﮼جێــژوان
Ir al canal en Telegram
تۆ جریوەی داڕستانی جێژوانی🍃♥️. https://t.me/HarfChatBot?start=d84d3cab425b
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
212
Suscriptores
+124 horas
+37 días
+230 días
Archivo de publicaciones
213
هێشتا هەر خۆمم،
سەرەڕای هەموو ڕوداوەکان
و کەسە هەڵەکان و ڕۆژە بێ وزەکانم
هێشتا هەر خۆمم
و چاوەڕوانم ئەم سەبرە ڕۆژێک ببێت
بە دەرمانێک بۆ برینەکانم،
ڕۆژێک ئەم باش مانەوەیەم بمگەیەنێت بەو
بەهارەی کە دڵم چاوەڕوانێتی.
213
ئێستا نە دووریت کە چاوەڕوانت بم
نە نزیکیت کە لە باوەشت بگرم
نە لەناومدایت لە دڵم ئارام بگرێت
وە نە لێت بێبەشم تا فەرامۆشت بکەم،
تۆ لە نێوان هەموو شتێکدایت.
213
ئەگەر ڕۆژێک بەیەک گەیشتین
ئەوە بۆتی باسەکەم
کە چەندین شەو تا بەیانی
دوعای گەیشتن بە تۆم کردوە♥️.
213
بڕوابکە ڕۆژێک دێت ئەوەندە ماندوو ئەبیت
دادەنیشیت بەدیار ژیانەوە ..
هیچ ناکەیت تێدەگەیت کە
ئەم هەموو خراپی و
دوو ڕوویی و بێوەفایی و خیانەتکارانە
بەتۆ چاک نابنەوە ،
خەمێکت ئەبێت تاقەتت نابێت بەکەسی بڵێیت
و بۆ کەسی باس بکەیت ،
دڵخۆش ئەبیت هەوڵ ئەدەیت بەدزیەوە
ئەو دڵخۆشییە بچێژیت ،
وەک ئەوەی هەموو دوونیا
بەدوای ئەو مشتە دڵخۆشییەی تۆوە بن ،
ئیدی تاقەتی ئەوەت نامێنێت نە ئازار نە دڵخۆشی
لەگەڵ دۆستەکانت بەش بکەیت.
