es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

Ir al canal en Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
231
Suscriptores
-124 horas
-17 días
-130 días
Archivo de publicaciones
(دۆستایەتییەک، کتێبێک؛ و ئاگاییەکی نوێ.) ساڵی ٢٠١٤ یان ٢٠١٥ بوو. من و ئیحسان لە ڕاهێنانەکانی تۆپی پێدا یەکترمان ناسی؛ ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و گفتوگۆ هونەرییەکان لێکمانی نزیک کردەوە. ئیحسان دانیشتووی ئەڵمانیا بوو، بە دایکێکی ئەڵمانی و باوکێکی ئازەری ڕوانگەیەکی کراوەتر و جیاوازی بۆ دنیا هەبوو. لە یەکێک لەو ڕۆژانەدا فایلێکی پی دی ئێفی بۆ ناردم: 📚کتێبی بێشعووری (✍🏻نووسینی خاڤێر کلێمێنت). کتێبێکی سادە بوو، بەڵام ڕاست و زبر. بێشعووری شتێکی گرنگی پێ نیشان دام: 📌 ئەگەر مرۆڤ ڕەخنە لە خۆی نەگرێت حەسادەتەکەی، خۆبەزلزانییەکەی، خۆهەڵخەڵەتاندنەکەی هیچ ئاگاییەک لە ناخیدا گەشە ناکات. ئێمە زۆرجار ڕەخنە لە جیهان دەگرین؛ بەڵام لە ڕەخنەگرتن لە خۆمان هەڵدێین. لە هەمان کتێبدا ڕستەیەک هەیە کە حەقیقەتێکی تاڵ دەڵێت: ✍🏻«بێشعوورەکان کاتێک بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵ دەبن، گەورەترین چەک و ئامرازیان ئەوەیە کە خەڵک ناچار بکەن کێشە ڕاستەقینەکان لەبیر بکەن.» ئەم ڕستەیە بۆ من تەنها هۆشداریدانێک نەبوو؛ بەڵکوو وانه و دەرسیکی ڕاستی بوو. ئەوەی کە ئەگەر ئێمە خۆمان چاک نەکەین، ئەوانیدی (نەیاران)دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە بیرکردنەوە و لەپێشینەکانمان (ئەولەوییەتەکانمان) بۆ دیاری بکەن. دەبێ ئەم کتێبە( بێشعووری )بخوێنرێتەوە؛ نەک بۆ کات بەسەربردن، بەڵکوو بۆ چارەسەر. و ئێمەش وەکوو نەتەوەیەک پێویستیمان بەم ئاوێنەیە هەیە ئاوێنەیەک کە بێ ڕوودەربایستی ێت کام ڕەفتارانە ئێمە دوا دەخەن، کام خووانە ئێمە دەکەنە دوژمنی خۆمان، و بۆچی کێبڕکێ و حەسادەت و خۆبەزلزانی لە ناوەوە دەمانخوات. وەرگێڕانی کوردیی ئەم کتێبە (بێشعووری )تەنها کارێکی ڕۆشنبیری نییە؛ پێویستییەکی حەتمییە ئامرازێکە بۆ ئەوەی نەوەی ئێمە فێر بێت ئاگایی لە دەرەوە نایەت، بەڵکوو لە ناخەوە هەڵدەقوڵێت. دۆستایەتییەک، فایلێکی پی دی ئێف، کتێبێک؛ و ئاگاییەک کە دەتوانێت نەتەوەیەک باشتر بکات. 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

“گوڵ‌ئەندام” “ئەی تەنافی گەردنیم زولفی پەریشانت” “گل‌اندام” “ای طناب گردنم زلف پریشانت” ✍🏻”مامۆستا زیرەک” @thinking_is_difficult

من در زندگی دنباله‌رو موفقیت نبودم. موفقیت مثل مهمانی کوتاهی است که زود تمام می‌شود؛ اما من چیزی را کاشتم که پایان ندارد: توک
من در زندگی دنباله‌رو موفقیت نبودم. موفقیت مثل مهمانی کوتاهی است که زود تمام می‌شود؛ اما من چیزی را کاشتم که پایان ندارد: توکل و استقامت. سال‌ها تجربه به من یاد داد که اوج هر انسان پنج تا ده سال بیشتر دوام نمی‌آورد، اما کسی که ریشه در توکل و استقامت دارد، هر بار که سقوط می‌کند، بلندتر برمی‌خیزد. من همین را تمرین کرده‌ام، سال پشت سال، دهه پشت دهه؛ نه در کتاب‌ها، نه روی کاغذ در میدان واقعی زندگی. من می‌سازم، خراب می‌شود، دوباره می‌سازم؛ و در نهایت می‌ایستم و منظره را نگاه می‌کنم: چطور همه چیز آرام‌آرام برمی‌گردد به جای خودش، انگار جهان احترام می‌گذارد به کسی که تسلیم نمی‌شود. این‌ها شعار نیستند. این‌ها نامی دارند که با گوشت و خون من آمیخته است نامی که هنوز هم هر روز آن را می‌کارم و هر روز از نو آن را زنده می‌کنم: توکل و استقامت.

کەسێکی گەمژە، هەرگیز خۆی ناخاتە ژێر پرسیارەوە. گەمژەکان هەمیشە دڵنیان. هەمیشە ماف بە تەواوی بۆ خۆیان دەزانن. هەرگیز ناڵێن: ڕەنگە هەڵە بکەم، ڕەنگە بە هەڵە ببینم، ڕەنگە پێویست بێت دووبارە بیر بکەمەوە. آدم احمق هیچ‌وقت خودش را زیر سؤال نمی‌برد. احمق‌ها همیشه مطمئن‌اند. همیشه حق را برای خودشان می‌دانند. هیچ‌وقت نمی‌گویند: شاید اشتباه می‌کنم شاید دارم غلط می‌بینم شاید باید دوباره فکر کنم. https://t.me/Galawezhnamekaro

گوێ بگرە بزانە چی دەڵێم... و پێبکەنە: مرۆڤ هەرچەندە بەرزتر دەبێتەوە، زیاتر لە شتە بچووکەکان دەترسێت؛ وە هەر ئەم ترسەیە ناوی ل
گوێ بگرە بزانە چی دەڵێم... و پێبکەنە: مرۆڤ هەرچەندە بەرزتر دەبێتەوە، زیاتر لە شتە بچووکەکان دەترسێت؛ وە هەر ئەم ترسەیە ناوی لێ دەنێن ئیرەیی. ببین چی می‌گم… گوش کن و بخند: آدمی هرچه بالاتر می‌رود، از چیزهای کوچک بیشتر می‌ترسد؛ و همین ترس است که نامش را حسادت می‌گذارند. 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

بی‌وفایی تو، آشیان دلم را ویران کرده است؛ فروغ جانم گریخته، همچون شمعی در باد سرد نیمه‌شب. پرنده آرزویم عمری‌ست که مزه شادی نچشیده، نه بر شاخه امید نشسته، نه در پناهگاه دل آرام گرفته. افسون چشم‌هایت چنین کاری ی‌کند که مهر راستینت بی‌هشدار بر دل می‌ریزد و جهان را از شکل می‌اندازد! به حرمت نام خودت، لحظه‌ای کنارم بنشین؛ اگر لبخندت نصیب من باشد، دنیا و هرچه در آن است از من بگیر، نمی‌خواهم. ناکامی زندگی استخوانم را نرم کرده است؛ گویی پیش از آمدنت در خود فرومی‌ریزم و فرو می‌میرم! تا وقتی بودم، قدرم را نشناختی؛ پس گریه بر مزارم چه سودی خواهد داشت؟ بیا، ای نازنین… جفا را زمین بگذار؛ روبندت را بردار و از من روی مپوشان. آغاز عشق چه شیرین است، و دل عاشق چگونه بی‌امان می‌تپد! همچون شعله‌ای که با وزش نام تو نه خاموش می‌شود، نه آرام بلکه هر بار از نو زبانه می‌کشد. ✅🎤م- عەزیز شارووخ ✍🏻ترجمە کارۆ مەعرروفیان هێلسینکی🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

گاهی انسان عجله می‌کند، اما تقدیر هیچ‌وقت شتاب‌زده نیست. درهای بسته به فرمان ما باز نمی‌شوند، به لحظه‌ای گشوده می‌شوند که حکمت او برسد. دل اگر بی‌قرار شد، یاد بیاور که رسیدگی خدا به زمان‌بندی ما وابسته نیست. او راهی را می‌گشاید که حتی تصورش را هم نکرده‌ای و درست همان‌جا آرام می‌گیری. تو فقط استوار بمان، به خیر او گمان نیک داشته باش، و مطمئن باش کسی که جهان را نگاه می‌دارد، تو را هم رها نخواهد کرد. https://t.me/Galawezhnamekaro

🥲این یک خاطره نیست؛ آینه‌ای بود از روح مردی که خیرش در سراسر کوردستان می‌چرخید مردی زاده شهر سردشت، و مهمان شهر پیشوا قاضی محمد در مهاباد، با دلی که برای انسانیت مرزی نمی‌شناخت. برای روحش دعا می‌کنم؛ خداوند او را به قرب خود مشرف کند. این‌گونه انسان‌ها کم‌اند، اما چراغ اثرشان خاموش نمی‌شود. گاه با خود می‌گویم اگر روزی رهبر کوردستان بودم، در دانشگاه رشته‌ای می‌گشودم به نام حاج حسن واحدی «انسانیت» تا آیندگان بدانند بزرگی در مقام نیست، در خدمت است.

خدایا در رحمت و برکت و‌عاقبت بخیری و عافیت بی‌پایان خود را برای ملتم باز کنید.

(کچم، کوڕم، ئازیزی دڵم، هاوڕێ و دۆست و ئاشنای باشەکەم)؛ ئەگەر ڕۆژێک لە ژیاندا نەمام، لەسەر کێلی گۆڕەکەم بووەستە؛ نەک بۆ شیوەن، بەڵکوو بۆ شایەتیدانی ئەوەی کە ڕۆح و هەست و تێکۆشانی من لەتۆدا بەزیندوویی مایەوە. باسی ئەو ڕێگەیە بکە کە خۆت دروستت کرد؛ نەک سێبەری من، بەڵکوو حەقیقەتی خۆت. نە سەرکەوتن گرنگە، نە شکست؛ ئەوەی دەمێنێتەوە، ئاگایی و بێدارییە. مەرگی من کۆتایی نییە؛ تا تۆ بیردەکەیتەوە و هەنگاو دەنێیت، من نامرم و بێدەنگ نابم، ناکوژێمەوە..🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

بۆ کەس نامێنێتەوە هەتاسەر؛ نە ڕۆژی ناخۆشی و نە ئاسوودەیی، نە ژان و نە خۆشی، نە بەختەوەری و نە گەنجینەی زێڕین. پایدار نمانند هر آنجه در ذهن تو آیند. نه سختی دوران و نه آرامش جان، نه زخم کهنه و نه عشرت لحظه، نه اوج سعادت و نه صندوق زرین. https://t.me/Galawezhnamekaro

و بوی قزوانی که هنوز هیچ عطری جرأت شبیه‌شدن به آن را پیدا نکرده.

کوردستان، بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێویستی بە فێرکاریی نەتەوەیی هەیە. پێناسەی داگیرکەر، یەکەم هەنگاوی بۆ ئاگایی و ڕەهابوونی نەتەوەکەمانە. بۆ ئاگایی و ڕزگاریی گەلەکەمانە. هەموو گەلان، جوولەکەکان، ژاپۆنییەکان، ئەرمەنییەکان، فینلاندییەکان بۆ پاراستنی زمان و ناسنامەی خۆیان، سەرەتا تێگەیشتن کە چی لەبەردەم گەشەی سروشتییاندا ڕێگرە. ئەم قسەیە، شیکارییەکی واقیعگەرایانەیە، نەک بانگەوازێکی سیاسی. ئەم ئەرکە، پێویستییەکی فەلسەفییە لە سەردەمی ئێمەدا. بەپێی بۆچوونی هانا ئارێنت، فەیلەسووفی ناوداری ئەڵمانی-ئەمریکی، لە سەردەمی تاریکیدا تەنیا یەک ڕێگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سڕینەوەی ڕاستی هەیە. ئەو لە کتێبی «مرۆڤەکان لە سەردەمی تاریکیدا» وەرگێڕانی مەهدی خەلەجی، دەڵێت: "لە شوێنێکدا کە هەمووان لەسەر ئەو باوەڕە بن کە ڕاستی شتێکی ئاشکرایە و پێویستی بە سەرنجدان نییە، و لە شوێنێکدا کە بیروڕای گشتی یان ئایدۆلۆژیا باڵادەستەکان، بیرکردنەوەیان کردبێتە جێگرەوەی بیرکردنەوە، ناچار تەنیا کردەی بیرکردنەوەیە کە دەبێت ڕۆڵی ڕاستی بگرێتە ئەستۆ." فێرکردنی نەتەوەیی واتە فێرکردنی خەڵک دەربارەی مافەکانیان، زمانەکەیان، مێژووەکەیان و شێوازەکانی پاراستن و بەهێزکردنی ناسنامەکەیان. ئەمە دوژمنایەتی لەگەڵ هیچ هێزێکدا نییە. ئەمە بنەمایەکی جیهانییە: هیچ گەلێک بەبێ ناسینی خۆی و مافەکانی ناتوانێت بەهێز بمێنێتەوە. ڕزگاری واتە هەبوونی مافی زمان، مافی خوێندن، مافی گێڕانەوەی مێژوو، و مافی ژیان بە ناسنامەی خۆتەوە. ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە توندڕۆیی یان توندوتیژییەوە نییە. ئەمە تەنیا پەیوەندیی بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و مافە مرۆییەکانیانەوە هەیە. چونکە هەر گەلێک دەبێت بزانێت چی ڕێگری لە زمان، کولتوور و گەشەی سروشتیی دەکات. ئەگەر ئەم ڕاستییە نەبینرێت، پاراستنی زمانی دایکی و خوێندن بە زمانی خۆت، بە شێوەیەکی سروشتی لەناودەچێت. مەبەست هاندان یان سیاسەتکردن نییە؛ مەبەست فێرکردنە. ئەم نووسینە دەڵێت: هەر گەلێک لە هەر شوێنێکی جیهاندا، بۆ ئەوەی بە زیندوویی و چالاکی بمێنێتەوە، دەبێت بزانێت چی هەڕەشە لە ناسنامەکەی دەکات. نە کەمتر، نە زیاتر. 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

لە مێژووی فەلسەفەی حوکمڕانیدا، ململانێی نێوان ڕاستی و ئاسوودەیی درۆ هەمیشە وەک تاقیکردنەوەیەکی ئەخلاقی بۆ سەرکردەکان ماوەتەوە. ئێوە کامیان هەڵدەبژێرن و ئێمە خاوەنی کامیانین؟ 📌کاپتنێک کە گوێ لە هەزاران شەپۆل دەگرێت، 📌یان کاپتنێک کە نکۆڵی لە زریان دەکات و هەڵەکان بە چارەنووس ناودەبات... لە سیاسەتدا ئێمە زۆرجار بە شێواندنی هەستەکانمانەوە دەژین. ئەو کەسەی هەڵەکانمان ڕاست دەکاتەوە، دەبێتە مایەی بێزاری و دڵگرانیمان؛ ئەو کەسەی هەمان هەڵەکان پشتڕاست دەکاتەوە، دەبێتە مایەی خۆشحاڵیمان. ئەمەش خاڵی کەوتن و هەرەسهێنانی سیاسەتە، لەو شوێنەی کە ڕاستی ناخۆشتر دەبێت لە وەهمی پشتڕاستکردنەوە. سیاسەتمەدار بەدوای ڕاستیدا ناگەڕێت، بەڵکو بەدوای ئەو ئاوێنانەدا دەگەڕێت کە وێنە هەڵەکەی بە ڕاستی نیشان بدەن. ئەمە لووتکەی نەزانییە لە سیاسەتدا؛ سیاسەتێک کە لەبری چاکسازیی خۆی و نەتەوەکەی، تووشی ئالوودەبوون بە پشتڕاستکردنەوەی هەڵە دەبێت... ئەم لووتکەی نەزانییە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی ئەوەی کە نەتەوە ڕووبەڕووی داهاتوویەکی هەڵە و وێرانبوو ببێتەوە، چونکە چاکسازی دەبێتە قوربانیی خۆ فریودان. سیاسەتمەدارێکی ژیر و تێگەیشتوو ئاوا بیر دەکاتەوە کە: جیهانی من و جیهانێک بۆ نەتەوەکەم، دەبێت شوێنێک بێت کە تێیدا ڕاستی بەهێز بکرێت و هەڵە بناسرێتەوە و سنووردار بکرێت.🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

گەلیک سەختە لەگەڵ ئەو کەسانە بژیت... کە لە نیگەرانییەکانت تێناگەن، بەڵام ئەوان هێشتا... لە خۆشەویستترین کەسەکانی ژیانتن. سخت است در کنار کسانی زندگی کنی... که دغدغه‌هایت را درک نمی‌کنند، اما به هر حال... بخشی از عزیزترین آدم‌های زندگی‌ات هستند! https://t.me/Galawezhnamekaro

ئەگەر بە درێژایی شەو سەیری تاریکی بکەین، ئێمە هەرگیز جوانیی ئەستێرەکان نابینین. مرۆڤیش هەروایە؛ تاریکییان هەیە، بەڵام هەر ئەستێرەیەکی درەوشاوە، هەزاران خۆری پڕشنگداری بۆ بینین هەیە. اگر تمام شب را فقط به تاریکی خیره شویم، ما هرگز زیبایی ستاره‌ها را نمی‌بینیم. انسان هم همین‌طور است؛ تاریکی‌هایی دارد، اما هر ستاره درخشانش، هزاران خورشید پرفروغ برای دیدن دارد. 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

ئەی یار … ئەی کوردستانەکەم! لە ڕۆژهەڵاتی خۆشەویستی تۆوە، تا ڕۆژئاوی بوونت، هێدی… هێدی… ڕۆژەکان لە دڵی تاریکییەوە دەگەڕێنمەوە بەرەو جیهانی ژیان. ژیانیش، کاتێک بە باوەشی پاییز دەسپێرم، پێش ئەوەی مردن سێبەرەکەی لەسەر گۆڕم بکەوێت، دووبارە دەگەڕێمەوە و لە کانیاوی دڵت قومێ ڕۆشنایی ژیان دەخۆمەوە… ئەگەر تەنیا جارێک ئەم هەستە لەسەر دەستەکانم نیشتەوە، جیهان دەتوانێت هەموو ئەستێرەکانی خۆی دامرکێنێت. 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro