𝐑𝐨𝐳𝐡
Ir al canal en Telegram
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6821911415
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
432
Suscriptores
Sin datos24 horas
-97 días
-5630 días
Archivo de publicaciones
431
له یارەوە
لەشۆخ و شەنگی پارەوە،
لەڕازی پڕ نیهانی یا
لەتەک شنەی بەیانی یا
پەیام لەیاری جوانەوە
گەیشتە لام
بەرامەکەی
گوڵاوی باخی نامەکەی
کە ئاوی زیندەگانی یە
شەرابی کامەرانی یە
گوڵی هیوای ژیانەوە
گوڵی هیوام
چ نامه‌یێ
چ پەنجەیێ چ خامەیێ
ئەوەندە دڵ ئەکاتەوە
خەفەت لەبیر ئەباتەوە
ئەخاتە ناخی گیانەوە
تەزۆی بەتام
431
تاکه‌ی بناڵم ئازیزم جه هیجران و ده‌رد
تاکه‌ی بکێشم باوانم هه‌ناسانی سه‌رد
تا چه‌ن مواچم خودای بان سه‌ر
یا مه‌رگ یا تاقه‌ت یا وه‌سڵی دڵبه‌ر
تاکه‌ی چاوانم جیا جه خه‌و بۆ
به‌رزه کۆلیله‌م ڕه‌فیقی شه‌و بۆ
نه خوا به‌رداره ئازیزم نه به‌نه ڕازی
نه فتوای شه‌رعه باوانم نه حوکمی قازی
به‌ر جه باڵای تو ئازیزم مه‌یل وه که‌س نییه
بیجگه تۆ بۆ من باوانم باڵا ده‌س نییه
با عاله‌م بێژن ته‌نیا و بێ که‌سه
مه‌یلی تۆم ته‌نیا له عاله‌م به‌سه
به‌سه‌ن های به‌سه‌ن سزام کافییه‌ن
چینه‌ی زیاته‌ر بێ ئینسافییه‌ن
نه خوا به‌رداره ئازیزم نه به‌نه ڕازی
نه فتوای شه‌رعه باوانم نه حوکمی قازی.
