باهۆز | bahoz
Ir al canal en Telegram
ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
272
Suscriptores
+324 horas
Sin datos7 días
+830 días
Archivo de publicaciones
ئەی خاتیراتی عومری گوزەشتەم، دەخیلی تۆم!
خنکاوی بەحری دووری نەکەی عەشقی ڕەنجەڕۆم،
جیلوەت لە چاوم ون نەبێ
هەرگیز لای تۆ نووستن نەبێ!
چەشنی ئاوێنە
دائیم بنوێنە:
عەشقی قەدیمی یار
تا وەختی ئیحتیزار!
گۆران
من خەمم خوارد و خەمیش خوێنی جگەرمی خواردەوە
بۆیە گریام چەند بەچەند، فرمێسکی خوێنینم نەهات
کوردی
قەدری ئەو کەسانە بزانن گوێی ئەگرن بۆ قسەکانتان و وەختی خۆیان دادەنێن بۆتان و ڕێنمایی تان ئەکەن و پاڵپشتتانن و منەت نانێن بەسەرتان قەدریان بزانن بەڕاستی ئەو جۆرە مرۆڤانە زۆر کەمن و تایبەتن ✅
ڕێگە و هەست و ئامانجەکان ڕوون بوو
مەیل و مانەوەی ویست
نە ویستت نە مەیلت بوو
مەسەلەکەی ڕوون بوو
مرۆڤ دەگاتە قۆناغی بێزار بوون و زەوقی کوێر ئەبێت لە هەوڵ دانی بێ سوود و پوچ
ئیتر ئاوایە ئازیزم ...
هەميشە هەوڵ بدە بزان چیت دەوێ 👍
لە دڵتەنگیی ئێوارەدا
ڕێگا ببڕین
بەرەو هەورێکی نەباریو
لە ئەوێ تۆ چرای سەرت جارێکی تر داگیرسێنە
منیش لەبەر تیشکی چاوت
جگەرەیەک.
ژیلا حوسەینی
Repost from مامۆستا ناسر ڕەزازی
#مامۆستا_ناسر_ڕەزازی
#ناسر_حیسامی
#ناسر_رەزازی
#گۆرانی: دێم بێم
#Mp3
◾️◽️◾️◽️◾️
@NaserRazazi
زولف و خەتت و خاڵی تۆ دروست بوون
وەنەوشه و سوورەگوڵ، شەبۆ و سونبول
بەخێرێی نێرگسی شەهلا، له باخان!
چراخانه له خۆشیی تۆ لە نێو گوڵ
ئاوات
ئەوا ئێستاش کە ئەمبینی کە وا زیندووم و هەرماوم
بەڵام مردم لە تافی لاوییاو هێشتا نەنێژراوم
ئەخۆل
