cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

ژنانی پێشەنگ

یەکەمین ماڵپەڕی تایبەت بە زانیاری گشتی بۆ خزمەت بە خاتوونەکانی کوردەواری ئایدی کاناڵ @jnanipesheng پێوەندی @jinanipesheng_rojhelat @Principal_jnanipesheng نیشانی پەیجی ئینستاگرامی ژنانی پێشەنگ https://www.instagram.com/p/ClGPf5poyh2/?igshid=NDk5N2NlZjQ=

Show more
Iran65 985The language is not specifiedPolitics12 294
Advertising posts
2 853
Subscribers
-624 hours
+647 days
+21130 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

ئا وێنەی #ئازادی ئاڵای ئاوات و شادی ب وەکوو #بیرەوەر ت وێنەی #تێکۆشەر س وەکوو #سەربەستی سەر و سێدارە و سستی #فەرزاد_کەمانگەر #ڕۆژی_مامۆستا #١٩_گوڵان @jnanipesheng
Show all...
👏 1
#ئاڵا_حەمیدی کەم تەمەنترین خۆشنووسی سەقزە ... @jnanipesheng
Show all...
👏 2🥰 1
لە زمانی کوڕی خاوەن حەسارەوە دەگێڕێتەوە: باسی باوکێک دەکات ئەم باوکە خاوەنی جەور و ستەم و حەسار و کچ و ژن و تەنانەت مەل و ئاژەڵ و سەگەکانێتی و هەموانی دەستەمۆی شێوازەکەی خۆی کردوە ،کەئەویش سیاسەتی زیندانی کردن و دەستەمۆی نێو کونج و دیوار و قەفەزەکانە. کاتێک ئەم کوڕە وەک نۆبەرەیەک لەناخی خۆیدا هەست بە زوڵمی باوکە دەکات و پاڵنەریشی هەیە لەلایەن زڕ دایکانییەوە و خۆشکەکانیشی هەروا . کاتێک ئەم ئازادییەیان بۆ بەدی دێنێ تەوژمەکە پێچەوانە دەبێتەوە و هەموان بە دیلی ڕاهاتوون. هەموان دەرگای ئازادی لەخۆیان دادەخەن تەنانەت کچە شۆخەکانی حەساریش سینەی خۆیان دەدەن بە پیاوانی دەرەوەی حەسار [ئەمە واتا نەزانینی بەکارهێنانی ئازادی] بەهەرحاڵ کوڕە نوقمی ئازار و پەشیمانی و دەست بەتاڵی و دەست بەستراوی دەبێتەوە و لەکۆتاییدا پەشیمان دەبێتەوە لە بەدەستهێنانی ئەم جۆرە لە ئازادی و،هیوا خواستن بە هاتنەوەی باوکی ... 📖#حەسار و سەگەکانی باوکم  ✍#شێرزاد حەسەن ⬇️⬇️⬇️ https://www.instagram.com/tv/B_J8_zFB7pB/?igshid=or4r6rhegmq @jnanipesheng
Show all...
👍 2 1
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : سێ‌شەممە 📅 ۱٨ے گوڵانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۱٨ے ئۆردیبەهەشتے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۲٨ے شەواڵـے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ٧ے مەے ٢٠۲٤ زایینے 🔹عیدی فیترە شادییە بۆ عالەم و من تیشنە لەب مەر بە دیداری ڕووخی تۆ تیفلی دڵ ژیربێتەوە #غائیب🔶 ئایدی کاناڵ @jnanipesheng پێوەندی:‌ @jinanipesheng_rojhelat @Principal_jnanipesheng ئاڵوگۆڕ: @Principal_jnanipesheng نیشانی پەیجی ئینستاگرامی"ژنانی پێشەنگ" https://www.instagram.com/tv/B_J8_zFB7pB/?igshid=or4r6rhegmq @jnanipesheng
Show all...
1
ڕامانێک لە نەهێنیەکانی نیاندەرتاڵەکان لە فیلمێکی بەڵگەنامەیی نێتفلێکس سەبارەت بە شانەدەر، نەهێنێکی گرینگی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی دەرخست کە کوردستان لانکەی شارستانیەتە. بە گشتی، ئەو فیلمە ئاماژەی بە ژیانی نیاندەرتاڵەکان لە چوار وڵات ( کوردستان، کرواتیا، فەرنسا و جەبل تارق 'جبل طارق') کرد، ژیانی هەزاران ساڵ پێش ئێستای ڕوون کردەوە کە چۆن لە ئەشکەوتەکان ژیانیان بردۆتە سەر. زۆربەی بینەران سەرنجیان بۆ لای ڕوخساری مێینەکەی شانەدەر ڕاکێشرا لە کاتێکدا گەورەترین نەهێنی بۆ ئێمە دەرخست. ئەگەر بە چاوێکی بێلایانە ورد ببینەوە دەبینین ئەوەی کوردستان بایەخێکی زۆر گرینگی هەبوو لە چاو هەر سێ وڵاتەکی تر. ئەویش دەرخستنی یەکەمین بیرۆکەی ئایین و ناشتنی مردوەکان بوو. حەفتا و پێنج هەزار ساڵ پێش ئێستا تەرمی 'شانەدەری چوار' بە شێوەیەکی بەرنامەرێژ و بە ڕێگایەکی تایبەت نێژاوە، نەوەک هەرەمەکی تەرمەکەی کەوتبێت و بە پێی تێپەربونی کات خۆڵ کرا بێتە سەری. هەروەها ڕۆلی مێێنەی نیشان دا کە ئەرکی کۆکردنەوەی گژو گیا و گوڵ بووە. تەرمی 'شانەدەری چوار' بە گوڵ چواردەوری ڕازاوەتەوە وە شانەدەری 'ز- Z ' سەری لەسەر بەردێکە و ڕووی بەرامبەر تاشەبەردێکی ستونی تەختە وەک هێمایەک بێت. ئێمەی مرۆڤ کە جیناتی نیاندەرتاڵمان تێدایە و ئەو دەستپێکە هزریە لە کوردستان بووە، کەواتە دەستپێکی شارستانیەت و ئایین لە ناو جەرگەی کوردستان بووە. هیچ هێمایەک و ئارکیۆلۆیەک نیشانی ئەوەی نەدا کە لە ئەشکەوتی شانەدەر یەکتریان خوارد بێت وەک ئەشکەوتەکەی کرواتیا، هەرچەندە مێژووی سەردەمەکەی ئەشکەوتی کرواتیا کۆنتر بووە، بەڵام دەستپێکی بەرەوپێش چونی هزر لە کوردستان بووە. هەرچەندە نیاندەرتاڵەکان لە نێوچون بەڵام ئێمەی مرۆڤ هەڵگری بەشێکی ئەوانین و بەردوامیمان لە هزر و پێشکەوتندا کردووە. #ژنانی_پێشەنگ #ژنانی_ڕۆژنامەوان #ژنانی_ڕۆژنامەوان_غەیدا_بێرۆخی @jnanipesheng
Show all...
ئافرەت و رۆژنامەگەری #غەیدا بێرۆخی ئافرەتان ئەو تاکانەن کەبەشدارن لە ئامرازەکانی راگەیاندن ، ئامرازى راگەیاندن بریتین لە ئامرازی پەیوەندی کۆمەڵایەتی یاخود کەرەستەی بەکارهاتوو لە خەزن کردن و پێشکەش کردنی داتا و زانیاری، رۆڵی ئافرەت لە رۆژنامەگەری دا خۆی لە چوار تەوەرە دا دەبینێت وەکو ئازادی رۆژنامەگەری، و فرە چەشنی ئامرازەکانی راگەیاندن، سەربەخۆیی ئامرازەکانی راگەیاندن، سەلامەتی ئامرازەکانی راگەیاندن. هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەیە کە ئافرەت لە هەموو بوارەکان پێشکەوێت و رۆڵی کارا بکرێت لە کۆمەڵگەدا بەو باوەرەی کە ئافرەت هاوبەشی سەرەکیە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی پێشکەوتن و گەشەسەندن، هەربۆیەش ئافرەت رۆڵی باشی گێراوە لە بواری راگەیاندن و رۆژنامەگەری دا کە زۆر بە زیرەکی و بوێرانە کارەکانی خۆی ئەنجام داوە لەگەیاندنی راستیەکان و ڕوماڵ کردنی روداوەکانی ژیان بە خوشی و نە خۆشیەوە نمونەی زۆری ئافرەتی بوێرمان هەیە لەبواری ڕۆژنامەگەری دا. لە پاڵ ئەوەش بڵاوکردنەوەی زانیاری و وشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەهەموو بارودۆخێکی ژیان   بە تایبەتی توێژی ئافرەت ،نوسەرو رۆژنامە نوسی ئافرەت شان بەشانی پیاوان هاتونەتە مەیدانی کارکردن وکارەکەیان زۆر بەجوانی ئەنجام داوە وەکو هەربوارێکی تر تێدا سەرکەوتوو  بوون. هەبونی ئافرەت لە بواری راگەیاندن و رۆژنامەگەری دا رۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەیاندنی دەنگی ئافرەت چونکە ئافرەتە زیاتری توێژی بەرامبەر دەتوانێت  لە بارودۆخ و موعاناتی ئافرەت تێبگات و دەتوانێ داکۆکی کارێکی سەرسەختی ئافرەت بێت  لەگەیاندنی راستیەکان و کار بۆ بەرژەوەندی ئافرەت بکات و رێگە نەدات راستیەکان بشێوینرێن ویاخود وێنەی ئافرەت ناشیرین بکرێت و ببێتە قوربانی دەستی کۆمەڵگای دواکەوتو کە تێدا پیاو سالاری سەروەر. #درێژەی_بابەت 👇👇👇👇 @jnanipesheng
Show all...
attach📎

ئافرەت و رۆژنامەگەری غەیدا بێرۆخی ئافرەتان ئەو تاکانەن کەبەشدارن لە ئامرازەکانی راگەیاندن ، ئامرازى راگەیاندن بریتین لە ئامرازی پەیوەندی کۆمەڵایەتی یاخود کەرەستەی بەکارهاتوو لە خەزن کردن و پێشکەش کردنی داتا و زانیاری، رۆڵی ئافرەت لە رۆژنامەگەری دا خۆی لە چوار تەوەرە دا دەبینێت وەکو ئازادی رۆژنامەگەری، و فرە چەشنی ئامرازەکانی راگەیاندن، سەربەخۆیی ئامرازەکانی راگەیاندن، سەلامەتی ئامرازەکانی راگەیاندن. هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەیە کە ئافرەت لە هەموو بوارەکان پێشکەوێت و رۆڵی کارا بکرێت لە کۆمەڵگەدا بەو باوەرەی کە ئافرەت هاوبەشی سەرەکیە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی پێشکەوتن و گەشەسەندن، هەربۆیەش ئافرەت رۆڵی باشی گێراوە لە بواری راگەیاندن و رۆژنامەگەری دا کە زۆر بە زیرەکی و بوێرانە کارەکانی خۆی ئەنجام داوە لەگەیاندنی راستیەکان و ڕوماڵ کردنی روداوەکانی ژیان بە خوشی و نە خۆشیەوە نمونەی زۆری ئافرەتی بوێرمان هەیە لەبواری ڕۆژنامەگەری دا. لە پاڵ ئەوەش بڵاوکردنەوەی زانیاری و وشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەهەموو بارودۆخێکی ژیان   بە تایبەتی توێژی ئافرەت ،نوسەرو رۆژنامە نوسی ئافرەت شان بەشانی پیاوان هاتونەتە مەیدانی کارکردن وکارەکەیان زۆر بەجوانی ئەنجام داوە وەکو هەربوارێکی تر تێدا سەرکەوتوو  بوون. هەبونی ئافرەت لە بواری راگەیاندن و رۆژنامەگەری دا رۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەیاندنی دەنگی ئافرەت چونکە ئافرەتە زیاتری توێژی بەرامبەر دەتوانێت  لە بارودۆخ و موعاناتی ئافرەت تێبگات و دەتوانێ داکۆکی کارێکی سەرسەختی ئافرەت بێت  لەگەیاندنی راستیەکان و کار بۆ بەرژەوەندی ئافرەت بکات و رێگە نەدات راستیەکان بشێوینرێن ویاخود وێنەی ئافرەت ناشیرین بکرێت و ببێتە قوربانی دەستی کۆمەڵگای دواکەوتو کە تێدا پیاو سالاری سەروەر. #درێژەی_بابەت 👇👇👇👇 @jnanipesheng
Show all...
attach📎

دونیا ناوی ژنانە دریا و مەرجان ، گەوهەر ، کەنار و سەدەف ناوی ژنانە ئاسمان ومانگ خۆرو ئەستێرەکان ناویان هەموو ناوی ژنانە ناهید ، گەلاوێژ و ...... راگری لاشە وژیانمان هەر ناوی ژنانە هەناسە ، هەنسک فرمێسک سرووشت بە کانی ، چەم ، گوڵ وگوڵزارەوە شڵێر ، ئەرخەوان ، گوڵباخ ، هەڵالە وبەیبوون و گەزیزە و مەنێ و شەونم و ،.... ناوی ژنانە ژن هەمان کەون و کائینات و ئێران و کوردستانە ژن هەمان ژیانە ، نیشتمانە و کۆتری ئازادی و رێبەری بەرخۆدانی هەمان شۆرشی ژینایه ژن ، ژیان ، ئازادی #فهمی @jnanipesheng
Show all...
👍 5💯 1
Repost from N/a
تاکوو ژن ئازاد نەبێ، سەرچاوەکەی ژین، لیخنە دایکی زانایە کوڕی ئازا دەنێرتە خەبات من گوتم، توش تێبگە، ناگاتە دەریایە زنە..! #هێمن پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.‎ 
Show all...
👍 7
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
سەبارەت بە خاتوو (شانەدەر زێد Shanidar Z) بەڵگە کۆنەکان نیشان دەدەن کە مرۆڤ لە درێژاییی سەردەمانی زۆر کۆن و لەمێژینە، لە ترسی دڕندەکان لە شاخەکانی کوردستاندا ئەشکەوتنشین بووە. هەروەها کوردستان یەکێک لەو شوێنە دەگمەنانە بووە کە مرۆڤ نزیکەی دە هەزار ساڵ پێش لە ئێستە بۆ یەکەمین جار، لەوێ گەنمی دۆزییەوە و وازی لە ئەشکەوتنشینی هێنا و بەرە بەرە کەوتە ژیانی کشتوکاڵەوە. دۆزینەوەکانی ناو ئەشکەوتی شانەدەر، خاتوو (شانەدەر زێد)، نیاندەرتاڵ و خەڵکی ئەشکەوتی شانەدەر، لەبەر چەند هۆکارێک گرنگییەکی زۆری بۆ کوردستان هەیە: لە ڕووی زانستییەوە "شانەدەر زێد" یەکێکە لە کۆنترین نیاندەرتاڵەکان کە تا ئێستا دۆزراونەتەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە نیاندەرتاڵەکان ماوەیەکی زۆرتر لە کوردستاندا ژیاون لەوەی پێشتر بیریان لێ دەکرایەوە. زانستی بۆماوەیی و (د. ن. ا.)ی  شانەدەر زێد دەتوانێت زانیاریی بەنرخ سەبارەت بە میراتی بۆماوەییی نیاندەرتاڵەکان و پەیوەندییەکانیان بە مرۆڤی مۆدێرن دەربخات. خاتوو شانەدەر زێد لە دۆخێکی ڕێوڕەسمیدا بە خاک سپێردراوە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە نیاندەرتاڵەکان ڕێوڕەسمی ناشتن و پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی ئاڵۆزیان هەبووە. ئەمە لەوە دەدوێت کە ئەوانە خاوەنی بیروبۆچوونێکی تایبەتی بوون و هزر و بڕوای دیاریکراویان هەبووە. دۆزینەوەکان پێوەندیی کورد بە مێژووی دوورودرێژی ناوچەکە پتەوتر دەکەن و پشتڕاستی دەکەنەوە کە کوردستان دەیان هەزار ساڵە مرۆڤی تێدا نیشتەجێیە و لانکی مرۆڤایەتی بووە. شانەدەر زێد هۆگری نێونەتەوەیییە بۆ کوردستان و میراتە دەوڵەمەندە کولتوورییەکانی بەرز دەکاتەوە کە دەکرێت ببێتە هۆی زیادبوونی گەشتیاری و گەشەسەندنی ئابووریی کوردستان. زۆر جار نیاندەرتاڵەکان وەک سەرەتایی و دڕندە وێنا کراون، بەڵام شانەدەر زێد لایەنێکی ئاڵۆزتر و مرۆڤانەتر لەم مرۆڤە سەرەتایییانە نیشان دەدات. بەڵام گرنگە بزانین شانەدەر زێد کەسایەتییەکی مشتومڕاوییە. بەشێک لە کوردەکان پێیان وایە دژایەتیی ئایین دەکات و یەکسەر کەوتوونەتە دژایەتییەوە. بەشێکی تر کەوتوونەتە گاڵتەپێکردن و بێنرخکردن و پێڕابواردنی، هەر ئەوە بووە بە هۆی گەرموگوڕیی بازاڕی زۆر سایت و بە پرسیاری سەیروسەمەرەی وەک: ئەگەر ئێوە ناوێکی کوردیی بۆ بدۆزنەوە چ ناوێکی لێ دەنێن. ئیتر بە ڕادەی دانە بە دانەی بەشداربووانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ناوی سەیروسەمەرە و پێکەنیناویی بۆ پێشنیار کراوە. تەنانەت هەندێک کەس لە سنووری ڕێز لە تاکەکەس تێپەڕیون و بە ناوی کەسانێک کە لە ژیانی تاکەکەسییاندا ڕقیان لێیە ناودێری دەکەن و کەسایەتیی ئەو کەسانەش دەشکێنن. هەندێکی تر پێیان وایە کە دۆزراوەکە میراتی کولتووریی ناوچەکەیە و نەدەبوو بگوازرێتەوە و دەبوا لە کوردستاندا بهێڵرایەتەوە. هەندێکی تر نیگەرانن لەوەی کە دۆزینەوەکان دەتوانن ببنە هۆی ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردن. لە هەندێک وڵاتدا ئاماژە بە ناوی شوێنەکە کە کوردستانە ناکرێت و چونکە نایانەوێت دان بە دیاردەیەکی مێژوویی کە بە قازانجی کوردە بنێن. کورد دەبێت وریا و ژیر بێت و لەم هەلە کەڵکی ئەرێنی وەربگرێت بۆ ئەوەی جارێکی تر کێیەتی و کۆنبوونی خۆی بە جیهان بسەلمێنێت. ئەمە ئەگەر لە هەر وڵاتێکی تر بوایە ئێستە دانیشتووانی ئەو وڵاتانەی کە کورد نین دەیانکرد بە هەرا و زەنا. پێویستە ئێمە پێداچوونەوە بە هزری خۆماندا بکەینەوە و داهاتووبین بین. پێویستیش ناکات بیر لە ناوی کوردیی بۆ بکەینەوە، چونکە خۆی ناوەکە بە شێوەیەکی نێونەتەوەیی ئاماژە بە ناوی شوێنەکە و ئەشکەوتەکە دەکات: (شانەدەر زێد = Shanidar Z). بۆچی هەر ئەو ناوە بەکار نەهێنین کە جیهانی بووە، هەم وەک ڕێزێک بۆ داهێنەرەکەی بە ئینگلیزی و هەمیش لەبەر ئەوەی کە وشە و ناوێکی کوردیی بە جیهان ناساندووە؟ شانەدەر زێد. #دیاکۆ_هاشمی @jnanipesheng
Show all...
attach📎

👍 3 3🥰 1