cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

یاری من

کوا هاودەمێک...؟ تا بەدرێژی بۆی باسکەم کە دڵ لە دەست ڕۆژگاری دابڕانی یار ، چ مەینەتێک دەکێشێت. #حافظ manager: @jabbar_ahmad @raswl_amina

Show more
Iran53 329The language is not specifiedReligion & Spirituality23 378
Advertising posts
3 911
Subscribers
+124 hours
-107 days
-3130 days
Posts Archive
#هێمن ووتی سەبرت هەبێ دووباره دێمه دیتنت ئەمما.. #وەفایی هەر چاوەڕوانم کە گوتت دێم و نەهاتی.. #نالی خودا کەی بێ خودا کەی بێ خودا کەی.. #مەحوی نەهاتی هەر نەهاتی هەر نەهاتی.. #هێمن لە کورتیدا تەمەن وا دیاره بەو دیداره ڕاناگا.. @yari_mn
Show all...
15
وەكوو یووسف لە زیندانی غەما حەبسی عەزیزێكم.. لەبۆ تەسكینی جارێ ڕوو لەلای كەنعان نەكەم چ بكەم! #صافی_هیرانی
Show all...
6
Photo unavailableShow in Telegram
وا مەزانە خادمێکی غایبم هەر جێ ئەچی سایەبانی سەروی قەددت ڕۆحی لێقەوماومە.. #زاری
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
وا مەزانە خادمێکی غایبم هەر جێ ئەچی سایەبانی سەروی قەددت ڕۆحی لێقەوماومە.. #زاری
Show all...
#کەماڵی بێوەفا دڵبەر لە کوێ ما وەعدە و پەیمانەکەت بۆ چی تەرکت کرد بەجارێ عاشقی دێوانەکەت من هەتا ماوم لەسەر ئەو شەرت و عەهدەم چاوەکەم ڕۆح ئەکەم قوربانی چەفیە و جامانەکەت تۆ لە گوڵگەشتی چەمەندای دائیما ڕەحمت ببێ بێ بپرسە جارێ حاڵی دیلی بەندیخانەکەت
Show all...
3
Photo unavailableShow in Telegram
دڵ بەکوڵ شیوەن دەگێڕێت بۆ ویساڵت یارەکەم باری بێمەیلیت هەتا کەی شۆخەکەم دڵدارەکەم #فەنایی
Show all...
12
خەندە و دەمی مەحبووبە کە وا زۆر نمەکینن بەس خۆشە ئەگەر خۆ نمەکی زەخم و برینن #نالی واتە: زار و دەم و پێکەنینی یار هەر چەندە زام و برینی دڵ ئەکولێننەوە هێشتا هەر زۆر دڵڕفێن و خۆش و بەتامن.
Show all...
5
چاوەکەم دوور بێ لە ڕووت وا چاوەکانم ژان ئەکەن.. هەر لە سورمەى خاکى ڕێگات ئارەزووى دەرمان ئەکەن.. #ئەحمەد_موختار_جاف
Show all...
6🔥 2
چاوەکەم دوور بێ لە ڕووت وا چاوەکانم ژان ئەکەن هەر لە سورمەى خاکى ڕێگات ئارەزووى دەرمان ئەکەن.. #ئەحمەد_موختار_جاف
Show all...
لە وەسفی نازکیتا دەستەئەژنۆن هەزارێکی وەکوو نالی و ناری.. #زێوەر
Show all...
🔥 10
لە چاھی ژێری لێوت وا ئەسیرن ھەزارانی وەکوو ھاروت و ماروت.. #کوردی
Show all...
🔥 8
ئیمشەو وە هەر حاڵ شەو وە ڕۆ بەروون ئەی خوا سا مەرگێ سەحەر چێش کەروون. #مەولەوی
Show all...
😢 6
Photo unavailableShow in Telegram
پەلەت بێ چاوەڕێتم زوو وه‌ره‌ بەس خۆت بخافڵێنه‌.. هه‌زار جار هێمنیش بم بۆ ویسالت چۆن په‌له‌م نابێ.. #هێمن
Show all...
5
پارچەشیعرێکی ناسکی #قانع بۆ دڵدارەکەی: چاوەکەم مەغرووری هەروا یان خەتای نازارییه نازه وا ئاڵوزه چاوت یا لەسەر خوونخوارییه خەم لە من دێوانەتر بوو شۆڕشی دڵمی کە دی دەردی دڵ دەردی گرانه و عیلەتێکی سارییه ئاوڕی شان و بەرۆکی خۆم ئەدەم شەیدا ئەبم چون بە ئەشکی خوێنی جەرگم قرمز و گوڵنارییه ناتوانێ پێ لە ئەشکی خۆی بنێ تێپەر بکا مەشرەبی عاشق لەسەر ڕەسم و مەقامی هارییه من بەشوێن دڵما گەرام شوێنی بە خوێن دۆزیمەوه چۆن لە ڕاوچی گوم ئەبێ سەیدێ کە خوێنی جارییه قانعی بۆیه له هیجرا خەو لە چاوی ناکەوێ قاعیدەی حەسحەس وەهایه کەوتە شەو بێدارییه
Show all...
6
00:30
Video unavailableShow in Telegram
چاوت ئەستێرەی دەریازی هەڵیان دێنی چەن بە نازی بە کوشتنم ئاواتخوازی کۆڵوانەکەی کۆڵی تۆ چارۆکەکەی کۆڵی تۆ عەترم پێیە و بۆم هێناوی بەدیاری دەیدەم بە تۆ سوێندم خواردووە و ماچی دەکەم تەختی نێو چاوانی تۆ #حەسەن_زیرەک
Show all...
5👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
لە پەندی ئەهلی دانش گوێم گرانە کە مەنعم کا لە زاری یا لە زاری.. #زێوەر زاری یەکەم: دەم زاری دووەم: گریان
Show all...
4
Photo unavailableShow in Telegram
لە پەندی ئەهلی دانش گوێم گرانە کە مەنعم کا لە زاری یا لە زاری.. #زێوەر زاری یەکەم: دەم زاری دووەم: گریان ©  @Kurdish_Poetry
Show all...
مەنعی سووتانم مەکەن ئەمڕۆ لە شەوقی ڕوومەتی چۆن نەسووتێم من بە ئاگر ئەو بە بارێ نەوتەوە.. #تاهیر_بەگی_جاف
Show all...
🔥 4
Photo unavailableShow in Telegram
چۆن کورد بە چیاوە نووساوە وەرە ئاوا ڕوومەتی خۆت بە سینگمەوە بنووسێنە... #پەشێو
Show all...
4
شنەی با باسی جوانیی ئەو بە گوێی مندا ئەچرپێنێ هەموو دەرکەوتنی شۆخێ دڵی من دائەخورپێنێ.. #ئەحمەد_هەردی
Show all...
5
Photo unavailableShow in Telegram
ئەگەر ڕۆژە بتی من هەر بتێ بێ سەرەوژێرە کە تۆ وەک ڕۆژ هەڵاتی.. #مەحوی
Show all...
🔥 2 1
Photo unavailableShow in Telegram
چ عومرێکە بەبێ تۆ ڕائەبوورێ ئەگەرچی هەم وەلێ مانم نەمانە.. #زاری
Show all...
3👍 2
تۆم ئەوێ وەک گوڵ لە باخی ماڵی مندا هەڵبدەی نەک گوڵی سەر مێزی ئیمرۆ ببیت و پێخوستی سبەی.. #ئەحمەد_هەردی
Show all...
4🔥 1
Photo unavailableShow in Telegram
عومرێکە لیباسی غەمی دوریتە لە بەرما گۆڕین و دڕینی نیە ئەم کۆنە کراسەت.. #صابری
Show all...
4👍 2
Photo unavailableShow in Telegram
عومرێکە لیباسی غەمی دوریتە لە بەرما گۆڕین و دڕینی نیە ئەم کۆنە کراسەت.. #صابری
Show all...
گوتت ها زوڵف و کافر بووم گوتت ها ڕووم و چاتر بووم کە من هەر بێمە سەر ڕێی تۆ دەبێ تۆ بۆچ لە من لا دەی؟ #وەفایی
Show all...
5
گوتت ها زوڵف و کافر بووم گوتت ها ڕووم و چاتر بووم کە من هەر بێمە سەر ڕێی تۆ دەبێ تۆ بۆچ لە من لا دەی؟ #وەفایی
Show all...
هەموو شەو چاوەڕێم بەڵکم بەمەخفی یاری جانی بێ لە تاریکی شەوا شوعلەی چرا موشکیل نیهانی بێ.. #سالم واتە: هەموو شەوێك چاوەرێم یاری گیانی بە گیانم بە دزیەوە بێت بۆ لام و کەس پێنەزانێ، بەڵام زەحمەتە گڕ و بڵێسەی چرا لە تاریکی شەودا بشاردرێتەوە.
Show all...
5
Photo unavailableShow in Telegram
ئاوی چاوم گەر نەبێ سوتاوم ئەز.. #نالی
Show all...
🔥 6 1
Photo unavailableShow in Telegram
دەردی دووری کوشتمی.. لێمت نەپرسی دەفعەیێ.. کەی بە دیدارێ لە پاش ئەم مەرگە ئەحیامان ئەکەی؟ #زاری
Show all...
5😢 1
Photo unavailableShow in Telegram
دڵ ئەوا کەوتوەتە زیندانی غەم و قوربانتم تایێکی زوڵفت بنێرە بەڵکە بۆم دەربێتەوە.. #وەفایی
Show all...
5😢 1
دیدەم پەیامێ.. دیدەم پەیامێ.. چێش مەبۆ دیدەم! جارێ پەیامێ؟ یا نام و نیشان، دوعا و سڵامێ یا تایێ جە زڵف خەیاتە خامێ یا زەڕێو مەیلت بکیانە پەرێم نەبا چوون قەقنەس ئایر بشۆ لێم #بێسارانی
Show all...
5
Photo unavailableShow in Telegram
پێم نەوتی ڕۆژەكان ئەتگۆڕن و نكۆڵیت لێكرد؟ #دیوار
Show all...
👏 6
خۆزگە پیری کەلەلای نەدەکردم خۆزگە لە یەکەم ژوانگەدا دەمردم.. #هێمن
Show all...
4🔥 1😢 1
Photo unavailableShow in Telegram
ئەگەر سایەی سەری تۆ بێ بە تاجم چ موحتاجم بە تاج و ئەفسەری کەی؟ #ناری
Show all...
6
لە وەسڵی تۆ زیاتر خەوفناکم، نەک لە ھیجرانت بە میسلی شەمع و پەروانە، بەڵێ عاشق دەبێ وا بێ! #نالی #واتا: دڵداران هەموو ئاواتیان ئەوەیە بە یاریان بگەن و هەمیشە شکاتیانە لە دەست دووری. بەپێچەوانەی ئەوانەوە من لە نزیکی یار زیاتر ئەترسم تا لە دووری! چونکە کە لە یار نزیک کەوتمەوە دەس بەجێ گڕم تێ بەرئەبێ، وەک چۆن پەروانە کە ئەگا بە مۆم، ئەوەندە بە دەوریا دێت و دەچێ تا گڕی تێ بەرئەبێ.
Show all...
👍 3 3
Photo unavailableShow in Telegram
نییە جوانێ، سەری کاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی کە ھیلاکیی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی گەرمی #هەردی 1951 سلێمانی
Show all...
6
دڵ فکری کردەوە: چیە قیرم بووە بە شیر؟ پیرانی بردەوە کە جوانیمی کەوتە بیر... قامەت نەمام و پشتی وەکوو مێو و ڕۆنی نەرم چەوتاوە، ڕەق ھەڵاتووە، وەک چەوتە مێوی پیر...! #مەحوی قیر : مەبەست لە مووی ڕەشە شیر : مەبەست لە مووی سپییە پیران بردنەوە : ئەوەیە بنیادەم، لەبەر پێکەنینی زۆر یا لە بەر گریانی زۆر، هناسەی ببڕێ و دەنگی لێ دەرنەیەت چەوتاوە : چەوت و لار بووە چەمیوەتەوە
Show all...
5
Photo unavailableShow in Telegram
گوڵی ئێرە بەژوانی بولبولی ئاوارە ڕاناگا #هێمن
Show all...
5😢 2
حەیاتم سەرفی عیشقت کرد بە ئومێدی "فَمَنْ یَعْمَل" بە ھیجرت کوشتم و نەتکردەوە فکری "وَ مَن یَعْمَل"... #مەحوی #واتا: بەهیوای ئەوە کە خوا فەرموویەتی {فَمَنْ یَعْمَلْ مِثْقالَ ذَرَّهِْٕ‌ ْ خَیْرَاً یَرَەُ} واتا (ئەوەی ئەوەندەی تۆسقاڵێک چاکە بکا، پاداشی وەر‌‌‌دەگرێتەوە.) ژیانی خۆم لە عیشقی تۆدا سەرف کرد، کەچی تۆ بە دەردی دووری کوشتمت و بیرت لەوە نەکردەوە کە خوا فەرموویەتی؛ {فَمَنْ یَعْمَلْ مِثْقالَ ذَرَّهْ ِِِِِْٕ شَرَّاً یَرَهُ} واتا( ئەوەی ئەوەندەی تۆسقاڵێک خراپە بکات، تۆڵەی وەردەگرێتەوە.)
Show all...
5