دەنگی دڵنیا
کاناڵی شێعری شاعیرانی کورد و دیکلەمەی خاتوو دڵنیا ئینستاگرام👇👇 https://www.instagram.com/Dangi_dlniya/ بەستەری کاناڵ👇👇 https://t.me/joinchat/S9A_T5BfnxFJ8kJS
Show more179Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
حاشا مه‌که
حاشا مه‌که
دوێنێ شه‌وێ
دیتم ده‌گه‌ڵ ئه‌ستێره بووی
دیتم ده‌گه‌ڵ مانگ پێکه‌نی
ئاودیوی ئه‌و زه‌نوێره بووی
دیتم له لێوی کانیا ،
لێوت له‌سه‌ریا هه‌ڵنه‌گرت
لێواری ڕووبارت بڕی،
له‌و لێوی ئاوهه‌ڵدێره بووی
حاشا مه‌که دوێنێ شه‌وێ،
دیتم له‌گه‌ڵ سروه‌ی شه‌ماڵ
نه‌رمان و نه‌رمان،
تێپه‌ڕی،
وه‌ک سۆزی ئارامی خه‌یاڵ
گوێم لێ بوو ،
سرته‌ت کرد ده‌گه‌ڵ،
ڕیحانه‌کانی باغی مه
پێت پێکه‌نین و
پێکه‌نی،
وه‌ک زه‌رده‌یی لێوی مناڵ
حاشا مه‌که
چون باوه‌شی گوڵ،
ئه‌وڕۆ بۆنی تۆی ده‌دا
سه‌وزه‌ی که‌ناری خونچه بۆی
هه‌نگاو و شوێنی تۆی ده‌دا
ماچی کچێنیت دا به گوڵ
وا ڕوومه‌تی سوور هه‌ڵگه‌ڕا
ئاونگی سه‌ر په‌ڵکی گوڵیش،
تاوانی خوێنی تۆی ده‌دا
حاشا مه‌که
دیتم
ده‌گه‌ڵ کاروانی شیعری نیوه‌شه‌و
سه‌رقافڵه‌چی بووی و
له دووت،
دیار بوون ئه‌ویندارانی شه‌و
حاشاش بکه‌ی
خاڵه ئیتر ،
بڕوای وه‌هایه عاقبه‌ت
ڕۆژێ له ده‌رگا دێیه ژوور
تا پێی بڵێی ،
ڕابه له خه‌و
#خاڵە_قازی
Tel👉@dangi_dlniya
من بە حەفتا ساڵەوە کەوتوومە داوی ئاسکێ
چاو غەزاڵێ، وردە خاڵێ بەژن و باڵا ناسکێ
ئەو بە حەڤدە ساڵەوە وەک دار گوڵی تازە و تەڕە
دڵ فڕێنە، دڵ ستێنە، دڵ شکێنە، دولبەرە
#ئەوڕەحمان_بەگی_بابان
Tel👉@dangi_dlniya
#هەتیو_لە_ڕۆژی_جەژنا
جەژن ڕۆژێکە ڕۆژی شادیە
ڕۆژی سەیران و دڵ ئازادیە
ڕۆژی نیشات و کەیف و دەماخە
ڕۆژی سەیران و سەردانی باخە
گشت کەس بە دڵخۆش لە ناو مناڵی
هەموو بە مەرام حاڵ و ئەحواڵی
هەموو لیباسی تازە لە بەردا
هەموو مێزەرەی شیرین لە سەردا
ئەم بۆ ماڵی ئەو ئەۆ بۆ ماڵی ئەم
ئەسووڕێنەوە بە بێ دەرد و خەم
دەم بە پێکەنین دڵ پڕ لە سروور
لیباسی بەریان زەرد و سەوز و سوور
ئەمما بۆ هەتیو ڕۆژی زاریە
ڕۆژی گریان و بێ قەراریە
نە دایک سەر و جلی ئەشۆرێ
نە باوکی هەیە بەرگی بگۆڕێ
نە پارەی هەیە بیبا بۆ سەیران
هەر وەکوو باقی دەستەی هاوسەران
بە بێ خەمخۆر و بێ پشت و پەنا
بێ پێکەنین و بێ هەرا و زەنا
سەرکز و پەشێو لە بن دیواران
عاجز و مەلول وەک ئازیەتباران
دڵسۆزی نیە دەس خاتە شانی
خەرجی ئەو ڕۆژە بکاتە گیرفانی
#مامۆستا_قانع
Tel👉@dangi_dlniya
گۆناکانم،
گەڵای زەردن
پاییزانێ،
لە داری ژیان وەریون
لێوەکانت،
دوو شکۆفەی شلێرەن و
بەسەر گەڵای پاییزانا،
ناچەمنەوە ..
#مارف_ئاغایی
هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم، یەک وڵات، یەک چاوی تۆ
سەر لە پێناو نیشتمانە و، دڵ بە شوێن هەنگاوی تۆ
فکر و زیکرم هەر لە لای ئاڵا و ڕەنگی پەرچەمە
پەرچەمێکی کوردەواری و پەرچەمێکی خاوی تۆ
#خاڵە_قازی
Tel👉@dangi_dlniya