Kurdînûs
◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس لاپەڕەی ئینستاگرام: Instagram.com/kurdinus
Show more16 356Subscribers
-1124 hours
+147 days
+15430 days
Posts Archive
لە پێوەندی بە تایبەتمەندییە چەسپاو و پێدراوەکاندا، تۆ هەر ئەو شتەی کە هەی، ئەگەر ژنی یا پیاو، ڕەشی یا سپی، کوردی یا کورد نیی، نە مایەی شەرمەزاریتە و نە مایەی شانازی.
هاوڕێی هاوزمان، پێویست بەوە نییە ئەوانی دیکە پەسندت بکەن و بە سەر ڕێوڕەسم و نەریت و تایبەتمەندییەکانتدا هەڵبڵێین بۆ ئەوەی پێی دڵخۆش بی. پێویست نییە گەلانی دیکە بڵێن کورد چەندە ئازان، چەندە جوانن، چەندە نەریتی باشیان هەیە، چەندە جوان هەڵدەپەڕن، زمانیان چەندە خۆشە، چەندە فڵان خووی باشیان هەیە و...، تا بەم شێوەیە خەنی بی و شانازی بە خۆت بکەی. پێویستە بەبێ پەسند و تەئیدی ئەوانی دی، خۆت ئەو شتە قەبووڵ بکەی و بیپارێزی کە هەتە، نەک چاوت لەم و لەو بێ بەشکوو لە واقیعدا بە قسە یا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە کامێنت و نووسین، بە سەرتدا هەڵبڵێن و ئینجا تۆ بایەخی خۆت بزانی.
وەک گەل شوناسێکت هەیە بە درێژایی مێژوو ساز بووە، پێویست بە پشتڕاستکرانەوەی نییە تا ئەوکات تۆ بە خۆتی بگری، ئەگەر تاریفیان کرد بڵێی هی منە و ئەگەر ڕەخنەیان لێ گرت، حاشای لێ بکەی. وەک تاکیش، ئەو شوناسە دەگری کە خۆت هەوڵی بۆ دەدەی و سازی دەکەی.
➿ @Kurdinus
👏 48❤ 14🔥 3👌 2❤🔥 1
گۆرانیی «یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان» و هەروەها «ئەی شەمی شەوان» و دەیان ئاواز و شێعری دیکەتان بیستووە کە ناوی «شەم»ی تێدایە؟ تا ئێستا چیرۆکی ئەم شێعر و گۆرانییانەتان دەزانی؟
لەم پادکەستەدا، هەموو چیرۆکەکە بە زمانێکی سادە و شیرین و ئاوێتەی تەنز گێڕدراوەتەوە، لەگەڵ تێکەڵاوێکی بە مۆسیقا و شێعرەکانی وەلیی دێوانە، شاعیری شەیدای شەم. گوێبیستی بن و ئاگاداری بەشێک لە مێژووی گەلی خۆتان بن 🌻
❤🔥 47❤ 10👏 6🔥 4🤗 3
نوکتەیەکی کۆن هەیە. گوایە دوو پیرەژن لە شوێنێکی گەشتیاری دەبن لە کوێستانی کەستکێڵ.
یەکیان بەوەی دیکە دەڵێ: «بەڕاستی چێشتی ئێرە بێتامە!»
ئەوەی دەیکە دەڵێ: «ئادی! ڕێک. جا چەندەش کەمە!»
ئەمە ڕێک هەمان هەستە من بۆ ژیان هەمە؛ پڕە لە تەنیایی و چارەڕەشی و ڕەنج و بێبەختی، لەگەڵ ئەمەشدا زۆر خێرا تێ ددپەڕێ.
➿ @Kurdinus
«وودی ئاڵێن - Annie Hall»
👌 44❤ 13👏 4🔥 3❤🔥 1
بۆ منی بێسەروپا غەیری وەفا پیشە نەما
بۆ دڵی تۆ سەنەما! جوز ستەم، ئەندیشە نەما
ئاب و ڕەنگم نییە، ئەز بەس که تکا خوێنی سروشک
مەیی ئەحمەر کە ڕژا، خاسییەتی شیشە نەما
چ تەکانێکە خودایا هەرەسی جەوری حەبیب؟!
بۆ نیهالی ئەمەلم بەرگ و بەر و ڕیشە نەما
وام تراشیوە بە ناخون لە غەمت، سینەیی ڕێش
شوهرەتی کۆهکەن و وەسفی دەمی تیشە نەما
بەس بسووتێنە لە غەم سالمی مسکین بە جەفا
بۆ وجوودی سەر و پا، لەحم و دەم و پیشە نەما
➿ @Kurdinus
«سالم»
❤ 35❤🔥 7😍 7👏 3👌 1💘 1