es
Feedback
Alan Fatemi

Alan Fatemi

Ir al canal en Telegram

ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
389
Suscriptores
+2124 horas
+217 días
+7230 días
Archivo de publicaciones
خه م

خەم و خۆم

خێڵیک لە ئەفسوردە کۆ بووینەتەوە ئێرە

شەو بۆ خەوە یا بۆ خەم؟ https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece

خەمی ئەمشەو لە خەمەکانی تر ناچێت! خەستترە، خەستترە، خەستتر ئاخر خەیاڵم... لەگەڵ دەنگێکی بەتاسەی خاک، کەمانچەیەکی پڕ لەهاواری بێ باک، نەعرەتەی دەردناکی دیوانێکی بەتامەزرۆی ئاسۆی ڕووناک، چووە بۆ لای کوردی کڵۆڵ. کە هاواری بەدرێژی ئەو مێژووە نەفرەتییە نەبیستراوە و لە گوێی خۆیدا، دەزرینگێ، هاوشێوە بە "پژواکی" دۆڵ. ✍️ ئالان فاتمی شەو بۆ خەوە یا خەم؟ https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece https://t.me/AlanFatemi

١. هوندوڕ: ناو، نێو، ژوورەوە ٢. هۆبە: ئۆبە، هۆب، کۆمار، کۆمەڵەڕەشماڵ ٣. شینکە: چیمەن، سەوزەڵان، گیاجاڕ، شینایی ٤. خەزەڵ: گەڵای زەردی پایزان ٥. ئەلها: تاسە، تامەزرۆیی ٦. کۆتەڵ: کۆتڵ، هەسپێکە لە کاتی شیندا بە ئەسبابی مردووەوە دەیگێڕن

"تەنیایی / برووسکەچاندن" ئەم دنیایە لە هوندوڕی جەنگەڵ دەکا شێی نەفەسبڕ ڕەگی بوونم گەندەڵ دەکا ، بگرە و بەردەی نابڕێتەوە ، هەر تەنیایی چرای هزر و خۆبینینم بۆ هەڵدەکا بەڵام بریا ، خاتوونەکەم ، تۆ دەتزانی، هەندێ شەوان تەنیایی چیم لەگەڵ دەکا! دێ ، دەتەنێ دەشتی ڕۆحم بە هۆبەی خەم، بەهاریش بێ، شینکەم نوقمی خەزەڵ دەکا هەر ئەو دەمبا بۆ خەڵوەتگە، هەر ئەویش دێ، لە پڕێکا مێحرابەکەم چەپەڵ دەکا وات چەش کردووم بە تام و بۆی سفرەی لەشت، جارجار نەفسم لە گورگێکی زیتەڵ دەکا تا بەیانی دەلوورێنێ و مانگ ڕاو دەنێ ئەلهای کەزی و شلکەی ڕان و کەفەڵ دەکا پەریی شێعر، _ ئەوەی کچی تەنیاییمە _ تۆم لا نەبی، لە تارمایی و کۆتەڵ دەکا هەر ئیکسیری باوەشی تۆ هەر دوو بەهەشت، گۆشەگیری و گەرمیی بەدەن، تێکەڵ دەکا گوناهت کرد لە نەهاتی، تووڕەش نابم _ کچ نەمامە و پێش گڕگرتن دووکەڵ دەکا! #پەشێوگیان https://t.me/AlanFatemi

#هەستی_کاتی سەدخۆزگە بێ بەو ڕۆژە کە نەمبیستبوو ناوت نەمچێشتبوو تامی مەیــــــی مەیخانەیی چاوت https://t.me/AlanFatemi/337

ئاوا کەمێک جوان بن 😁👏

عەیاریشن تا من نەیەژم خۆ ڕیئەکت نادەن🙄 کردتان بە داستان سین نەکردنەکەوە!

پووڵتان زۆرە و خەمی نانتان نییە وا بەو گۆرانیمە ڕیئەکت نادەن؟ خۆزگەم بەخۆتان🙃

ئاها ئێوە چەند ئازیزن❤️😊 کاک ئالان زیاتر پێداچونەوەم کرد ئەم شیعرە، شێعری #شێخ_نووری_شێخ_سالحە (١٨٩٦-١٩٥٨)، لە دیوانەکەیدا بە ناونیشانی «دڵی من» و لە پۆلی «سۆزی دەروون» دا هاتووە. نووسراوەکە خۆی ئاماژە دەکات کە ئەمە «نەزیرەیە لەسەر قەسیدەیەکی مامۆستا بێخود» — واتە شێخ نووری وەک وەڵامدانەوە/شیعرێکی هاوشێوە بۆ قەسیدەیەکی مامۆستا بێخود نووسیویەتی. لە کۆتایی شیعرەکەشدا تەخەللوسی خۆی (نووری) بەکارهێناوە، وەک نەریتی کلاسیکی شیعری کوردی. گەلێک سپاس ئازیز 🙏🌹 https://t.me/AlanFatemi

سەد خۆزگە بێ بە ئەو ڕۆژە کە نەمبیستبوو ناوت نەمچێشتبوو تامی مەیی مەیخانەیی چاوت نەیدیبوو دەس و پێی دڵەکەم حەلقەیی داوت ئازاد بوو لە پێچ و خەمی ئەگریجەیی خاوت وا ئێستا لەتاو ئاگری هیجرانی بەتاوت فرمێسکی ئەڵێی تەرزە و بارانە دڵی من لەو ڕۆژەوە تۆی دیوە، پەرێشانە دڵی من سەودازەدە و بێ سەروسامانە دڵی من سەرگەشتە ئەسووڕێتەوە بێ لانە دڵی من هەر ساتێ بە دەردێکەوە ناڵانە دڵی من نووسەر: https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece https://t.me/AlanFatemi

#هەستی_کاتی سەدخۆزگە بێ بەو ڕۆژە کە نەمبیستبوو ناوت نەمچێشتبوو تامی مەیــــــی مـەیخانەی چاوت

خەمی نان شاعێر: ئەحمەد شاملو وەرگێڕ: ناسر حێسامی بێژەر: ئالان فاتمی https://t.me/AlanFatemi

شاکار👌

Repost from Êşbir
‎⁨ناسر ڕەزازی – ساقی بۆم تێکه⁩.mp32.30 MB

ڕەحمەت لەقەور قەییمی دەیانکوت: بە کەر ناوێرێ، بە کورتان(کۆپان) شێرە!

بەڕێزان ۳۰۰ کەسیشمان تێپەڕاند هیوادارم بتوانم جوانتر و ڕیکوپێکتر خزمەت بە ئێوە و زمان و ئەدەبیات و هونەری کوردی بکەم بەخێرهاتنی یەک بە یەکتان دەکەم و سپاس بۆ ئەو هاوڕێیانەش هەر لە سەرەتاوە تا ئێستە پاڵپشتم بوون دڵخۆشم بە هەبوونتان🙏❤️ https://t.me/AlanFatemi

ئێمە هەر لە ڕەفێقەکانمان خەنجەرمان خوارد یارا چوو😂