cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

فێرگەی بەیان (لقی شامات)

فێرگەی "بەیان" تەنیا کار بۆ فێربوونی ڕێنووس و ژیانەوەی زمانی کوردی دەکات ئێمە سەر بە هیچ لایەنێکی دیاریکراو نین و لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیی"ئێراندا" چالاکی دەکەین. بەرپرسی نوێنەرایەتی: دڵنیا ڕەحیمی پێوەندی: 🆔 @Shamat_98

Show more
Iran187 242The language is not specifiedPictures14 518
Advertising posts
236Subscribers
No data24 hours
+17 days
+430 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

چەقی گەردوون کێ دەزانێ، کوێیە چەقی ئەم گەردوونە؟ ئەم گەردوونە بێسنوور و میچ و بنە؟! ئێوە هەرچی دەڵێن... بڵێن، بەڵام بۆ من، چەقی گەردوون ناوکی ژنە! عەبدوڵڵا پەشێو ـــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾 #فێرگەی_بەیان_لقی_شامات @fzkbeyan_shamat
Show all...
👍 2
یار، ئاوا جوابی چاکەی دامەوە هونەر گولابی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾 #فێرگەی_بەیان_لقی_شامات 🆔 @fzkbeyan_shamat
Show all...
📒=ناڵەی جودایی 🎙= هەڵۆ🦅 سپاس و ڕێز گوڵبرای ئازیزم بۆ دیاری جوانت باوانم🙏🌺❤️ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾 #فێرگەی_بەیان_لقی_شامات 🆔 @fzkbeyan_shamat
Show all...
👍 1
✅ کورتەفیلمی تاقیکاریی کۆتاییی خولێکی ڕێنووسی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە شاری بۆکان یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی 🔺 بەشی سێ 🆔 @fzkbeyan
Show all...
👏 2
✅ کورتەفیلمی تاقیکاریی کۆتاییی خولێکی ڕێنووسی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە شاری بۆکان یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی 🔺 بەشی دوو 🆔 @fzkbeyan
Show all...
👏 2
Show comments
✅ کورتەفیلمی تاقیکاریی کۆتاییی خولێکی ڕێنووسی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە شاری بۆکان یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی 🔺 بەشی یەک 🆔 @fzkbeyan
Show all...
👏 2
Show comments
✅ تاقیکاریی کۆتاییی خولێکی ڕێنووسی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە شاری بۆکان یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی سپاس و ڕێزی بێکۆتایی بۆ هاوکاری و پاڵپشتی دڵسۆزانەی 🌹«فێرگەی منداڵی ژیر»🌹 🔺وانەبێژ: هێمن ئیسماعیل‌پوور 🆔 @fzkbeyan
Show all...
👍 2
🎙گۆرانی: پاییزه پاییزه پاییزە و هەواران وەک بووکی ڕەشپۆش ماتم لەسوێی دڵداران.... ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾 #فێرگەی_بەیان_لقی_شامات 🆔 @fzkbeyan_shamat
Show all...
خەونی خۆشی منداڵیم نووسەر سەفییە تەها( تامەزرۆی فڕین) بە دەنگی کاک محەممەدی شۆرمەزە فرۆش هەڵاتمە کووچەی، دوو تمەنی ئاسنم لە دەستم گرتبوو لە پێش کاک محەممەد ڕاوەستام کاک محەممەد؟؟کاک محەممەد؟ بایی دوو تمەنیش بۆمن تێکە لێبڕینەوەم نەبوو، هەتا کاک محەممەد کوتی کچێ باشە بۆوا بەپەلەی، لە ئاشی زۆرت پێ چووە لە ڕێگایە پەلەی دەکەی؟ لە کتێبە کۆن و چڵکنەکەی بەردەستی پەڕێکی لێکردەوە و لوولی کرد و بۆی پڕ کردم لە شۆرمەزە و کوتی ئەوەش ئی تۆ.. دووسبەی جێژنە بوو و بابم بەڵێنی دابوو بۆ جێژنەی بچینەوە ماڵە پوورم، بە جیفڕک لەخۆدان خوم گەیاندە لای هاوڕێیکانم و کوتم ئیمە بۆ جێژنەی دەچینە دێی ماڵە پوورم. هەر یەکەوە قسەیەکی کرد بەڵام بیری من هەر لە بەیانی بوو کە کەنگێ دەگاتێ و بچینە ماڵە پوورم نازانم شەوێ کەنگێ و چۆن نوستم بەیانی هەر بابم هەرای لێکردم یەک پێ قیت بوومەوە. چووینە تێڕمیناڵ و سواری فیاتی نەغەدە بووین دەبوو لەسەر ڕێگایە هەتباینە خوارێ و مەودای دێ هەتا جادە بە پێیان بڕۆین، جا ئەگەر ماشێن هاتبا یا تراکتۆر و سایپا ئەوە باش بوو دەنا هەتا نێو دێ و ماڵە پوورم دەبوو بە پێیان ڕۆیشتباین. ماشێن وەڕێ کەوت ئەمن و خوشکم لە تەنیشت یەک دانیشتین، جا هەموو جارێ شەڕێکمان دەکرد و هەر نەقورچمان تێک دەکوتا لەسەر ئەوەی کێ لە لای پەنجەرە دانیشێ، خودا ڕوحمی دەکرد خوشکێ زوو خەوی لێ دەکەوت دەنا هەتا دەگەیشتینێ قەبرغەی یەکترمان کون دەکرد ماشێنە سەبر دەڕۆی یا من دەمهەویست زوو بگەینێ و پەلەم هەبوو نازانم، جارجار چاوێکم لە ئاوێنەی شۆفێری دەکرد سمێڵی دەتکوت باقە وێنجەیە، دەنگی زەفتەکەی تەواو داوەتێ و برایمی قادری بۆی دەکوت " لەو بانەی نا لەو باغەی دا سوورە گوڵ ، هەرکەس وەک من بیبینێ مەقسوودی دەبێ حاسڵ " دە فکری ماڵە پوورم و جێژنەی دابووم بە دەنگی بابم وەخۆ هاتمەوە، کاکی شۆفیر لەسەر ڕێگای" خ " بۆمان ڕاگرە لە خۆشیان ئەو خوشکم کە بەشەڕ و مشت و مڕ دەخەوم کردبوو وام لێهاتبوو بە "ئامینە سوورەگوڵ چەند بە لەنجە و لاری" لە خەوی هەستێنم. هاتینە خوارێ و بە پێیان وەڕێ کەوتین جارجار ئەگەر ماندوو دەبووین بابم دەیکوت دەی لە بابت کەوێ دەی هێندەمان نەماوە. دەنگی تراکتۆر لە پشت سەرمان هات بابم دەستی لێ هەڵێنا و بۆی ڕاگرتین جا وەرە زەندەقت نەچێ سواری تراکتۆر بە، ئەوەندەی هەڵتەکانبووین وەک ماست و دۆشاوی لێک درابووین. گەیشینە ماڵە پوورم، خوشکێ لە خۆشی برای و پوورزاکانیش لە خۆشی  خاڵ و خاڵۆزایان پێیان وەعەرزی نەدەکەوت،  پوورم کوتی خوشکت بمرێ دەزانم بەیانی زوو هاتوون نانتان نەخواردووە با بچم نان و پەنیرێک و چایەکتان بۆ بێنم. تاوێک دانیشتین و پاش قاوەتوون خواردنێک  ماندوومان حەساوە، جا دەڵێن برا میوانی خوشکێ ڕۆن دەگاتە ئانیشکێ ، پوورم لە نان و چێشت وەخۆ کەوت و ئیمەش لە گەمە و قومار. پوورم هەرای کرد ڕۆڵە دا لە ماڵە دادە ڕووبابەی دیزەم دە تەندوورێ ناوە بۆم بێنەوە تا ئەلحان هەل و پەل بۆ. چووینە حەساری ماڵە دادە ڕووبابەی دیتمان لە مدبەقی  دانیشتووە و خەریکی ئارد دابێشتن بوو و لە بەر خۆیەوە هەر نارەناری دێ و دەڵێ : مانگەشەو خۆشە، مانگ لە پەرێزێ دۆستی جوانت بێ، پڕ بە ئامێزێ مانگەشەو خۆشە گا بە بارەوە سەرخەو بشکێنی بە لای یارەوە مانگەشەو ڕابرد تاکەی لەلات بم لە خودام تەڵەبە بە باڵات شاد بم ئەگەر ئەمەی دیت بێدەنگ بوو و کوتی هاتوون بۆ دیزەکەی؟ -بەڵێ - دا وەرە ئەو شیشەم دەیە با بۆت دەرهێنم شیشەمان دا دەستی و دیزەی بۆ دەرهێناین کوتی وەڵڵا هەل و پەل بۆ بەخودای هەلیمێکی داوەتەوە دەڵێی زەردێنەی هێلکەیە، دیزەمان هەڵگرتوو و هاتینەوە، ئەوەی دیکە کاری پوورم بوو. هەتا وەختی شامێ هەر وەعەرزی نەکەوتین، شامیان دانا بۆنی شۆرباو گۆشتی پوورم دەمار بە دەمار دەڕۆیی، سبزی و توور و پیواز و ماستاوی سەر بە شوید و گوڵ و ماستی گامێش و پەنیری کوردی سفرەی پێ ڕازا بۆوە. نان خورا و پیاو دانیشتن بۆ جۆرابێن و میرمیرێن ئەمەش چووینە مدبەقێ و لاقمان دە تەندوورێ کێشاو و دەستمان کرد بە حەقایەت گێڕانەوەی ، حەقایەتی مام ڕێوی و تیتل و بیبل و .... شەوێ نوستین و بەیانی زوو کە جێژنە بوو لە خەو هەستاین، دەرک و بان هەموو ئاوپڕژێن کراو و ماڵدراو، بۆنی گڵی حەسارێ پیاوی مەست دەکرد. پوورم کشمیش پڵاوی لەسەر تەندووری حەسارێ لێنابوو و پەڕامێزیش دایسا و  دیزەیەکی شوورباو کفتە لەسەر دەکوڵی و بۆنی  هەتا حەوت ماڵ ئەوبەرتر دەڕۆیشت. نانی جێژنەمان خوارد و پیاو ڕۆیشتن بۆ نێو دێی بۆ جێژنە پیرۆزەی، ئەمەش دەگەڵ کچان ساز بووین بە جلی کوردێوە بۆ نێو باغی، جا وەرە تەپڵ و تووزەلە بە زەفتێکی پیسە بیکوتێ و ئەمەش هەڵپەڕین هەتا شەکەت بووین، ئەوجار دانیشتین و عەلی گەڵێنانی و گۆرانی .. ئەی مێهنازێ و مێهنازێ لە مێهنازێی محەسیل هەر دەڵێی خاسە کەوە  وا ڕووی ناوە خاڵ ومیل عەهدم کردۆ دەیهێنم پێی دەکەم تەرکی تەحسیل دەتکوت ئەلحان بووک بە سەد
Show all...