گەلاوێژنامەی کارۆ
Ir al canal en Telegram
کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
232
Suscriptores
Sin datos24 horas
-17 días
-130 días
Archivo de publicaciones
⭕️جوانی كورد لە خوڕاگریی وبەردەوامیی و ژیاندۆستیدایە.
سەرم سوڕماوە لە مامەڵەی كوردەكان لەگەڵ دۆخی زۆر ناخۆش وقورسدا.كەواتە ئەوە دەردەخات كە گەلێكن بەهێز و بەئیرادەن ،دەتوانن بگونجێن لەگەڵ هەموو كارەسات بارودۆخێكی خراپدا،ئەمەش هۆكاری مانەوە وخوڕاگرییانە لە ناوچەیەك كە هەمیشە پڕبوە لەشەڕو ململانێی ..
✍🏻كریستۆڤەر هجنز.
لەكتێبی (Love,poverty,and war:Journeys and Essys).خۆشەویستی و هەژاری وشەڕ:گەشت و وتار)
https://t.me/Galawezhnamekaro
ژیان تەنها
"من" نییە،
بەڵکو ئەو کاریگەرییە کەمەیە کە لەسەر
"ئەوانی تر"
جێی دەهێڵین.
خۆشبەختی بوونی نییە، یان لانی کەم نابێت هەبێت.
ئەگەر مانایەک لە ژیاندا هەبێت، ئەو مانایە لە خۆشبەختیی ئێمەدا نییە، بەڵکو لە شتێکی عاقڵانەتر و گەورەتردایە.
تەنها یەک شت گرنگە:
🎯چاکە بکە!
✍🏻 تشێخۆف
(ئەنتۆن پاڤلۆڤیچ تشێخۆف)
https://t.me/Galawezhnamekaro
هاوڕێی دڵسۆز، دەرمانە بۆ دەردە بێدەرمانەکان.
ئەگەر کەسێک هاوڕێیەکی وای هەبێت، بەختەوەرە،
چونکە لەم سەردەمەدا دۆزینەوەی کەسێکی وەها ڕاستگۆ و دڵسۆز کارێکی ئاسان نییە.
هیوادارم هەمووتان خاوەنی هاوڕێیەکی وەها بن کە ببێتە مایەی ئارامی بۆیان.
✍🏻هاوڕێ
نیعمەتە،
تایبەتە،
خەمڕەوێنە،
جوانی
هەموو شتێکە...
ئەو کەسەی لە کاتە سەختەکاندا باری دەروونیت سووک دەکات و دەبێتە هۆی دڵخۆشی.
هاوڕێیەکی باش دیارییەکی گەورەی ژیانە.
هاوڕێی دڵسۆز دەتوانێت شوێنی زۆر کەس و زۆر شت بگرێتەوە.
" یەکەم قەڵا و پارێزگاری، پاشان باخچەیەکی ڕەنگاوڕەنگ "
📌نەتەوەیەک کە یەکگرتوو نەبێت، ناچار دەبێت باج بە دوژمنانی بدات؛ بەڵام مێژوو دەریخستووە کە باجدان تەنیا کاتی مردن دوا دەخات، نەک ڕزگاری.
مێژوو دەریخستووە کە هێزی نەتەوەکان لە ڕێژەی دانیشتووان یان ساماندا نییە، بەڵکوو لە یەکڕیزیی سیاسی و کۆمەڵایەتیدایە.
یەک خاک
زامنی مانەوە و پاراستنی سنوورەکان وەک یەکەیەکی جوگرافیی دانەبڕاو.
یەک نەتەوە
نەهێشتنی پەرتەوازەیی و دروستکردنی هەستی برایەتی لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا.
یەک ئاڵا
دروستکردنی شکۆ و ناسنامەیەکی جیهانی کە هەمووان پێی بناسرێنەوە.
یەک دەنگ
گەیاندنی داواکارییەکان بە جیهان بەبێ ئەوەی نەیاران بتوانن درز بخەنە نێوانمان.
مێژووی گەلانی سەرکەوتوو نیشانی داوە کە تەنانەت بچووکترین نەتەوەکانیش،
کاتێک لەسەر ئەم بنەمایانە ڕێککەوتوون،
توانیویانە گەورەترین ئیمپراتۆرییەتەکان ناچار بە دانپێدانان بکەن.
ئەم تێگەیشتنە قووڵە، کلیلی تێپەڕبوونە لە قۆناغی قوربانیدان بۆ قۆناغی بنیادنان و سەربەخۆیی.
💎دوای چەسپاندنی ئەم بنەما نەتەوەییانە، ئیتر نیشتمان دەبێتە بێشکەی فرەیی؛ شوێنێک کە هەموو ئایدۆلۆژیا و حیزب و بیروڕا جیاوازەکان، لەژێر سێبەری دەستوورێکی پێشکەوتوو و هەماهەنگ لەگەڵ کولتوور و مێژووی ئەم خاکەدا، پێکەوە دەژین.ئەمە لووتکەی ڕێزگرتنە لە مرۆڤایەتی و ئازادی.
https://t.me/Galawezhnamekaro
“بەکرێ دانی عەقڵ بە جەماوەر”
گەورەترین بەربەست لەبەردەم پێشکەوتنی تاک و نەتەوەکەماندا، ترسی مرۆڤە لەوەی لەلایەن دەوروبەرەکەیەوە قەزاوەت بکرێت. گۆڕانکاری لەو کەسانەوە دەست پێ دەکات کە دەوێرن لە پیلەی دابونەریتە دەستەجەمعییەکان بێنە دەرەوە و لەبری:
🔹 هاوڕەنگی،
🔸 هاوفکری، هەڵدەبژێرن.
https://t.me/Galawezhnamekaro
پاراستنی ڕۆحی شۆڕشگێڕی لە ناو کورسیی دەسەڵاتدا، لە خودی شۆڕشەکە قورسترە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
📍باوەڕ ناکەن مێژوو هەڵدەنەوە!
لە هەر چوار پارچەی کوردستان سەیری ڕابردوو بکەن و بترسن، چونکە ئەم دوو ڕەنگە نەفرەتییە هێشتا وەک ئاگری ژێر خۆڵەمێش وان.
📌مێژووی ئێمە شاهیدی تاقیکردنەوەی دوو ئایدۆلۆژیای تاقەتپڕوکێنە؛ ڕەنگێکی سوور کە بە ناوی یەکسانییەوە، ناسنامەی نەتەوەیی ئێمەی کردە پاشکۆی ئەجێندای سۆڤیەتی و هێزە دەرەکییەکان،
📌و ڕەنگێکی ڕەش کە بە ناوی پیرۆزییەوە، توندڕەویی ئایینی و تیرۆری کردە میوانی ماڵەکانمان.
📌ئەگەر ئەمڕۆ وشیار نەبین، ئەو ئاگرە کپبووەی ژێر خۆڵەمێش جارێکی تر هەڵدەگیرسێتەوە.
🍃کاتی ئەوە هاتووە لەم دوو جەمسەرە تاریکە ڕزگارمان بێت و ڕوو لەو فیکرە بکەین کە ڕەنگی زەردی خۆر و سپی ئاشتییە؛
💎فیکرێک کە تەنیا و تەنیا هی "میللەتی کورد" بێت و لە ناو جەرگەی خاکی کوردستانەوە سەرچاوە بگرێت.
🎯ڕزگاری لە ڕەنگی دەرەکی نییە، ڕزگاری لە گەڕانەوەدایە بۆ ڕەنگە ڕەسەنەکانی خۆمان.
قووڵترین کێشەی مێژووی سیاسیی کوردە: Proxy War
https://t.me/Galawezhnamekaro
خودا زۆرجار دەرگایەکت لێ دەکاتەوە کە هەرگیز پلانت بۆ دانەنابوو،
دەبێتە ڕۆژێکی ئەوەندە شیرین کە هەرگیز لە بیرت ناچێتەوە.
منیش ئاواتەخوازم ژیانتان پڕ بێت لەو ساتە جوانانە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
خوایە گیان،
سوجدەی درێژ و پڕ لە ڕازم،
واتە من تەسلیمی تۆم...
واتە لە قسە و دەردەدڵ ماندووترم،
و دنیایەک ڕازی نەگوتراو لە دڵمدا قەتیس ماوە...
واتە زامەکانم زۆر قووڵن...
لێم ببورە ئەگەر سوجدەکەم زۆری خەیاند...
https://t.me/Galawezhnamekaro
پشتگیری لە ئێران لە کوردستانی باشوور؛ ڕاستییە یان وەهمێکی سیاسی؟
لە کوردستانی باشووردا، بە پێچەوانەی هەندێک گێڕانەوە و پڕوپاگەندە، شتێک بە ناوی پشتگیرییەکی بەربڵاوی جەماوەری لە ئێران لە شەڕی دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل بوونی نییە؛ ئەوەی دەبینرێت تەنیا چەند دەنگێکی سنووردار، پەرتەوازە و زیاتر لەسەر بنەمای «بەرژەوەندیی کاتی»یە.
بەشێک لە تۆڕە سیاسییەکانی «زۆنی سەوز» کە لە ئێران نزیک دەبنەوە، لە ڕوانگەی باوەڕ و ئایدۆلۆژیاوە نییە، بەڵکو تەنیا بۆ دروستکردنی هاوسەنگیی هێزە بەرامبەر بە «زۆنی زەرد» و بەرگرتن بە هەژموونی تورکیا.
ئەمە تەنیا تاتیکێکی سیاسییە بۆ مانەوە، نەک هاوپەیمانییەکی ڕاستەقینە.
ئەم بە ناو «پشتگیرییەی» دەبینرێت، لە ڕاستیدا خۆشویستنی ئێران نییە، بەڵکو زیاتر کاردانەوەیەکە دژ بە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.
لە ڕەوتە ئایینییەکانەوە بگرە تا هەندێک لە چەپەکان،
لە بازرگانانی سەر سنوورەوە تا ئەو کەسانەی لە حیزبەکانی باشوور ناڕازین، تەنیا لەسەر «دژایەتیکردن» هاوبەشن، نەک لەسەر باوەڕهێنان بە سیستەمی ئێران.
ئەزموونە تاڵەکانی وەک شەڕی کەنداوی ١٩٩١ و ڕیفراندۆمی ٢٠١٧ی کوردستان، ئەم فیکرەیەیان لای خەڵک بەهێز کردووە کە ڕۆژئاوا هاوبەشێکی جێگەی متمانەی هەمیشەیی نییە.
هەر ئەمەش وای کردووە هەندێک کەس بە شێوەیەکی ڕێژەیی ڕوو لە ئێران بکەن؛ نەک لەبەر متمانە، بەڵکو لەبەر بێ ئومێدی و بەراوردکارییەکی ناچاری.
لە کوردستانی باشووردا، «لایەنگریی ئێران» دیاردەیەکی بەربڵاوی کۆمەڵایەتی نییە؛ ئەوەی هەیە تێکەڵەیەکە لە ململانێی سیاسی، بەرژەوەندیی ئابووری، ناڕەزایەتی ناوخۆیی و دژایەتیکردنی ئەمریکا، نەک باوەڕێکی قووڵ و ڕاستەقینە بە ئێران.
https://t.me/Galawezhnamekaro
“لَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ”
(سوره ابراهیم، آیه ۴۲)
گمان مبر که خدا از آنچه ظالمان میکنند، غافل است.
سکوت خدا،
تأخیر عدالت است
نه انکار آن.
‘لە قوڵایی ڕووحدا، تاڵی و شیرینی تێکەڵ بوون’
بیرەوەریەکانم لە ناو ئەم پارچەی کوردستاندا !
‘تلخی و شیرینی در ژرفای روح’
https://t.me/Galawezhnamekaro
ئایا ئێمە شیاوی ئەو ئازادییەین کە داوای دەکەین؟
پرسارێک لە دۆستان، نەتەوەی کورد و هەموو حیزبەکانی کوردستان!
هەمیشە پرسارێک لە مێشکمدا دێت و دەچێت:
ئێمە وەک نەتەوەی کورد، زۆربەمان بۆ فیدڕالیزم لەو جوگرافیا داگیرکراوەی تێیدا دەژین تێکۆشان و خەبات دەکەین؛ لە کاتێکدا بەشێکی تر، هەرچەند کەمتر، بەدوای سەربەخۆیی کوردستاندا دەگەڕێن. ئەم دوو ڕێگایە بەردەوام لە مێشکمدا بەرەوڕووی یەک دەبنەوە.
بەڵام پرساری سەرەکی ئەمەیە:
ئەگەر ئێمە لە چوارچێوەی فیدڕالیزمدا گەیشتینە مافی خۆمان، ئایا لە ناوخۆی کوردستانیشدا پابەندی هەمان ماف بۆ کەسانی تر دەبین؟
ئایا ئێمە گەیشتووینەتە ئەو ئاستە لە گەشەی فیکری و کۆمەڵایەتی کە:
📌ماف بەو دەنگانە بدەین کە پێچەوانەی ئێمە بیر دەکەنەوە؟
📌ئەندێشە جیاوازەکان قبووڵ بکەین؟
📌و بەرگەی ئایدۆلۆژیا جۆراوجۆرەکان بگرین؟
📌ئایا لەگەڵ کەسانی تردا بە هەمان شێوە ڕەفتار دەکەین کە چاوەڕوان بووین لەگەڵ خۆماندا بکرێت؟
یان ئەم سەبر و لێبوردەییە، تەنیا تا ئەو کاتە بەردەوامە کە لە پێگەی لاوازیداین؟
💎با نیشانی بدەین ئەو هەقەی بەدوایدا دەگەڕێین، نەک تەنیا لە دروشمدا، بەڵکوو لە قووڵایی باوەڕ و لە کردەوەکانماندا تێمانپەڕاندووە و
"پێکەوەژیانی ڕاستەقینە"
پەیڕەو دەکەین.
🇫🇮
#کوردستان #ئازادی #فیدڕالیزم #دیموکراسی
خودایە...
🎯ئەو خێرەی بۆت دیاری کردووم، لە نادیارەوە بیهێنە دی و دوورییەکەی نزیک بکەوە؛ ناخۆشییەکان بگۆڕە بۆ ئاسانی و کاتێک پێت بەخشیم، لۆتف بفەرموو ببێتە هۆی گەورەییم،
نەک غروور و سەرشۆڕیم.
————————
✍🏻هەندێک جار جوانترین دیارییەکانی ژیان، ئەو خێرە شاراوە و نادیارانەن کە تەنیا بە لۆتفی ئەو دەگەنە دەستمان.
هیوادارم هەموو سەرکەوتنەکانمان ببنە هۆی گەورەیی ناخمان،
نەک سەرکێشیی دەروونمان.
+1
☀️ کاتێک ئەخلاق دەبێتە "پێشەوا"
بی گۆمان کوردستان دەبێتە کومار.
چی وای کرد مێژوونووسانی ڕۆژئاوا (وەک ئۆگڵتن)
کڕنۆش بۆ شکۆی سەرۆکی کۆماری کوردستان بەرن؟
وەڵامەکە تەنیا سیاسەت نەبوو،
بەڵکوو "نموونەیەکی باڵای ئەخلاقی" بوو کە جیهانی سەرسام کرد:
دادپەروەریی بێ سنوور،
پێشەوا تەنیا سەرۆکی کورد نەبوو؛ ئەو قەڵغانی "مرۆڤایەتی" بوو. لە سەردەمێکدا کە جیهان لە خوێندا دەگەوزا، ئەو ڕێگەی نەدا موویەک لە سەری مەسیحی، جوولەکە، ئاشووری، یان شیعەیەک کەم بێتەوە.
بۆ ئەو، 'مرۆڤبوون و ئەخلاق' لە سەرووی هەموو شتێکەوە بوون؛ ئەو بڕوای وابوو کە گەورەیی ئایین و نەتەوە لە پابەندبوونیاندایە بە بەها بەرزە مرۆییەکانەوە
ئازایەتییەک لە ڕەگەزی ویژدان،
گەورەترین جەنگی پێشەوا، ڕاوەستانەوە بوو لە دژی توندڕەویی ناوخۆیی. ئەو سەلماندی کە سەرکردەی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە بۆ پاراستنی حەق، ئامادەیە ڕووبەڕووی لایەنگرانی خۆییش ببێتەوە. ئەو نەیویست بە زۆریی ژمارە حوکم بکات، بەڵکوو ویستی بە پاکیی دەستەکانی مێژوو بنووسێتەوە.
مانیفێستی مرۆڤدۆستی،
لە ناو جەرگەی جەنگدا، ئەو لە
مەهابادەوە وانەی "مافی مرۆڤ"ی بە جیهان دەوتەوە. ئەمە وای کرد کە پاش هەشت دەیە"، هێشتا ناوی ئەو نەک وەک سیاسەتمەدارێک، بەڵکوو وەک سیمبولێکی پیرۆزی ئەخلاق لە ئاسماندا بدروشێتەوە.
"دەسەڵاتدار بە هێز حوکم دەکات و دەڕوات، بەڵام پێشەوا بە ئەخلاق دڵەکانی داگیر کرد و بۆ هەمیشە مایەوە."
سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی پێشەوا و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنم. ١٠ی خاکەلێوە؛ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان. ئەمڕۆ ڕۆژێکی پڕ لە ئازار و لە هەمان کاتدا پڕ لە شکۆیە."
https://t.me/Galawezhnamekaro
مەترسیدارترین ئاژەڵ لەسەر ئەم گۆی زەوییە،هاوڕێی دەمامکدار و مرۆڤی سپڵەیە.
هاوڕێی ڕاستەقینە وەک سێبەر نییە تەنها لەبەر خۆردا بێت؛ هاوڕێی ڕاستەقینە وەک "ئەستێرەیە"، کاتێک دونیا تاریک دەبێت، ئەو دەدرەوشێتەوە.
خطرناک ترین حیوان روی این کره خاکی رفیق فیک (جعلی)و انسان ناسپاس است.
رفیق واقعی مثل سایه نیست که فقط در آفتاب باشد؛ رفیق واقعی مثل "ستاره" است، وقتی دنیا تاریک میشود، او میدرخشد.
https://t.me/Galawezhnamekaro
