cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

هۆنراوەکانم پەپوولەن به شوێن وشەی دڵا ئەفڕن گەرا، له ناو گیانا ئەخەن له دەروونا وچان ئەگرن ئاوێنەی پڕشنگی ئاسۆن گزنگی دەمەو بەیانن شەونمی سەر پێلۆی چرۆن شنەی هەواری کوێستانن #شێرکۆ_بێکەس https://t.me/joinchat/UOM83hO0xtqSb25A

Show more
Iran86 008The language is not specifiedHumor & Entertainment10 197
Advertising posts
1 883Subscribers
-224 hours
+237 days
+9830 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

ژیان وەها تووڕەیە لێم و ڕقی لێمە کە دەڵێی لە پرسەی باوکیدا قاقا پێکەنیوم و شەو بەخێر @chamochya
Show all...
❤‍🔥 3👍 1😢 1
حیکمەتی پڕ مەسئەلەی #کوڵمت لەبۆ کێ حەل دەبێ؟ ھەر سەحیفە سەد ئیشارە و ڕەمزی تێدا جارییە خاڵی رووخسارت ھیدایەت بەخشە، شەرحی زوڵفەکەت قازی ئاسا حاشیەی ئەگریجەگەکانت لارییە 🔘ناری @chamochya
Show all...
👍 3
بە عەزمی زیارەتی کوڵمت لە ڕێگەی دوورەوە هاتم وەرە قوربان بکە ڕەحمێ فیدای ئەو قەدد و باڵاتم هەمیشە حازرم بۆ قۆچی قوربانی نیگاری من وەها قەت تێمەگە بەندە کە زۆر شەخسێکی بێزاتم #ئەحمەد_موختار_جاف
Show all...
👍 3
توڕڕەت وەکوو تۆمـاری شکـەسته و سەری کوڵمت بۆ نـووری سـەوادم بـووەته شەمعی موتاڵا #نالی @chamochya
Show all...
3
توڕڕەت وەکوو تۆمـاری شکـەسته و سەری کوڵمت بۆ نـووری سـەوادم بـووەته شەمعی موتاڵا #نالی @chamochya
Show all...
چۆنت پێ خۆشە، بە ئارەزووی خۆت لەت کـە ئەو دڵــەی، شادی دەوێ بۆت لە چەقی ڕێگەم، هەر لەبەر چاوم بنێ ژێـر پێیان، نامـەی پـێچـراوم شان‌بەشان بڕۆ، قشتیلە و نازدار لەگەڵ دۆستێکی تـازەی پـارەدار ئەو دۆستەی کەوا، ناو لە زارانە هەر هی تۆ نییە و هی هەزارانە بیلاوێنـەوە، تـێـر بـۆی پێکـەنە لە دڵما نەخشی یادگار هەڵکەنە قەینـاکا گـیانە، مافی خـۆتـە خۆ ئەو ڕەفتار دەکا، بە ئارەزووی تۆ بێبەشـت نـاکـا، لە شـێـلانی لـەش لە سکاڵای زۆر، وەنەوزەی باوەش قـەینـاکـا گـیانـە، ڕاستی زۆر ڕاستی پێم نەهاتە جێ، چیی دڵت خواستی تەنیا شێعر بوو، ئەوەی من هەمبوو بۆ قنیاتی تۆش، شیعر زۆر کەم بوو #پەشێو @chamochya
Show all...
🔥 5 1
کەوا دارایی زەڕ کوتەک، کەمەر چین، جوببە گوڵناری کڵاو لار، چاو خومار، شیرین سوار، خاڵ میشکی تاتاری کە مانی هاتە سەر کێشانی ئەبرۆی تۆ لە پاش چاوت لە مەستی دەستی وا لەغزی کە کەچ هات خەتتی پەڕگاری گوڵ ئەمڕۆ خۆی موقابیل کرد لە لای خەڵقی بە ڕوخسارت بەڵێ هەر دەم دڕاو و هەرزەگۆن مەحبووبی بازاڕی دوعام کرد چاوەکەت خۆش بێ کە خۆش بوو ئەمنی بیمار کرد ڕەفیق! ئامان! دوعا کەن ڕەببی زاڵم هەر بە بیماری ئەگەر تۆ ڕاست دەڵێی و قاتڵی دڵ بی، ئەدی بۆچی درۆزن تیری موژگانت بە خوڕ خوێن دێ لە سۆفاری؟ وەکوو فەووارە خوێن دەتکێ لە گۆشەی میحوەری گەردوون لە چاوەی چاوەکانی من لە دووریت هێندە خوێن باری مونەججیم گۆشەیی چاوتی کە دی نووسی لە تەقویمدا کە ئەمساڵ زوزەنەب تالع بووە، ئیفسادە ئاساری ئەتۆش تەقلیدی زولفی یار دەکەی وا دیارە ئەی عەقرەب حەیا هەروا لە چاودا، چی بڵێی ئەی کوێرە موختاری؟ چوار چت قەت مەکە خواهیش لە چوار کەس کوردی تا ماوی لە خۆت عەقڵ و لە دڵ سەبر و لە بەخت ئیمداد، لە یار یاری #کوردی @chamochya
Show all...
4
نەوەد و دوو 🌸 وەک گوڵ هەموو دەمە دەرەوەم سەر بە سەر زوبان وەک غونچەیە دەروونی، دڵی گوڵ لەسەر زوبان هەموودەمە: هەمیشە. واتە: هەمیشە دەرەوەی لەشم وەک گوڵ کراوەتەوە و سەرتاپای بووە بە زوبان و باسی تۆ دەکا. ناوی دڵی گوڵ لەسەر زوبانیشم وەک خونچە پێچراوە بەیەکدا و خۆی توند کردوەتەوە، بیر لە تۆ دەکاتەوە. مەحویی بۆیە سیفەتی «گوڵ لەسەر زوبان» بۆ دڵ دادەنێ؛ چونکە دڵی شوبهاند بە خونچە و خونچەیش گوڵی بەسەر زوبانەوەیە هەر کە کرایەوە دەبێ بە گوڵ. چونکە دڵیش هەر بیر لە گوڵی ڕووی یار دەکاتەوە و ناوی ئەو بەسەر زوبانیەوەیە. 🌸 یەعنی، کە زیکری زاهیرم و فیکری باتینم هەر وەسفی لێوتە، بە هەموو دەم، بە هەر زوبان زیکری زاهیر: قسەی دەم. فیکری باتین: بیری دڵ. ئەم بەیتە مەعنای بەیتی پێشوو ڕوون دەکاتەوە. 🌸 ناوت دەبەم، دڵم بە زوبانم حەسەد دەبا یادت دەکەم، لەگەڵ دڵەکەم دێتە شەڕ زوبان مەبەستی لەوەیە دڵ و زوبانم شەڕیانە لەسەر تۆ و هەرکامیان دەیەوێ بەتایبەتی بۆ ئەو بی، 🌸 دێ باسی دیدە و لەب و گوفتاری تۆ بکەم بادام و شەککەر و نوقڵم دێتە بەر زوبان واتە : دیدەت وەک بادام و لێوت وەک شەکر و گوفتارت وەک نوقوڵە. 🌸 هەر حەرفی کوشتنە کە دەمی پێ بپشکوێ ئەم تووتیە بە خوونی پژاوە مەگەر زوبان واتە: خونچەی دەمی پار تەنها بە وشەی کوشتن دەپشکوێ. بۆیە، وادیارە زمانی ئەم تووتییە کە لە وشەی «کوشتن» بەولاوە هیچ نازانێ - بە خوێن پژاوە. خوونی «ن»: خوێنی. 🌸 بۆ شوکری جەوری ئەو دو برۆیە لە قەتڵما هەر بن مووێکە میسلی گوڵی شەست پەڕ زوبان واتە: هەر بن موویەکی لەشم وەک گوڵە شەستپەڕ شەستزوبانی لێ بووەتەوە و هەموو سوپاسی برۆی یار دەکەن بەرابەر بەوە کە بوو بە شیر بۆ کوشتنم. 🌸 هەر ئەم زوبانە باعیسە بۆ سەربڕینی شەمع مەحوی! سەرم ڕەحەت بووە بێڵێ ئەگەر زوبان واتە : وەک چۆن ئەگەر زوبانەی گڕی چرا لار بێ، سەری فتیلەکەی دەبڕن، زوبانی زۆربڵێیی منیش لەوانەیە سەرم بە بڕین بگەیەنێ؛ ئەگینا ئەگەر زوبانم لێم گەڕێ سەرم ڕەحەتە و بۆ خۆم سەلامەت دەبم. شێعری مەحوی لێکدانەوەی مەلاعەبدولکەریم مودەڕیس @chamochya
Show all...
👍 5 2
عـاشقی زولفـم، بە ڕووح و دڵ ئـەمن جۆیایی تۆم خێری خۆتە دەست لە سینەی مەردی خۆش سەودا مەدە ھەر دەمـەی من خـاڵی گـۆشەی لێوی تەعلیمی دەدام عەیش و نۆش و کونجی تەنهایی بە ڕووی دونیا مەدە #وەفایی @chamochya
Show all...
7
من کە ڕۆڵەی کوردەکانم ، تورک و تارم بۆ چییە ؟ تا برای پشتیم ببێ ، یاری لە مارم بۆ چییە ؟ تا کڵاشی بەن چنی ژێر مەحکەمی خۆم دەس با ، قۆندەرەی تەسک و تروسک و لار و خوارم بۆ چییە ؟ تا کتێبی  وەسفی خاکی کوردستان ئینشا ببێ ، وەسفی رکن‌ ‌ئاباد و  نەهری ڕوبارم بۆ چییە ؟ شەربەتی هەرمێ لەت و دۆشاوی شۆکەم دەس کەوێ ، ئارەق و تریاکی هەر وەک ژەهری مارم بۆ چییە ؟ نەی کە شومشاڵە عەزیزم ، سەد گرامافۆن ئەژی سۆزی شومشاڵم ببێ ،من عوود و تارم بۆ چییە ؟! #مامۆستا_قانع @chamochya
Show all...
👏 4👍 2 1