🔆🏔Qeleberd 🏔🔆
@Qelaberd_2953 ╭━━⊰✹🔆🏔✹⊱━━╮ Qeleberd ╰━━⊰❀🔆🏔❀⊱━━╯ https://t.me/+mDwhFx7QBytlZmZk پێوەندی @Chawkey_sewere
Show more390
Subscribers
-124 hours
-37 days
-2130 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
زانیاری پزیشکی
پزیشکان هەمیشە رێنمایی خهڵکی دەکەن لەسەر گەدەی بەتاڵ هەنگوین بخۆن، چونکە سودە تەندروستییەکانی یەکجار زۆرن، تێکەڵکردنی لەگەڵ شیردا جەستە لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، ماڵپەری Healthline هەندێک لە سودەکانی بڵاوکردەوە.
یەکەم: دەبێتە هۆی بەهێزبونی ئێسک، چونکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە کالسیۆم.
دوەم: دژە بەکتریایە، چارەسەری کۆکە دەکات.
سێیەم: هەوکردنی قورگ و سنگ کەمدەکاتەوە.
چوارەم: کرداری هەرس چالاک دەکات، بەکتریای سودبەخش لە گەدەدا زیاد دەکات.
پێنجەم: دەمارەکان خاودەکاتەوە و پشویان پێدەدات، هەروەها هۆڕمۆنی "کۆرتیزۆل" لە جەستەدا کەمدەکاتەوە کە بە هۆڕمۆنی سترێس ناسراوە.
شەشەم: یارمەتی مانەوەی جەستە دەدات بە تەندروستی.
حەوتەم: دژە پیربوونە و پارێزگاری لە جوانی پێست دەکات.
یەک کەوچکی چیشتی هەنگوین بکە ناو یەک کوپ شیر لە سەر گەدەی خاڵی بیخۆ.
👍 1👏 1
بەداخەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە رێکەوتی١٤٠٣/٠٢/٢٠ی هەتاوی ۲۷۲٤ی کوردی، کاک حەسەن عارفی ناسراو بە حەسەن خاوەر کۆچی دوایی کرد.
👍 1
Show all...
⊰🔆🏔Qelaberd 🏔🔆⊱
لینکی کاناڵی گوندی #چۆڕ ╭━━⊰✹🔆🏔✹⊱ ━━╮ Qelaberd ╰━━⊰❀🔆🏔❀⊱ ━━╯
https://t.me/joinchat/AAAAAE4uABDoliC2B0Zu5Qپێوەندی @Chawkey_sewere
بە ناوی خودای مەزن
سڵاو و رێز بۆ هاووڵاتیانی ئازیز و خوشەویست
ئاگادارتان ئەکەینەوە
دوای لێپرسین و رای بەشداربووان سەبارەت بە گۆڕینی ناوی کاناڵی تلگرام و پەیجی ئینستاگرامی گوندی چۆڕ، لە سەدا، ٨۰ زیاتر رایان لەسەر گۆڕینی ئەو ناوە و هەڵبژاردنی ناوی قەلەبەرد بووە. بۆیە لەم بەروارە (١٤٠٣/٠٢/١٥ی هەتاوی؛ ٢٧٢٤ی کوردی)بەدوا ئەم مەڵپەڕە بەناوی #قەلەبەرد Qeleberd# درێژە بە بابەتەکانی خۆی ئەدات.
سوپاس بۆ بەشداربوونتان
@Qeleberd
#Qeleberd
#قەلەبەرد
👍 6❤ 5👏 1
چ ناوێکت هەڵدەبژێری بۆ کاناڵی تلگرامی و پەیجی ئینستاگرام؟
نظرسنجی ناشناس
گوندی چۆڕ – 1
👍👍👍👍👍👍👍 100%
قەلەبەرد
▫️ 0%
👥 1 نفر رأی داده اند.
👏 2
گوندی چۆڕ – 1
قەلەبەرد
اشتراک گذاری
دوو کرێکارم گرتبوو بۆ گواستنەوەی کەل و پەلی ماڵمان وتیان 40 هەزار دینار منیش وتم زۆرە هێنایانە 30 هەزار دینار.
پاش کۆتایی هاتنی کارەکە لە ئەو هەوا گەرمەدا سێ دانە 10 هەزار دیناریم پێیان دا.
یەکێک لە کرێکارەکان 10 هەزار دیناری هەڵگرت و 20 هەزار دیناری دا بە ئەوی تر،
ووتم مەگەر شەریک نین؟
ووتی با بەڵام ئەو خێزاندارە،زیاتر لە من پێویستی بە پارە هەیە.
منیش لەبەر ئەو هەڵوێستە جوانەی دیسان 10 هەزار دیناری ترم پێ دا.
سوپاسی کردم و دیسان 5 هەزار دیناری دا بە ئەوی تر و ڕۆشتن.
لەوێدا بوو کە کەوتمە بیری ئەو ڕستە جوانەی کە جارێک لە سەر پردێکی پەڕینەوە خوێندبومەوە.
["بەخشین دڵێکی گەورەی دەوێ نەک سامانێکی زۆر"]
ئەحمەد جۆڵا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە ئەلفبێی زمانی کوردی دوو جۆر پیتی " ر"مان هەیە کە بە دوو شێوەی جیاواز دەنووسرێن و بێژەدەکرێن .
✅"ر" ناسک یان لاواز، کە تەنیا لە "ناوڕاست و کۆتایی" وشە دێت.
✅"ڕ" قەڵەو یان قورس ، کە لە "سەرەتا ، ناوڕاست و کۆتایی "وشە دێت.
نموونە بۆ پیتی" ر"ناسک یان لاواز
بەهار
مەریوان
گەمارۆ
نموونە بۆ " ڕ" قەڵەو یان قورس
ڕامان
بڕین
چڕوپڕ
در الفبای زبان کوردی دو نوع "ر" وجود دارد . کە بەدوشیوەی متفاوت نوشتە و تلفظ میشود.
✅"ر"نازک یا خفیف کە همیشە در "وسط و اخر" کلمە می آید.
✅"ڕ" درشت یا غلیظ کە همیشە در "اول ، وسط و انتهای" کلمە می آید.
❤ 1👏 1
▪️ ئەمڕۆ سیوشەش ساڵ بەسەر کارەساتی کۆمەڵکوژی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
کۆمەڵکوژیی ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٦ دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٨٩ کۆتایی پێهات، کارەساتی ئەنفال بە فەرمانی سەدام حسێن و بە سەرکردایەتیی عەلی حەسەن مەجید (خاڵۆزای سەدام حسێن) جێبەجێ کرا.
لە ساڵی ١٩٨٨دا ئەم هێرشانە گەیشتە لوتکە کە لە ئاکامدا ١٨٢ هەزار کەس گیانیان لەدەست دا و نزیکەی ۴ هەزار گوندی کوردستان خاپوور کران.
لە ڕێکەوتی ۲۰۰۷/٤/۱٤ لە لایان پەرلەمانی کوردستان، ئەم ڕۆژە به ساڵیادی ئهنفال پەسند کراوە. هەروەها لە ڕێکەوتی ۲۰۰٨/٤/۱٤ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کارەساتی ئەنفالی وەکو ژێنۆساید ناساندووە.
👍 1👏 1
سبەی چوارشەممە رێکەوتی٢٢ی خاکەلێوەی ۲۷۲٤ی کوردی ( ١٤٠٣/٠١/٢٢ی هەتاوی )، جەژنی رەمەزانە
رۆژوو و عیبادەتتان قەبووڵ بێ
جەژنی رەمەزان لە هەمووان و بەتایبەتی رۆژوو وانان پیرۆز بێت.
👏 1
خولی فێر کاری
خولی فێرکاری مانگی رەمەزان لەلایەن مامۆستا و پێش نوێژی گوندی چۆڕ بەرێوە چوو و ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ۱٤۰۳/٠١/١٨هەتاوی کۆتایی پێهات.
زەۆربەی بەشدار بووانی ئەم خولە کچان و کوڕان بوون. کە له رێ و رەسمێکدا بە بەشداری خەڵی گوندی چۆڕ رێزیان لێ گیرا و خەڵاتییان پێ بەخشرا.
وێنە گر: سوپاس بۆ بەرێز زانا خورشیدی
👍 11👏 1