گەورەترین داخ بێت با...
هیچم بۆ ئێوە نییە پێتان بڵێم بۆیە تا ئێستەش هیچم نەوتووە ئێوەی بەڕێز لەوە بێکارتر و داماوتر و بێچارەترن کە منیش بێم سەر کەمە جەرگتان و پێتانەوە خەریک بم قسە و باسیشتان لە بێکاریتانە چوون وا نەبێ ڕۆژ ناڕۆ ماڵم حەقە ڕۆژگاریش درێژە ناحەقتان نییە
فکرێک بۆ شەوی درێژی پاییز و زمسانیش بکەن کەسانی تریش بدۆزنەوە...
حەزم کرد بە دەور و بەرییەکانتان ئەمە بێژم تکاتان لێ ئەکەم پێش ئەوە باوڕ بکەن بێن دوو وشە لەگەڵ خۆیشمدا بڵێن هەر بۆ درۆ و ڕاسی قسەکانی ئەوان، پووڵی تێ ناچێ ئەگەر بەجێی باوڕکردن بە قسەوقسەڵۆک کەمێکیش خۆم بناسیت...
لەگەڵ ڕێزم🌻
546
دنکێک هاتووە یەک بەرگری لە خەنە ئەکات ئامریکا بە چوار دانە کەشتیی فڕۆکەهەڵگر لە ئیسرائیلی ناکات...
باشە باوە خەنە جوانە
546
هەموو جارێ شان بە شان و هەر لەگەڵ هاتنی تۆدا..
هەورێک خۆی ئەکا بە ڕۆحما و پڕە لە تریفەی تەڕ و
پڕە لە لاسکە گیای بەردەم پڕژەی ئاوێکی چاوشین و
پڕ لەو وردە ماسییانەی کە خەیاڵم لەگەڵ خۆیدا
شەپۆل شەپۆل بەرەو دەریاچەی قەسیدە و خەو ئەیانبا!
بێکەسی مەزن
