es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

Ir al canal en Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
231
Suscriptores
Sin datos24 horas
-17 días
-130 días
Archivo de publicaciones
“بە داخەوە ڕێبەرانی ئێمە و زۆرینەی سیاسەتمەدارانی جیهان و مرۆڤایەتی بە ژیری کەسانی تر پەروەردە نابن، مەخابن بە ئازاری خۆیان فێر دەبن.” “متاسفانه رهبران ما و بیشتر سیاستمداران جهان و بشریت با عقل دیگران تربیت نمی‌شوند، بدبختانه با رنج خودشان آموزش می‌بینند.” https://t.me/Galawezhnamekaro

وقتی انسان کورد را با حزب می‌سنجند، و ایمان را با دفتر سیاسی، زمان یادآوری معنا فرا رسیده است… کورد بودن و مسلمان بودن، مقام نیستند؛ معنا هستند. نه در حزب خلاصه می‌شوند، نه در پول، و نه در قدرت. کورد بودن یعنی مسئولیت‌پذیری؛ آزاد زیستن با شرف، بی‌چشم‌داشت به پست، تعریف یا جایگاه. و مسلمان بودن یعنی بندگی خالص در برابر خدا، نه در برابر انسان، حزب، یا مقام. اما امروز، در هر دو طیف، کورد بودن را به حزب گره زده‌اند، و ایمان را به دفتر و عضویت حزبی. در حالی‌که نه حزب می‌تواند انسان را کورد کند، و نه اسلام سیاسی می‌تواند او را بنده‌ی واقعی خدا بسازد. دوست محترم، اگر من عضو حزب تو نیستم، یا در مسیر اسلام سیاسی‌ات قدم نمی‌زنم، به هیچ وجه خیال نکن از من جلوتری. تو در مسیر پست و وظیفه سازمانی‌ات حرکت می‌کنی، من در مسیر خلوص و حقیقت. کورد بودن یعنی آگاهی، شرافت، مسئولیت، و عشق به خاک، به آزادی، و به انسان. مسلمان بودن یعنی بندگی آزادانه، عدالت آگاهانه، و مهربانی ماندگار. ملیت و ایمان، دو ساحت معنا هستند، نه دو ابزار قدرت. https://t.me/Galawezhnamekaro

مەستی ئەو دووچاوەم . ساقی جامی شەراب لە کوێیە ؟ نەخۆشی ئەو دوو لێوەم. ئاخر لایەنی کەم وەڵامێکم بدەوە!؟ 🎤شجریان https://t.me/Galawezhnamekaro

فلسفه‌ی بیداری: از خواب فردی تا توهم جمعی تا زمانی که جوان و خام بودم، در زرهی از غرور کاذب زیسته‌ام. هر دلسوزی را دخالت می‌دیدم، و هر هشدار را دشمنی. اما امروز، در به‌در کسی‌ام که مرا بیدار کند، نه تأیید. چه دیر فهمیدم: دشمن من آن نبود که مرا رنجاند، بلکه آن بود که مرا از رنجِ بیداری گریزان ساخت. بزرگ‌ترین زندان، دیوارهای نامرئی توهمی است که خود، گرد خویش کشیده‌ایم. و بسیاری از سیاستمداران و رهبران ما نیز در همان خواب و همان توهم زیست می‌کنند؛ قدرت را با بیداری اشتباه گرفته‌اند، در حالی که خواب آنان، خواب یک ملت است. بیداری از ریشه آغاز می‌شود. پایدارترین درخت آگاهی است، که در دل خاک می‌روید و در افق، به جنگلی از روشنی می‌رسد. آبراهام مازلو می‌گوید: «تنها یک تا دو درصد از انسان‌ها به خودشکوفایی می‌رسند، نه به‌خاطر ناتوانی، بلکه از ترسِ عظمتِ خویش.» The Farther Reaches of Human Nature (1971) در تاریخ ملت ما، آن «دو درصد» چهره داشتند: خردمند قرن، شیخ عبیدالله نهری یک نفر، اما هزاران سال تأثیر. رهبرِ بیداری، قاضی محمد یک نفر، اما ملتی را بیدار کرد. اخلاق‌مدار قرن، دکتر قاسملو یک نفر، اما وجدان سیاست را زنده کرد. آن‌ها مصداق همان دو درصد بودند؛ انسان‌هایی که از ترس بزرگی نگریختند، و فانوس‌داران راه بیداری شدند، تا ملت، در تاریکی، راهِ خویش را از نو بیابد و از خواب خویش برخیزد. 🇫🇮🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

کاشف حقیقت نیستید، مجلای ظهور حقیقتید. جهان، پر از راستی‌های نایاب است، و واژه‌هایی که هنوز هیچ گوشی، زمزمه‌شان را نشنیده است. اما قدم نخست، مهم‌ترین گام انسان است برای دیدن دو موهبت الهی: راستی و کلام. راستی، زبان خداست در دهان انسان. هرکه راست بگوید، ادامه‌ی خلقت است. و هرکه دروغ بگوید، در آفرینش تاریکی، شریک شیطان است. https://t.me/Galawezhnamekaro

ساقی وەرە بەم خەزانە، بە مەیی ئومێدت مەستم کە بمخە زیندانی یوسفی، و بمکە خۆم و سەربەستم کە ئەو غەفورە و باکی نییە، بە کەفی دەریای گوناهم تۆش چاو لە سیمام وەرگێڕە، و سەیری شەپۆلی هەستم کە ✍🏻 دکتۆر کاروانی https://t.me/Galawezhnamekaro

دەریاوانی گەلەکەمان کێیە؟ فەلسەفەی ئازار و شێتێتی هێز 🇫🇮 دەڵێن دەریاوانێک هەبوو، مەلەوانێکی ناوازە. یەکەم کەس هاواری کرد: «ئەی خەڵکینا! یارمەتیم بدەن، یارمەتیم دەوێت، من نۆقم دەبم دەخنکێم!» دەریاوانەکە دەستبەجێ جلەکانی داکەند و ڕزگاری کرد. پیاوە یەکەمەکە نەجاتی بوو، جلەکانی لەبەر کردەوە و ڕۆیشت. دەنگی کەسی دووەم هات؛ دەریاوانەکە جارێکی تر قۆڵی هەڵماڵی و ڕزگاری کرد. کەسی سێیەمیش ڕزگار کرا. پاش ڕزگارکردنی چەند کەسێک، دەریاوانەکە گوتی: «دادەی ڕواستن بزانم… با بڕۆم بۆ سەر ئەو گڕدە بزانم لەوێ چی ڕوودەدات.» مەلەوانەکە سەرکەوت؛ بینی کە لەسەر لوتکەی گردێکی بەرز، پیاوێکی شێت پاڵ بە خەڵکەوە دەنێت بۆ ئەوەی نۆقم بن و بخنکێن. دەریاوانەکە گوتی: «کەسێک ئەم پیاوە شێتە بوەستێنێت. ناتوانم هەمووان ڕزگار بکەم!» ✍🏻ڕێک وەک ئازار و دەردی نەتەوەکەمانە. کاتێک دوژمنان بە هۆکاری سیاسی و ئابووری یان ترس ناوبەناو لەم شوێنە نزیک دەبنەوە و تەنانەت بە زمانی خۆیان دان بە مافە ڕەواکانماندا دەنێن، بەداخەوە (ژمارەیەکی کەم )لە ناوەوە، بە جلی سەرکردە یان بە ڕواڵەت هاوپەیمان و دڵسۆز و خەمی نەتەوە، بە ئاژاوەگێڕی و دووبەرەکی، هەموو هەوڵەکانی نەتەوەکەمان و سەرکردە مەزنەکانی ڕابردوو پووچەڵ دەکەنەوە و کاریگەری ئەو دانپێدانانەش لەلایەن دوژمنەوە بێئەسەر دەمێنێتەوە. 📌کەواتە داواکارییەکەمان ڕوون و ئاشکرایە: پیاوێکی مەرد و مەزن، سەرکردەیەکی دانا و ژیر، لە نێوماندا دەربکەوێت، قۆڵەکانی هەڵبکات، مەشق و ڕاهێنان یان کۆنتڕۆڵی ئەو شێتانە بکات، تا خەڵک نەخرێنە ناو دەریای گەمژەییەوە و ڕێگای ڕزگاری بکرێتەوە. «تا ئەو کاتەی ئەو شێتانە پاڵ بە خەڵکەوە دەنێن لە سەرەوە، هیچ دەریاوانێک ئاشتی و سەربەخۆیی بیر و خاک نادۆزێتەوە.» «ئازار و کێشەکە خنکانی خەڵک نییە. ✅بەڵکوو ئەو شێتەیە کە لە سەرەوە پاڵ بە خەڵکەوە دەنێت بۆ ناو دەریای گەمژەییەوە.» ئاواتم و ئامانجم ئەوەیە کە پێش دەرکەوتنی ئەم سەرکردە ژیرە نەمرم. ئاوات و ئامانجی بەڕێزتان چییە!؟ https://t.me/Galawezhnamekaro

400 ساڵ لەمەوبەر ئەحمەدی خانی مەزن دركی بە دووبەرەكی و ناكۆكی كوردان كردوەو فەرمویەتی : گەردی هەبوویا مە ئیتیفاقەك ڤێكڕا مە ب
400 ساڵ لەمەوبەر ئەحمەدی خانی مەزن دركی بە دووبەرەكی و ناكۆكی كوردان كردوەو فەرمویەتی : گەردی هەبوویا مە ئیتیفاقەك ڤێكڕا مە بكرا ئینقیادەك ڕۆم و عەرەب و عەجەم تەمامی هەمیان ژ مەرا دكر غولامی تەكمیل دكر مە دین و دەولەت تەحسیل دكر مە عیلم و حیكمەت تەمیز دبوون ژ هەڤ مەقالات مومتاز دبوون خودان مقامات ئەحمەدی خانی (١٦٥٠-١٧٠٧) یەکێکە لە شاعیر و فەیلەسوف و نووسەرە دیارەکانی کورد. بە شاکارەکەی "مەم و زین" بەناوبانگە، کە داستانێکی خۆشەویستی تراژیدییە و بە یەکێک لە گرنگترین کارەکانی ئەدەبیاتی کوردی دادەنرێت. خانی لە بەتلیس ی باكووری كوردستان لەدایکبووە، کە ئەوکاتە بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی (لە ئێستادا دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا). لە سەردەمێکدا ژیاوە کە کورد خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ نەبوون، بۆیە خانی هەوڵی زۆری داوە بۆ یەکخستنی گەلی کورد و بەهێزکردنی زمانی کوردی. "مەم و زین" تەنها چیرۆکێکی خۆشەویستی نییە، بەڵکوو ڕەخنەیەکی توندیشە لە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی کورد لەو سەردەمەدا. خانی جگە لە "مەم و زین"، چەندین بەرهەمی دیکەشی هەیە، لەوانە "نوبهار" کە فەرهەنگێکی عەرەبی-کوردییە بۆ منداڵان، هەروەها چەندین قەسیدە و غەزەل. بیر و بۆچوونەکانی خانی کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر نەوەکانی دوای خۆی هەبووە و هێشتا وەک سومبولێکی نەتەوەیی و فەرهەنگی لەناو کورددا سەیر دەکرێت. https://t.me/Galawezhnamekaro

لە خوا داوا بکە؛ لە خۆپەرستییەوە، بگەیت بە خواپەرستی. لە ناوەندی خۆتەوە کۆچ بکە بۆ سەرچاوەی مانا.💚 از خدا بخواهید؛ از خودمحوری، به خدامحوری برسید. از مرکز خود به مرکز معنا هجرت کن.💚 https://t.me/Galawezhnamekaro

"بەڵی هاوڕێی خۆشەوێستم، خودا چییە؟ لەکوێیە؟ خودا ئەو دەستەیە کە بۆ یارمەتی کەسێکی تر بەکاری دێنیت. خودا لەناو زەردەخەندەیەکدایە کە دەیخەیتە سەر لێوەکانی کەسێکی تر. خودا لە بۆنی تامی شیرینی ئەو نانەدایە کە دەیدەیت بە کەسێکی تر. خودا لە ناو دڵی ئەو هەڵسوکەوت و کرداری مرۆڤدۆستانەدایە کە دەیکەیت بەبێ هیچ چاوەڕوانییەک. خودا لە ئەو بەڵێن و کردارە باشانەدایە کە لەگەڵ لی قەوماو و ئینسانی پێداویست دەیکەیت. خودا لە دەرون و ڕۆحی تۆدایە، و لەگەڵتدایە بۆ ھەموو ھەنگاوە جوانەکانی. ھیوادارم ھەمیشە خودا لەگەڵ خۆت و کارە چاکەکانتان بێت. بەڵی هاوڕێی خۆشەوێستم! خودا واتە لە دڵی ھەموو کارە چاکەکانتدا بەرامبەر بە مرۆڤەکان." بله، دوست نازنینم، می‌پرسی خدا چیست؟ کجاست؟ خدا همان دستی‌است که به یاریِ دیگری برمی‌خیزد. خدا در لبخندی‌است که بر لبان کسی می‌نشانی. در عطرِ شیرینی نانی‌است که به انسانی دیگر می‌بخشی. خدا در دل آن رفتارِ مهربان و انسانی‌است که بی‌هیچ چشم‌داشتی انجامش می‌دهی. خدا در وعده‌ها و کردارهای نیکویی ا‌ست که با انسان نیازمند یا هم‌نوعت در میان می‌گذاری. خدا در درون توست، و با توست در تمام گام‌های نیک و زیبا. امیدوارم همیشه خدا همراه تو باشد، در هر کار نیک و هر نیتِ روشن. بله، دوست عزیزم خدا یعنی: در قلب همه‌ی مهربانی‌ها و رفتارهای تو در برابر انسان‌ها. https://t.me/Galawezhnamekaro

(“وەک ئاو بۆ تینوو، نەک ڕازاندنەوەیەک بۆ خوانەکە.”) "ئەرکی سەرکردەکانی ئەمڕۆ قورسە. دەبێت هەم ڕێز لە ئازادی فکری نەوەی نوێ بگرن، و هەم ڕێگای هۆشیاری و ناسنامەی نەتەوەیی ڕووناک بکەنەوە. سەرکردەی ڕاستەقینە، پێش ئەوەی حیزب و درووشم دامەزرێنێت، دەبێت نەوەیەک بنیات بنێت کە تێبگات کوردایەتی و بەرپرسیاربوون چی دەگەیەنێت، و بزانێت بەهای هزر و ئەخلاق لە دەسەڵات گەورەترە. نەوەی نوێ بە درووشمی سیاسی دروست ناکرێت، بەڵکوو بە ڕۆشنایی بیرکردنەوە و نموونەی ئەخلاقی. پێش سەربەخۆیی خاک، دەبێت سەربەخۆیی ڕۆح و هزر بەدەست بهێنین. ئایا ئێمە، وەک نەتەوەی کورد و ڕێبەرانمان، هێشتا سەرکردەی ڕاستەقینە پەروەردە دەکەین؟ یان تەنها کەسێکی نوێی برسی دەسەڵات و پاوانخواز بەرهەم دەهێنین؟ سیاسەتمەدارێک کە لە ڕووی بیر و هزری مرۆڤایەتی و سیاسەتی ئەخلاقییەوە بەتاڵ بێت، جگە لە خۆپەرستی و شەپۆلی قیزەونی کەلتووری پاوانخواز زیاتر نییە. چونکە سەربەخۆیی و درێژخایانی هەر نەتەوەیەک، پەیوەستە بە سیاسەت و سەرکردایەتییەکەیەوە کە لەسەر بنەمای ئەخلاق دامەزرێنراوە، نەک لەسەر بەدەستهێنانی دەسەڵاتی پاوانخوازی بێبنەما و دوور لە میهرەبانی مرۆڤایەتی. 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

فەلسەفەی دووری – سڵاو یان سکاڵا! بە زمانی بندیوار Ghost employed ئایا تێبینیت کردووە کە لە هەندێک یاریدا جوڵەیەکی سادە، کاتێک لە دوایین یاریزانەوە بۆ یەکەم ڕیزی یەکەمی تیپەکە دەڕوات، هیچ لێکچوونێکی لەگەڵ چۆنیەتی دەستپێکردنیدا نییە؟ 📍کۆمەڵگاکەمان هەمان شتە. کاتێک وشەکانی خەڵک بەرەو سەرەوە دەڕۆن واتە بۆ ڕێبەری، ئەوەندە دەسوڕێنەوە و دەشێوێن کاتێک دەگەنە سەرکردە کە ئیتر ڕوون نییە سڵاوکردن بووە یان سکاڵا. لە لایەکی ترەوە، کاتێک وشەکانی سەرکردە بۆ خەڵک دەنێردرێت، ئەوەندە دەسوڕێنەوە کە تەنها یەک شت دەمێنێتەوە ئەویش شەرمەزاری و گاڵتە پێکردن بە خەڵک. لێرەدا دەنگی خەڵک بە نەفرەت لێکدەدرێتەوە، دەنگی سەرکردە بە سووکایەتیکردن لێکدەدرێتەوە. خەڵک بە ڕاستی نابیسترێن، سەرکردەش بە ڕاستی نابینرێت و نابیسترێت. لە نێوانیاندا ڕیزێک لە بندیوار وەستاون کە هەموو وشەیەک دەگۆڕن بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا بگونجێت. کێشەی ئێمە دوژمن نییە، کێشەی ئێمە دوورییە! دوورییەک کە مانا دەکوژێت و متمانەی دوولایەنە لە نێوان گەل و سەرکردە لە ناو دڵی مێژوو دەنێژێت. ئەو ڕۆژەی خەڵک و سەرکردەکان بتوانن ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ یەکتر بکەن، نەک بە ترس و نە بە فێڵ، نە بەبێ ناوەندگیر بندیوار. ئەو ڕۆژە درۆ دەمرێت و وڵات زیندوو دەبێتەوە و خاک و ڕێبەر و نەتەوە سەربەخۆیی بە دەست دێنن. (شێواندنی زانیاری لە زنجیرەی پەیوەندیدا) (Information Distortion in Communication Chain) 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

⚓️پێشکەش بەو میللەت و سەرکردانەی کە تا ئێستاش چاوەڕێی موعجیزەیەکن لە لایەن زلهێزەکانی جیهان، بۆ گەیشتن بە ئازادیی خاک و سەربەخۆییی نەتەوە… ✍🏻 ئەگەر شعوور و جەڵەوی پێنووست گرتە دەستی خۆت، ئەستێرەکان بە کوردیی ڕەسەن بۆت دەنووسن. ✍🏻 هەندێک لە خەڵک و سەرکردەکانمان بڕوایان وایە داهاتوو و چارەنووسیان پێشوەختە دیاری کراوە یان بۆیان دیاری دەکەن! و ئەمە واتە پشتیان لە ڕاستیی سیاسەت و فەلسەفەی سیاسەت کردووە. 📌 هەر کۆمەڵگایەک و ڕێبەرێک کە باوەڕی وایە چارەنووسی خۆی پێشوەخت نووسراوەتەوە، چیتر خۆی مێژووی سەرکەوتن نانووسێتەوە. 📍 ئەوکات دوژمن و بێگانە، ناحەزانی خاک و نەتەوە، بۆیان دەنووسنەوە: ڕێڕەو، جەڵەو و کۆسپێکە کە زۆر دوورە لە پێنووسی نەتەوە و سەربەخۆییی فیکری. ئەم چارەنووسە زۆر جیاوازە لە ویست و داخوازیی گەل و بیرۆکەی سیاسەت و سەربەخۆییی فیکری. هەر وەک ئەوە وایە کە ئەستێرەکانی ئاسمان بە دەست و بیر و پێنووسی خۆیان بۆت دەنووسن، بەڵام بە زمانێکی بێگانە. 📌 کە ئەگەر قەڵەم، جەڵەو و ڕێڕەوی بیر و هزر بە دەستی خۆت بێت، ئەستێرەکانیش بە زمانی کوردیی ڕەسەن بۆت دەنووسن. #فەلسەفەی_سیاسەت #خۆنووسین 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

“هیچ کات قودرەتی گەمژکانی ناو بازنەی سیاسەت بە کەم مەزانە” “سیاسەت ئاوای لێهاتووە:” “من سەرۆکم.” “لە سەرووی خۆم سەرۆکێکی گەورەتریشم هەیە (واتە کۆیخا).” “قەڵەم‌فرۆش و دار‌دەستیشم هەیە.” “ئەگەر هەڵەشم کرد، هەر کەس قسەم پێ بڵێت.” “تۆمەت باری دەکەم، شەڕیشی لەگەڵ دەکەم.” “بە کورتی: قۆڕبەسەری کوردانە.” https://t.me/Galawezhnamekaro

تا بود، تو خواستی فدات بشم. همه‌ی عالم نخوان… فقط تو. فقط تو بخوان. خدایی، که از رگ گردن به من نزدیک‌تری. https://t.me/Galawezhnamekaro

لەگەڵ ڕێزم بۆ چەند سەرکردەی ژیر و دیار! ئەو سەرکردانەی کە کتێب ناخوێننەوە، مێژوو دەکەنە ئامرازێک، گفتوگۆ لەگەڵ خەڵک ناکەن، وە لە هونەر تێناگەن، بە ناچاری کۆمەڵگەیەک دروست دەکەن کە سیاسەت تێیدا بێ‌ڕۆحە و خەڵک بێ‌متمانەن. بە ڕاشکاوی حەقتان بۆ بڵێم: کێشەی ئێمە نەبوونی سەرکردە نییە، کێشەکەمان ئەو سەرکردانەیە کە بیریان تەسکترە لەو نەتەوەیەی کە دەیانەوێت سەرکردایەتی بکەن. بااحترام به اندک رهبران خوب! آن رهبرانی که کتاب نمی‌خوانند، تاریخ را به ابزار تبدیل می‌کنند، با مردم گفت‌وگو نمی‌کنند، و از هنر بی‌خبرند، ناگزیر جامعه‌ای می‌سازند که در آن سیاست بی‌روح است و مردم بی‌اعتمادند. صریح بگویم: مشکل ما نبود رهبر نیست، مشکل ما رهبرانی هستند که ذهن‌شان کوچک‌تر از ملتی است که می‌خواهند رهبری‌اش کنند. https://t.me/Galawezhnamekaro