گڕوگاڵی پاش ئێوارە
Ir al canal en Telegram
هەموو شتێک بەتاڵە هونەر و ئەدەبیات نەبێ. 📚🍁📝🌞🎧 ▪️ئالان ڕەحمانی شێعر و شتانێ تریش! 🟠Castbox: https://castbox.fm/vc/6781200
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
203
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días
Archivo de publicaciones
مناڵ بووم،
جارێکیان لە مەدرەسە بووین مامۆستا وتی ئینشایەک بنووسن.
باسەکەیشی دڵخوازی خۆتان بێت!
منیش شتێکی وەکوو چیرۆکم نووسی
ئەوکاتە سکانسی فیلمێکی ترسناکم دیبوو، ئەو دیمەنەم وەرگرت و تا توانیم بازم کرد
تا توانیم ترسناکتر و چیرۆکینترم کرد
لەبیرمە وەختێ ئەمخوێندەوە چەن مناڵ دەستیان گرتبوو لەبەر چاویان و سەریان خستبووە سەر مێز و ئەیانوت بەسە بەسە بیبڕەوە😂
کاناڵێک باسی ئینشای کردبوو و ئەمەم کەوتەوە بیر
زۆر شت هەن کە مرۆڤەکان ئەتوانن پێشکەشی یەکتری کەن،
لە هەموو شتێ بگرە، بچوکترین تا گەورەترین
بەڵام تا کاتێ خۆشە کە داوا نەکراون…
کە داوا کرا یانی دڵ هۊنە
یانی ئیتر خۆش نییە
یانی ئیتر زەوق ناکەم
بەجۆرێکیش یانی ئیتر نامەوێ…
لە جێگایەک خوێندمەوە نووسرابو شێعری گۆرانییەکانی ئەمڕۆ تەمەنی تێگەیشتنیان گەشتۆتە پۆلی سێی سەرەتایی!
واتا مناڵێک وشە بە وشە و دێڕاودێڕ لێی تێئەگا.
وە لە ڕابردوو وا نەبوو و شێعر و سترانەکان شتانێکی مانادار و قووڵ بوون.
کەوتمەوە بیری گۆرانییانێک وا ساڵانی پێش لە شێعرەکانیان بەوجۆرە تێنەئەگەییم.
وشەکانی با، ماناکەی نا…
وە ئیسە کە تەمەنم چووەتە سەر مانایان وەکوو بەیانی لە پشتی شاخەوە هەڵاتووە؛
مەسەلەن گۆرانییە بەناوبانگەکەی داریووش کە ئەڵێ:
وقتی کە گل در نمیاد
سواری اینور نمیاد
کوە و بیابون چی چیە؟
وقتی کە بارون نمیاد
ابر زمستون نمیاد
این همە ناودون چی چیە؟
حالا تو دست بی صدا
دشنەی ما شعر و غزل…
ڕەنگە جار جار
ماسی بتۆرێ لە ڕووبار
ئاو بتۆرێ لە فورات…
بەڵام من هەر تۆم خۆش دەوێ و
هەڵبەستێکت بۆ دەنووسم درێژتر بێ لە باڵات…
•لەتیف هەڵمەت
كه مناڵ بووم حەزم له شيرینی بوو
ئێستاش گەوره بومه و
چۆلەکەى ئاوارەيى له ناو لەپمدا
چینه دەكات و
شاتووى خۆزگە دوور دوورەكانم دەدزێ و
حەزدەکەم بچمه دڵى ئافرەتێکەوە
كه تۆى...
•لەتیف هەڵمەت
ڕاستە ئاشق بوون قومارە؛
بەڵام گەر بەختی من دۆڕان و دڵشکان بێت
حەز ئەکەم بە دەستی تۆ بێ
کچێک نییە دەرگای دڵی لەم شاعیرە بێ دڵدارە بکاتەوە
کچێک نییە دەرگای شادی
لەم شاعیرە بێ وڵات و دوورە شارە بکاتەوە..
شەوێ.. ڕۆژێ.. جارێ.. بیکا بە میوان..
دەمی پڕ کا لە ماچی جوان
کچێ نییە گوێ شل کا بۆ هۆنراوەکەم
بۆ گۆرانیی دڵە سەد جار شکاوەکەم
دیجلە دەڕوا و دەڕوا و دەڕوا و
ئەم شاعیرەش بە تەنیایی دەتوێتەوە
دیجلە دەڕوا و دەڕوا و دەڕوا و
ئەم شاعیرەش هەر گۆرانیی خەمی دڵی دەڵێتەوە..
•لەتیف هەڵمەت
چێش مەبۆ یاران ئەگەر چەرخی سەیر
ئەمجار بشانۆ پێمان نەردی خەیر
نەردێ بشانۆ نەخشش دوو شەش بۆ
پەرێ چن ڕوێ ژیوایمان وەش بۆ
•سەیدی
هاوڕێیانی هێژا،
گەر ئەپی کەست باکس (castbox) بە کار دێنن، خۆشحاڵ ئەبم بە سابسکرایب و لایک و کامێنتی بەرهەمەکان، پاڵپشتی بکەن❤️
🔶لینک: Castbox
هێندە دڵت پڕە ئەڵێی: ئەوەتا تەقی
-ئیتر جێی نابێتەوە
کۆتایی هەڵدێت یان دادێت؟!
وە لێرەیە،
وە ئەمەیە،
وە ئەوەتا:
شێعر پێکدێت، شێعر دێت، خۆی ئەنوێنێت
هاوڕێیان، شێعر زادەی ژانە و تا ژانت خەستتر، شێعرت مەستتر…
