cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

ئەدەبی کوردی❤️📚

شێعر و دەقی کوردی :)

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedBooks20 573
Advertising posts
208Subscribers
No data24 hours
-27 days
-230 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

ماوەیەکی زۆر بوو تامەزرۆ بووم خۆم بدەمە دەست کەشتی خەیاڵی نەبەز گۆران،زووتر ناویم بیستبوو،بەڵام تا ئەم یەک دوو ساڵە کتێبەکانیم لە ڕۆژهەڵات نەدیبوو،بە خۆشحاڵییەوە ئەو هەلە ڕەخساوە و کتێبەکانی لێرە بەردەستن. یەکەم کتێبێ کە هەڵمبژارد بۆ خوێندنەوە مەیخانەکەی ئۆرتینە بوو،نەبەز گۆران لەم ڕۆمانەدا کاری خوڵقاندن نییە،بەڵکوو زیندووکردنەوەیە و بە ڕای من تێیدا سەرکەوتوو بووە. بەوەدا ئەڵێم سەرکەوتوو بووە کە خوێنەر دەزانێ کۆتایی چیرۆکەکە چییە، دەزانێ شێخەکەی سەنعان بۆ کچەگاورێک لە دین وەردەگەڕێ. بەڵام ئەوەی کە وا ئەکا ئێمە دەست لە خوێندنەوەی کتێبەکە هەڵنەگرین دید و ڕەوایەتێکی جیاوازە کە نووسەر لەم چیرۆکە کۆنە هەیەتی. نەبەز گۆران لێرەدا زۆر بە جوانی باسی بڕوا و عەشق و ڕق و ئایین شی دەکاتەوە و خوێنەر دەباتە دونیای پرسیار و تێفکرین. بڕوا واتە ئایین؟تەنیا ئایینیەکان بڕوایان هەیە؟بناغەی بڕوا چییە؟عەشق چییە؟ عەشق دژی بڕوایە؟دەکرێ هەم عاشق بی هەم بڕوادار؟لە ئایین وەرگەڕان کافر بوونە؟ نەبەز گۆران لە زمانی شێخی سەنعانەوە وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە. شەیدای قەڵەمی پاراوی نەبەز بووم و لە داهاتوودا زیاتر لێی دەخوێنمەوە. @m_f_bryar
Show all...
👍 1
Repost from N/a
لەم ڕۆژانەدا سەرقاڵی خوێندنەوەی ئەم کتێبە بووم و زۆر هێواش و لەسەرخۆ بووم لەگەڵی، هەر واشە ، دەقێک لێوڕێژی گومان و پرسیار بێ ، ناکرێ هەر وا سادە و ساکار بەسەریا تێپەڕی ، ئەم بەرهەمە کارێکی جیاواز بوو لە شێرزاد ، ڕۆمانێک لەچوارچێوەی دیالۆگ و گفتوگۆدا ، گفتوگۆیەکی پڕاوپڕ لە پرسیار و گومان ، گفتوگۆیەک لە جۆری دادگایی کردن و لێکۆڵینەوە ، ئەوەشی کە زیاتر جیاوازی دەکا لایەکی ڕەوایەتەکەمان عیسایە، گومانەکە لێرەوە دەستپێدەکا کە عیسا بەسەر خاچەوەیە و لە دوایین چرکەساتەکانی ژیانیدا هاوار دەکا : ( خودایە بۆ تەنیات هێشتم ؟) ، لەوانەشە هەر لە ڕۆژی لە دایکبوونی عیساوە ئەو گومانە دروست بووبێ ، کەس نازانێ ، بەڵام ڕۆمانەکەی ئێمە زادەی قەڵەمێکی پڕ گومان و پرسیارە. لەم بەرهەمەدا نووسەر هەندێک بابەتی وەکوو بڤە بوونی گومان کردن لە شتە پیرۆزەکان ، یا وا بڵێین خەساندنی هێزی گومان و پرسیار لە مرۆڤەکاندا بە بە چەکی پیرۆزکردنی شتەکان ، هەروەها باسی چارەڕەشی و بێخەبەری هەموو ئاسمان و زەوی لە داخ و ئازار و سووتانی میلەتەکەی ، باس لە دۆخ و جێگە و پێگەی ژن له کۆمەڵگا ، مەرگدۆستی و گەلێ بابەتی دیکە دەخاتە ڕوو . 📚#دواشەوی‌دابەزینی‌عیسا
Show all...
👍 1
Repost from N/a
    "دوو ئاوابوون " دانی ئێواران سەرنج دەدەمە ئاوابوونی خۆر... دەزانم، منیش، زوو بێ یا درەنگ، دەبێ ئاوا بــم. بەڵام! مخابن، دەمی ئاوابوون وەکوو زەردەپەڕ سیحراوی نابـــــــم! #عەبدوڵڵا_پەشێو @sarpanah_m
Show all...
2
#سەرنجێک لەوانەیە هەرکام لە ئێمە کاتێ باسی ئەدەبیاتی کوردی ئەکرێ ، کەمێ لێومان بگەزین و بڵێین بەداخەوە ئەدەبییاتێکی دەوڵەمەندمان نییە ، یا زۆربەمان وەختێ باسی کاری کوردی ئەکرێ خۆمان بە دوور بگرین و بڵێین کوڕە جا کوردی چییە تا ئەدەبیاتی ڕووسیە و فەرەنسا و... هەیە بۆ خوێندنەوە هاوڕێم ! سەرنج بدە کەسێ وەکوو ویکتۆر هۆگۆ لە فەرەنسا ئەنووسێ و خوێنەران بڵێن کوڕە جا تا ڕووس و ئیتالیا هەیە ئەم ئەڵێ چی! جێی پێکەنین نییە؟! هەر بۆیەش ئێمەی کورد بە ڕای من پێش لە ئەدەبییاتی هەر وڵاتێکی تر پێویستە ئاوڕێ بدەینەوە لە ئەدەبییاتی خۆمان و بە ناو نووسەرانی خۆمانا گەشتێکمان بێ ، لانیکەم ئەوەندەی بزانین چی ئەڵێن ، ئەگەر کێشەیان هەیە نەقد بکرێن و یارمەتییان بدرێ ، ئەگەر نووسەری چاکن دوو خوێنەر زیاتر بیانناسێ و لە بیر و هزریان کەڵک وەرگرێ... ئەدەبییاتی کوردی لە بەشی چیرۆک و ڕۆمانا لەم چەن ساڵەی دواییدا هەنگاوێکی باشی هەڵگرتووە و کەوتووەتە دارەدارە ، هەر بۆیەش پێویستی بە پشتگیری و یارمەتییە بۆ پێشکەوتن و باشتر بوون ! ئێستا کێ یارمەتیدەرە؟ بێگومان خوێنەر! خوێنەری وردبین و دڵسۆز ، خوێنەر بە خوێندنەوەی هەر ڕستەیەکی کوردی هێزێکی خستووەتە گیانی ئەدەبیاتی ئەم گەلەوە! تا ئێرە باسی خوێندنەوەی کاری کوردی کرا که چەندە گرنگە بۆ خۆ ناسین و ئاشنا بوون لەگەڵ مێژوو و ڕەوتی فکری گەلدا ، ئێستا ئەڵێم پشتگیری تەنیا بە خوێندنەوەش ناکرێ ... بڕوانە نووسەر کتێبێ ئەنووسێ و چاپی ئەکات و مەجبوور بێ خۆی بێتە سەر شەقامەکان قۆل هەڵماڵێ له فرۆشتنیان و دوای دوو، سێ ساڵ تازە چاپێکی 1000دانەیی بۆ فرۆشراوە ، خۆت بی تاقەتت ئەمێنێ شتی باشتر بنووسی ؟! بۆیە تا جێگەیەک پێتان ئەکرێ لە خوێندنەوەی pdfی کتێبەکان خۆتان بپارێزن تا کاتێ نوسخەی چاپی کتێبەکە هەیە بە کڕینی چرایەک لە دڵی نووسەردا ڕۆشن کەنەوە ... هەڵبەت ئەگەر وەک بەرهەمە فارسییەکان کە چەن بەستێنی باشیان هەیە وەکوو تاقچە و فیدیبۆ ، بۆ هەر کتێبێ تێچوویەک وەردەگرن و ئەمەش بێ شک کارێکی باشە ، بەڵام وەک پێشتر وتم ئەدەبیاتی ئێمە لە دارەدارەدایە ، هێشتا نەگەشتووەتە ئەم قۆناغە و pdfی زۆربەی کتێبەکان بە شێوەی نافەرمی دەخوێنرێنەوە و ئەمەش بەردێکە و دەخرێتە بەر پێیەوە ... پوختەی قسەکانم داواتان لێ ئەکەم بە خوێندنەوە و کڕینی کتێبە کوردیەکان پشتگیری ئەدەبیاتی خۆمان بین و لە پاڵ ئەدەبیاتی هەموو وڵاتانی دی ، لاچاوێکیش بە کارەکانی خۆماندا بخشێنین ... زیندووبوون و مانەوەی هەر زمان و هەر ئەدەبیاتێک بە ڕێژەی خوێنەرانییەوە بەستراوەتەوە و بە نۆبەی خۆمان هەرچەن بچووک پشتیوان بین. هیوام سەرکەوتن و شادیتانە❤️
Show all...
پاریس، کۆڕێک لەسەر ڕۆمانی کوردی. بەشداربووان: عەتا نەهایی و مەنسوور تەیفووری
Show all...
"لە شوێنانی دیکەی دونیا, باران خەڵکی پیادە ‌و تەنھا بە یەکدی ئاشنا دەکا, دوو دوو دەخزێنە ژێر چەترەکان.. کەچی لێرە نە باران نە بەفر و نە گڕکان, تەنیاکان بە یەکدی ئاشنا ناکا." شێرزاد حەسەن کورتە چیرۆکی (چەتر) @edebi_kurdi
Show all...
👍 2👌 1
چونکە ئەیزانم تەلاری🏢 یارە خواپێداوەکەت💸 مەستی کردووی 🥂بۆیە نایبینێ لە ئاستم چاوەکەت🖐😅 ئەحمەد هەردی خوێندنەوە: بڕیار
Show all...
👍 1 1
Show all...
2