باهۆز | bahoz
Ir al canal en Telegram
ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
271
Suscriptores
Sin datos24 horas
+27 días
+830 días
Archivo de publicaciones
پەچەت لادە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم
لە ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێ
ئەخۆل
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە!
هەروەک لەناو دڵما تەنیای
سەرینەکەم بۆ دوو کەسە
دوو کورسیی تامەزرۆم هەیە
دوو پیاڵەشم هەیە بۆ چای!
عەبدوڵڵا پەشێو
دە وەرە لام بمدوێنە
یاری پیرۆزی منی
سا دڵەکەی من مەشکێنە
وەرە هێزی دڵی منی
ئەی گوڵی من
لێت زیزم
وەرە لام تازە بەهار
تۆم نەبی من پاییزم
سواره ئیلخانیزادە
هەموو بە عەزرەتەوەن گوڵ فڕێ دەنە بەر پێت
خوایە، ئاخۆ گوڵی کێ بە دڵتەوە ئەلکێت؟
گۆران
