ڕۆیا🦋
前往频道在 Telegram
«حەقمە گەر شەیدای وەتەن بم» . . پەیوەندی:http://t.me/HidenChat_Bot?start=6775102629
显示更多伊朗82 301未指定类别
1 668
订阅者
-324 小时
+77 天
+3430 天
帖子存档
1 668
دانیشتووم
ئەوەندەی کوردستان تەنیام و
ئەوەندەی شاخ و داخ ماندووم و
ئەوەندەی دووکەڵی جگەرەم پەرتم و
ئەوەندەی دواچۆڕی ئەم شێعرە لێڵم و
ڕۆحیشم کوولەکەی تەمێکەو،
خەریکە تەق ئەکات.
نیشتمان کوا ڕانت؟ کوا بەردت؟
کوا سینەی خاک و خۆڵ؟
بالیفی خەوبینین هەورەکەی سەرینم
با تاوێ مەراقی هیلاکیم مەراقی شەکەتم
له بنار گۆیژەتا ڕاکشێ
تا خەونی قەسیدەی تازەتر ببینم...
#شێرکۆ_بێکەس
1 668
کافکا دەڵێ: هەموو شتێک ڕەشە .
جیمس جۆیس دەڵێ: هەموو شتێک خۆڵە مێشە.
مۆدیلیانی دەڵێ: هەموو شتێک ملێکی درێژ و باریکە.
ستریندبێرگ دەڵێ: هەموو شتێک شەڕێکی بەردەوامە لە نێوان ژن و پیاودا .
داروین دەڵێ: هەموو شتێک سەرکەوتنی بەهێزترەکانە .
لۆرانس دەڵێ: هەموو شتێک سێکسە.
ئەنشتاین دەڵێ: هەموو شتێک نسبیە.
مارکس دەڵێ: هەموو شتێک پارەیە.
گۆرگی دەڵێ: هەموو شتێک خەباتی چینی کرێکارە.
برۆتۆن دەڵێ: هەموو شتێک خەونە.
ئەراگۆن دەڵێ: هەموو شتێک ئێلزایە.
هیدایەت دەڵێ: هەموو شتێک فانتازیایە.
مۆنێ دەڵێ: هەموو شتێک پەمبەیە.
منیش دەڵێم: هەموو شتێک دەردی نەتوانینی باوەشکردنە بە جوانیدا.
#فەرهاد_پیرباڵ
1 668
ون بە
بزا کێ دێ بە دوات
هەر ئەوانە بگرە ئامێزت
لێرە ئەگەر ون بووی بۆت ناگەڕێن،
لە بیرت دەکەن.
1 668
عەباسی کەمەندی دەڵێت:دوو دڵۆپ باران ئەبارێت بۆ لای جلەکانی سەر تەناف ڕا ئەکەیت، ئەی بۆ بۆ فرمێسکەکانی من وانیت؟!
