Rand ڕەند
前往频道在 Telegram
ڕەند پڕۆژەیەکی هزریی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ پێگەیاندن و هۆشیار کردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لەڕووی هزریی و مەعریفیەوە، بە پاشخانێکی ئیسلامیی.
显示更多2 145
订阅者
-124 小时
+187 天
+35130 天
帖子存档
2 142
لە تۆکیۆی میترۆش هەیە!
#میرۆبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtube.com/shorts/_ebdxvlNJcA
#ڕەند_ململانێی_شارستانیبۆ بینینی تەواوی بەرنامەکە https://youtu.be/rleER8ut47s
2 142
سەبر سەبر بڕۆ | کەشکۆڵ | هەردى گوانى
#کەشکۆڵ #ڕەند_بونیادنانبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtube.com/shorts/G4eQQE6AuA8
2 142
“بۆ کارێکی گەورەیان ئامادەکردووی (و ئومێدی گەورەیان پێتە، بۆ ڕۆژە قورسەکانیان هەڵگرتووی، چاویان لە دەست و هەوڵ و کۆشش و خوێندنتە)، کەوابوو نەکەی لەگەڵ بەرەڵڵا و کەمەکان خۆت حساب بکەیت.
هەست ناکەی لەگەڵ تۆیەتی؟!
خەڵک کە دەتبینن بە خۆت کڵاو و جامانە و کتێبتەوە، بە ئایپاد و سەدریەتەوە، مەستەڕە و کڵاوتەوە:
ئومێدی گەورە و عەزیمی دین و دونیایان لەسەر هەڵچنیوی، خەیاڵی ئەوە دەکەن کە سبەی فەقیهێکی گەورە، دکتۆرێکی فەننان، داعیەکی حەکیم، باوکێکی چەلەنگ، دایکێکی پەروەردکار بیت.
تازە بەتەمای دابەزیتە خوارەوە، ببیە ئەهلی چڵێسی و حەسوودی؟
ئەهلی دونیا و تەماحی پوچی ئەم یەک دوو ڕۆژە؟
خەو و خواردنی زیاد؟!
چالنجی تیکتۆک و ئینیستا؟!!
کاسەلێسی ئەم و ئەو؟!
خۆفرۆش و بچوک و شەهوەت پەرست؟!
جیقڵدانە تەسک، و جینگز؟!
وامەکە ئەزیزم، وامەکە!”
م. سەردەم دەرباز
2 142
هەسارەی یابان | میرۆ | سەڵاحەددین سەنگەسەری
#ڕەند_شارستانیەتی_خۆرئاوا
تەواوی بەرنامەکە:
https://youtu.be/rleER8ut47s
2 142
#دەلاقەجیهان لەگەڵ ئەو هەموو گەورەیی و فراوانییەی خۆی ئێستا تەنها بووە بە بازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکان مرۆڤیش تەنها بووە بە کەرەستەیەکی سەرفکردن. تەواوی بەرنامەکە https://youtu.be/6v1bBvhPpZI
2 142
موسڵمانبوونی پیاوێکی ئەمریکی لەشاری هەولێر لەسەر دەستی د. ئیبراهیم سەنگەسەری
پێغەمبەری پێشەوا ﷺ دەفەرموێت:
" لَيَبْلُغَنَّ هَذَا الْأَمْرُ مَا بَلَغَ اللَّيْلُ وَالنَّهَارُ، وَلَا يَتْرُكُ اللَّهُ بَيْتَ مَدَرٍ وَلَا وَبَرٍ إِلَّا أَدْخَلَهُ اللَّهُ هَذَا الدِّينَ بِعِزِّ عَزِيزٍ، أَوْ بِذُلِّ ذَلِيلٍ، عِزًّا يُعِزُّ اللَّهُ بِهِ الْإِسْلَامَ، وَذُلًّا يُذِلُّ اللَّهُ بِهِ الْكُفْرَ ". رواه احمد : ١٦٩٥٧
سوێند بەوەی گیانی منی بەدەستە، ئەم ئاینە دەگاتە هەر شوێنێک کە شەو و ڕۆژی پێبگات، خوای گەورە هیچ خانوویەک نایەڵێتەوە ئیلا ئەم ئەم ئاینەی دەگەیەنێتە ناوی، بە بە شکۆمەندی شکۆمەندان یان بە زەلیلی زەلیلان، شکۆمەندیەک کە خودا موسڵمانانی پێ بەهرەمەند دەکات، وە زەلیلیەک خوای گەورە دووچاری بێباوەڕانی دەکاتەوە.
بۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە
https://youtu.be/5ToZQD_PQL4
2 142
بیڕووخێنە ئینجا بنیاتبنێ | کەشکۆڵ | هەردى گوانى
#کەشکۆڵ #ڕەند_بونیادنانبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtube.com/shorts/ELEIrf1aUt8
2 142
زانستی ئیبن تەیمیە
#میرۆبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtube.com/shorts/2_qPbQway3E
#ڕەند_مێژووی_ئیسلام #ڕەند_زانایانی_موسڵمانبۆ بینینی تەواوی بەرنامەکە https://youtu.be/8JjkAGLfvr8
2 142
"داڕووخان بەرامبەر نمونەى ڕۆژئاوایى سەرەتا بە سەرسامبوون دەستپێدەکات، نەوەک بە قەناعەتکردن"
ئیبڕاهیم سەکڕان، دواهاتەکانی گوتاری مەدەنی
#ڕەند_وتەی_زانایان #ڕەند_شارستانیەتی_خۆرئاوا
2 142
وەرچەرخان لە مرۆڤی تاکڕەهەندەوە بۆ مرۆڤی فرەڕەهەند | د. ئەحمەد ڕەباتى | دەلاقە
#دەلاقە #ڕەند_ڕۆشنبیرىبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtu.be/6v1bBvhPpZI
2 142
#وەک_خۆیڕاستە نزیکەی ٥٧ ساڵ خەریکی وتنەوەی وانەی شەرعی بووم، بەڵام ئەوە نەبووە هۆی دابڕانم لە واقیع؛ کاتێک زانیم واقیعی ناوچەکە پێویستی پێمە، ئازایانە هاتمە مەیدان. تەواوی بەرنامەکە https://youtu.be/p1Kp99E9Xyg
2 142
بەبۆنەى هاتنى جەژنى قوربانى پیرۆزى ساڵى ١٤٤٧ـى کۆچى، پیرۆزبایى خۆمان ئاراستەى سەرجەم موسڵمانانى کوردستان و جیهان دەکەین.
لە خوداى گەورە دەپاڕێینەوە حەجى حاجیانى قبووڵ کردبێت و، پەرستشى ئەم چەند ڕۆژەشى لە موسڵمانان قبووڵ فەرمووبێت.
داواکارین لە خوداى باڵادەست موسڵمانانى هەموو جیهان بپارێزێت و سەریان بخات.
تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال.
الله أكبر الله أكبر الله أكبر، لا إله إلا الله، والله أكبر الله أكبر، ولله الحمد.
2 142
جەنگی جیهانی دووەم | کەشکۆڵ | هەردى گوانى
#کەشکۆڵ #ڕەند_شارستانیەتی_خۆرئاوابۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtube.com/shorts/CQWmG9HVZZk
2 142
مامۆستا عوسمان لە تورکیا چی کرد؟
#وەک_خۆیبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtube.com/shorts/ZEyL__dx_KU
#ڕەند_مێژووى_ئیسلام #ڕەند_مێژووى_کوردستان #ڕەند_ئیسلام_و_کوردایەتىبۆ بینینی تەواوی بەرنامەکە https://youtu.be/p1Kp99E9Xyg
2 142
"هەتا ژیانت شەخسیتر بێت، ئارامیت زیاتر ئەبێت
private life=happy life
وردەکارییەکانی ژیانی خۆت لە سۆشیاڵ میدیاکان پیشانی خەڵک مەدە(وەک فوقەهاش دەڵێن ئافرەت زیاتر سیتر ئەکرێت لەپیاو.)
-نانێکی خۆشت خواردووە نۆشی گیانت بێت، بەڵام پیشانی مەدە
-شەهادەیەکی باش، سەیارەکی جوان، هاوسەرێکی نموونەیی، بۆ خەڵکیان بڵاومەکەرەوە
هەمووان دڵێکی وەک دڵی خۆتیان نییە، کەسانێک دەیبینن کە نەبوونی ئەو نیعمەتە لەتۆدا زیاتر دڵخۆشیان ئەکات وەک لەبوونی
وێنەکانت و ژیانی شەخسیت و ناوەوەی دیوارەکانی ماڵەوە و جنسیە و تەسکەرەت هەڵگرە بۆ خۆت(یان لەکاتی زەروریدا لە دائیرەی جەواز پیشانی کارمەندەکەیان بدە.)
غەیری ئەوە تکایە، ژیانت مەکە بە خانوێکی بێ دەرگا بۆ هەموو کەس لە سۆشیاڵ میدیا."
م. ڕەوەند شافیعى
2 142
مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیز | وەک خۆى | موئەیەد ساڵح
#وەک_خۆی #ڕەند_مێژووى_ئیسلام #ڕەند_مێژووى_کوردستان #ڕەند_ئیسلام_و_کوردایەتىبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtu.be/p1Kp99E9Xyg
2 142
#هەیوانی_فیقھخــەڵکانێک وا دەزانن بە هاتـنی مۆدێرنە و ئامێری تازە، فیقهــــــــی ئیسلامـــی ناتـوانێت شانبەشانی کۆمەڵگاکان بڕوات؛ بــــــــــــــــــــــــــــەڵام لە ڕاستیدا لەگەڵ خێرابوونی ژیان، لەگەڵ ئامێرەکانی خێراکردنی ژیان، فیقهی ئیسلامیش توانی وەڵام بداتەوە و هەنگاوەکانی خێرا بکات. تەواوی بەرنامەکە https://youtu.be/0SgPtoCEjlk
2 142
مزگەوتەکەی سانت دیێگۆ؛ توندڕەوی کافران و پەروەردەی ناجۆری هەرزەکاران.
ڕۆژی دووشەممە، ١٨-٥-٢٠٢٦، دوو هەرزەکاری ئەمریکی، یەکێکیان ١٧ ساڵ و ئەوەی دیکەیان ١٨ ساڵ، بە چەک هێرش دەکەنە سەر سەنتەری ئیسلامی شاری سانت دیێگۆ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکی، لە ئەنجامدا ٣ کەسی نێو سەنتەرەکە کوژران. پاشان لە چەند کۆڵانێکی ئەودیوی سەنتەرەکە، ئەو دوو هەرزەکارە لە نێو سەیارەیێکدا بە کوژراوی دەدۆزرێنەوە و، لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە خۆیان کوشتووە.
ئەو ڕووداوە سامناک و خەمناکە، کە درێژەی زنجیرەیەکی درێژی هێرشکردنە سەر مزگەوت و مسوڵمانانە لە خۆرئاوا، سەرنجمان ڕادەکێشێتە لای دوو خاڵی گرنگ:
١. خۆرئاوا لە پەروەردەی نەوەی نوێدا نموونەیەکی شکستخواردووە، ئەو دوو هەرزەکارەی ویستوویانە کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن و، پێش خۆکوشتنەکە ویستوویانە چێژێک وەربگرن، یان ناخی خۆیان بەتاڵ بکەنەوە، یان هەر شتێکی تر، لە ڕێی کوشتنی مسوڵمانان کردوویانە، نموونەیێکی سادەیە لە شکستهێنانی خۆرئاوا لەو بوارەدا.
٢. ئەوڕۆ سەرچاوەی توندڕەوی و تیرۆر کوفرە، بەپێچەوانەی ئەوەی لە میدیا جیهانییەکان هەوڵ بۆ بڵاوکردنەوەی دەدرێ، لەوەی کە ئیسلام و مسوڵمانان بە تیرۆریست و توندڕەو نیشان بدەن. کیانی زایۆنی لەسەر ئاستی دەوڵەت و، ئەو هێرشکردنە سەر مزگەوت و مسوڵمانانە لەسەر ئاستی تاک، سەلمێنەری ئەو خاڵەن.
#ڕەند_دۆخی_موسڵمانان
2 142
"تاتارەکانی کریمیا نەتەوەیەکی موسڵمانی ڕەسەنی نیمچە دوورگەی کریمیای سەر دەریای ڕەشن
لە ١٨ ی ئایاری ساڵی ١٩٤٤ پاکتاوی نەتەوەیی ئەم گەلە کرا لەسەر بنەمای ڕقی ئاینی لەلایەن ستالینی یەکێتی سۆفیەت
وەکو هەر نەتەوەیەکی موسڵمانی تر و غائیبی شکۆی کیانی خلافەتی سیاسی ئیسلامی ئەم گرۆیە لەم ڕۆژەدا لەلایەن هێزەکانی NKVD
هێزەکانی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی سۆڤیەت هەڵکوترایە سەر کریمیا و کورترین ماوەیان پێدرا بۆ دیپۆتکردن و کۆچی زۆرەملێ کە تەنها لەماوەی سێ ڕۆژدا ١٨٠ هەزار بۆ ٢٣٠ هەزار ئینسان زۆربەیان ژن و منداڵ و بەساڵاچوو خرانە ناو فارگۆنەکانی شەمەندەفەری ئاژەڵ گواستنەوە و لەخاکی خۆیان دەربەدەرکران.
شەمەندەفەرەکان ڕوویان لە ناوچە دوورەدەستەکانی وەک ئۆزبەکستان، سیبیریا و ئۆرال کرد. گەشتەکە چەندین هەفتەی خایاند؛ بەهۆی نەبوونی ئاو، خۆراک، هەوا و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەناو واگۆنە قەرەباڵغەکاندا، هەزاران کەس لە ڕێگادا گیانیان لەدەستدا. سەربازەکان ڕێگەیان نەدەدا تەرمەکان بنێژرێن و لە نزیک هێڵەکانی شەمەندەفەر فڕێیان دەدان.
پەرلەمانی ئۆکراینا ساڵی ٢٠١٥ ئەم مەرگەساتەی بەکۆمەڵکوژی ناساند و ڕۆژی ١٨ی ئایار دیارکرا بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی تاتارەکانی کریمیا".
زانا حاجی
#ڕەند_دۆخی_موسڵمانان
现已上线!2025 年 Telegram 研究 — 年度关键洞察 
