cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

تـــــــاڤـــــگـــــەے ئـــــــەویـــــن.

کەناڵێک پڕ لە وتە و بابەتی بەنرخ. 📝 شێعر 📚کتێب 🎼گۆرانی 🌄وێنە وتەی بەنرخ و پەندی پێشینیان.... @kurdm734az09

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedReligion & Spirituality79 367
Advertising posts
796Subscribers
No data24 hours
+117 days
+5430 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

#ئەنوەر_ئەمینی تۆ ئاواتی دڵی من بووی کاتی بەهاران گوڵی من بووی مەڵێ خوداحافیز. @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
Show all...
"گەمژەکان" دیکتاتۆر بە درۆ پلەکانی سەرکەوتن تێ دەپەڕێنێ، ئەوەی چاوەڕوانی ڕاستبێژی لە دیکتاتۆر دەکات، گەمژەیەکی تەواوە. #پژمان_حەبیبی @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
Show all...
#نامەی_مهاباد_بۆ_هەولێر. شێعر و خوێندنەوە: #کاوە_داشبەندی @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
Show all...
‌#نامەی_مهاباد_بۆ_هەولێر. مهابادی ئازا و بوێر نامەیەکی نارد بۆ هەولێر هەولێر! شاری قەڵا و منار جێگەی هیوای کوردی هەژار شاری ورە و ئازایەتی هێمای جوانی کوردایەتی لەپاش کۆماری مهاباد تۆ بووی ڕووگەی خۆزگە و موراد ئاڵای کوردانیان بۆ ناردر ئەو دیارییەیان پێ ئەسپاردی تا بۆ ڕۆژی سەربەخۆییت ڕۆژی مەرگی ڕەنجەڕۆییت لەسەر قەڵا بیشەکێنی تۆش بەبێ ئاڵا نەمێنی زۆر دڵخۆش بووم لەغەم ڕسکای هەرێمێکی خاوەن ئاڵای خوێنی ڕۆڵەت جوابی داوە ئاڵای خۆتت لێ شەکاوە بەڵام هەواڵێکم بۆ هات دەڵێن گڵاو بووە قەڵات ورەی قەڵات تێکڕووخاوە دەرپێی سوورت پێ داداوە دەرپێی ژنێکی عوسمانی قەڵا کردوویەتە شانی چۆن بۆ پێشوازی  ئەردوغان ئەوەی کوردی کرد بۆردمان سوورت کرد کۆڵان و شەقام بۆ وات کرد هەولێری برام؟ چۆنت توانی خۆت پێ کەم بێ؟ هێشتت قەڵا سەر بەتەم بێ لەبیرت چوو خەڵکی عەفرین لە دەست ئەو خوێنمژە دەگرین؟ قەت نەدەبوو تۆ بۆ نەیار شکۆی قەڵا بهێنێ خوار پێویستت بوو دیپڵۆماسی بۆ وەی گەلان باش بناسی بەرژەوەندیت لەوەی دایە درێژەی بێ ئەو ڕێگایە بەڵام هەولێر برای گیانیم ئاوا نەبوو چاوەڕوانیم دەبوو بۆخۆت باش بیزانی قەڵا نەکەی بە قوربانی #کاوەداشبەندی @tavgaeawin 🌻
Show all...
دڵم دەرهات و تۆ هەر دەر نەهاتی نەهاتی، هەر نەهاتی، هەر نەهاتی کە ئەم خەندە و قسە و لێوەت هەیە تۆ لە باتی شەککەر و نوقڵ و نەباتی دەدەی وادەم بە قەتڵ ئەمڕۆ، سبەی هیچ ئەتۆ شاهی، چیە وا بێ سەباتی! لە دنیا جەننەتی خۆ دیوە هەر کەس کە تۆ بی حازری وەختی وەفاتی ئەگەر ڕۆژە، بتی من! هەر بتێ بێ سەرەوژێرە کە تۆ وەک ڕۆژ هەڵاتی کە خزر ئەو خاک و خۆڵی بەردەرەی دی وتی: تۆ خاکی یا ئاوی حەیاتی؟ ڕوخیشی کردە ئەو لا، دەیشی پرسی بە شۆخی، شاهی من، تۆ بۆ چی ماتی! کە داغی سینەمی دی، دەردی دامێ وتی: مۆرت هەیە، ساحێب بەراتی کە شیرین و تەڕی دی شیعرەکانم وتی: مەحوی کە میراوی فوڕاتی #مەحوی @tavgaeawin ❤️❤️🤍🤍
Show all...
👍 3
🔲 تایبەتمەندیی زۆر گرنگی ڕێنووسی زمانی کوردی 🖊 نووسینی: مامۆستا #حەسەن_سەلاح (سۆران) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تا ئێستا باسی ڕێنووسی زمانی کوردی زۆر کراوە، بەڵام بۆ ئەوەی تایبەتمەندییەکی هەرە گرنگی ئەم زمانە نیشان بدەین و بیسەلمێنین کە لە ڕوانگەی ڕێنووسەوە یەکێک لە زمانە هەرە ڕێکوپێکەکانی جیهانە، لەم وانەیەدا وشەی فارسیی (گل) دەکەینە نموونە و وەک بەڵگەیەکی زانستی نیشانی دەدەین، کە هەر ئەو وشە فارسییە (گل) - ئەگەر کوردی ئەم ڕێنووسە تایبەتەی خۆی نەبوایە - لە زمانی کوردیدا دەبوو بۆ تەواوی ئەم وشانەی خوارەوە بەکار ببرایە و بنووسرایە جا ئیدی خۆت هەر جۆرێکت دەخوێندەوە، بە دەستی خۆت بوو و دەیان هەڵە ڕووی دەدا! 🔸 گوڵ = شتێکی جوانی پەڕەدارە و گەلێ ڕەنگی هەیە. 🌹 🔹 گول = ئەو کەسەی کە نەخۆشیی "گول"ی هەیە، پێی دەڵێن: گول. 🔸 گولە = بە پیاوی ناشیرین و نابووت دەڵێن. 🔹 گولێ = گولێ (گولێ)ی ژنی، ئافرەتێکی زۆر جەبوون و ناشیرینە. 🔸 گوڵە = گوڵە بۆ کچان ناوێکی زۆر خۆشی کوردییە. 🔹 گوڵێ = گوڵێ بۆ کچان ناوێکی زۆر خۆشی کوردییە. 🔸 گوڵۆ = گوڵۆ! (ئەی گوڵ)، تۆ بۆنت زۆر خۆشە. 🔹 گڵ = خاک 🔸 گڵە = گڵەڕەنگە، گڵێکە بۆ ڕەنگکردنی گۆزە. 🔹 گەل = کۆمەڵ 🔸 گەلێ = زۆر، فرە 🔹 گەلۆ = ئەی خەڵکینە! 🔸 گەلە = ئاوازێکی گۆرانیی کوردییە (گەلە گەلە گەلە، هەی هەی لەو گەلاوێژە) 🔹 گەڵ = نێوان هەردوو ڕانی مرۆڤ، ناو لنگ 🔸 گۆڵ = گەماڵ 🔹 گۆڵە = گرمەی هەور 🔸 گۆڵێ = ناوی گوندێکی کوردستان 🔹 گل = ئێش، ژان 🔸 گێل = حۆل 🔹 گیلە = گلەیی 🔸 گێلێ = بە ئافرەتی کاس دەڵێن. 🔹 گێلۆ = ئەی مرۆڤی گێل! 🔸 گێڵ = گەشت، گەڕان 🔹 گۆل = گۆم 🔸 گۆلێ = ناوی سەیرانگایەکە. 🟪 تێبینی// ئەگەر بە ڕێنووسی فارسی ئەو وشانەی سەرەوە بنووسین، دەبێ بۆ هەموویان بنووسین: (گل)! تەنانەت ئەگەر بشنووسین (گله)، دەقاودەق دەربڕینی وشەکان ناگەیەنێت. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌻@renusisaratayi @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
Show all...
👍 1
کە تۆم ناسی: بۆم دەرکەوت پەرییش دەتوانێ خاکی بێ! #ک_د_ئازاد @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
Show all...
❤‍🔥 1
هاوڕێکەم! کانییەکانی وڵاتەکەم خۆشەویستن، لە هەموویان خۆشەویستتر ئەو کانییەی تینوێتی زۆری شکاندووم، باخەکانی وڵاتەکەم خۆشەویستن، خۆشەویستتر لە هەموویان ئەو باخچەیەی بەری زۆرتر بۆ گەیاندووم. مامۆستایانی وڵاتم خۆشەویستن، لە هەموویان خۆشەویستتر ئەو مامۆستایەی یەکەم جار فێری یەکەم حەرفی کردووم. هاوڕێکەم! شەهیدانی وڵاتەکەم تێکڕا هەموو خۆشەویستن، لە هەموویان خۆشەویستتر ئەو شەهیدانەی یەکەم جار ترسی مەرگیان بۆ بەزاندووم! #شێرکۆ_بێکەس @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
Show all...
👏 1
کنیواڵ ئەمە کنیواڵە کەلانەی لێ دروس دەکەن. لە ناوچەی ئێوە چی پێ دەڵێن؟؟؟ @tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻
Show all...
👍 2