هاودەم🌱
Ir al canal en Telegram
خۆزگە دەمزانی لە غوربەت کێیە بێ من هاودەمت، خۆ دەزانی گیانە بۆ من ناکرێ تەرکی غەمت!🌱
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
385
Suscriptores
-224 horas
+207 días
+3030 días
Archivo de publicaciones
384
دەی ئێمەش سەخت جەنگاین ،
خۆ هەر لەخۆوە نەبووین بەوەی کە هەین ،
جارێک جەنگ لەگەڵ خۆمان و جارێک نەفس و هەزارجار نادادی ئەم هەواو سەفایە ، کەچی هێشتاش کۆڵمان نەداوە …
ساوین علی🌱
384
بەر لەوەی بەجێم بهێڵی فێرم بکە،
فرمێسکی چاو، چۆن دڵخۆشی ئەدرێتەوە..
پێم بڵێ چۆن بە ژانەوە، شەوی درێژ ئەبڕێتەوە..
ئەو شەوانەی کە لێرە نیت، چۆن شێعرێکیان تیا بنووسم، کە شێت نەبن..
چۆن وشەکانم بتوانن لەسەر پەڕەی دەفتەرەکەم تا بەیان چاوەڕێت نەبن..
فێرم بکە تا دێیتەوە، دونیام لا کۆتایی نەبێ..
فێرم بکە وەکوو منداڵ با ئەوەندە ترسم لە تەنیایی نەبێ..
ڕەنج سەنگاوی🌱
384
گریام بۆخۆم
گریام بۆ تۆ
بۆ ئەو دڵانەی بۆنە ڕەنجەڕۆ
هۆ ئازیزم هۆ دڵەکەم
سوجدە بۆ دارو بەرد دەبەم
بۆ ئەوەی بەتو بگەم
دڵم مەشکێنە...🌱
384
"نە من وەک 'شەم' دەسووتێم
و نە تۆش وەک 'پەروانە'ی،
ئیتر بۆچی لە دەوری ئەم عەشقە
وێڵ و سەرگەردانەی؟
384
هاتووم و ناگهڕێمهوه،
يا پێت دهگهم،
يا وهک مۆمێک دهسووتێم و دهتوێمهوه...
عەبدوڵڵا پەشێو🌱
384
هەمیشە کەسێک هەیە لەوانی تر ناچێت،
لە هەموو کەس زیاتر بیری دەکەی،
لە هەموو کەس زیاتر دڵت تەنگ دەبێت بۆی،
لە هەموو کەس زیاتر خۆشتەوێت،
کەچی ئەو کەسە هەرگیز نابێت بە هی تۆ…🌱
