𝕾𝖆𝖓𝖏𝖆𝖓
Canal cerrado
. Owner For Tb And Join to Join | @YoXar
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
291
Suscriptores
+624 horas
+37 días
+530 días
Archivo de publicaciones
292
Repost from ژِیـآن
"هەر کوردم"
بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم
لە خاکی عەرەب لە ئێران و ڕۆم
کۆک و پۆشتە بم، ڕووت و ڕەجاڵ بم
کۆشکم دە قات بێ، وێرانەماڵ بم
ئازا و ڕزگار بم، شادان و خەندان
یان زنجیر لە مل، لە سووچی زیندان
ساغ بم، جحێل بم، بگرم گوێسوانان
یان زار و نزار، لە نەخۆشخانان
دانیشم لەسەر تەختی خوونکاری
یان لە کۆڵانان بکەم هەژاری
کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان
سەر لە پێناوم، گیان لەسەر دەستان
بە کوردی دەژیم، بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەیدەم وەڵامی قەبرم
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دونیاش بۆ کورد تێهەڵدەچمەوە
✍️ هەژار
✨️@zhiann00✨️
