1 016
订阅者
-124 小时
-117 天
-4130 天
帖子存档
1 016
+1
ڕۆژانێک ژیان هێندە سەختت لێ دەگرێ کە هەرجار بە خۆت دەڵێی ئەمجارە ئیتر دەوام ناهێنمو لە ژێر ئەم بارە گرانە دا ئەژنۆکانم دەشکێن ڕاست ئەو دەمەیە کە سەبر زەبر تاقەت هیوا هەرچی کە ئومێدت پێ دەدا تێکڕا دێنە یارمەتیت، منیش زۆر جار خۆم وون کرد بەڵام بەردەوام لە سەر ئەو بڕوایە بوم کە ڕۆژانێکی زۆر باش لەسەر ڕێگامە ئەگەر بە خەیاڵیش بووبێت هێشتم کە ببێت نەمهێشت لە سەرم بچێتە دەرێ چاوەکانم قوچاندوو لە مێشکو دڵم دا توند لە باوەشم گرت.
··• ڕاگرتنی ئەو خەیاڵە فێری کردم؛
سەبر بگرم ڕاگرتنی ئەو خەیاڵە هێزی پێ دام تاقەت بێنم ڕاگرتنی ئەو خەیاڵە چرایەک بوو لە نێوان هەمو تاریکیەکانم دا کە ڕوناک ڕامگرێ کە هیواکانم بێ هیوا نەبێ ئەمڕۆ ئەو خەیاڵە تێکەڵ لەش و پێست و خوێنم بووە لە خەیاڵ دەرهاتووە بۆتە ژیان کەواتە ئەم ژیانەش دەبەمە سەرێ بە چنگ و ددان چونکە قەرارە دوبارە سەختم لێ بگرێ.
• پێشـەوا
1 016
+1
لە ماوەی ئەو ساڵانەی ڕامبوارد هیچ شتێک بۆم باشتر لەو کارەساتانە نەبوو کە بەسەرم هات، چ تاڵ چ شیرین هەمویم ژیان کرد چێشتم دیتم بیستم دۆڕاندم کەوتم هەستامەوە دوبارە بە ڕۆشتن درێژەم دا بە ماندوویی بە دڵ ساردی بە نا ئومێدی
پێم زانی هەموی ئەمانە پێویستی یەک دانە کەس بو کە لە حەولی پەیدا کردن دابوو، ڕەنگە بپرسی پەیدا کردنی چی
بڵێم نازانم دەبێت، چۆن بە ڕاستی نازانم ئاگادار بوم کە چی دەکەم یان نا بەڵام شتێک کە دەزانم سەبارە بەوەی لە حەولی پەیدا کردنی چی دابووم ئەمە بو کە دائیمەی کاتەکان بۆ شادی دەگەڕام شادیەک کە نرخی مادی بونی لە سەر نەبێ شادیەک کە لە دەستی مرۆڤەکانی وەرنەگرم لە ناخەوە بێت پڕ بە دڵی دڵم بێت دەزانی دەڵێم چی جا بۆیە وتم سەبارەت بە بەسەر هاتەکانم بە داخ نیم چون ئێستا کە لێرەم لەم تەمەنە دا لەم کاتەدا لەم زەمانە دا دەبینم کە ڕۆژانێک ئەوندە شاد بوم کە ئەگەر سەرنجم بدابا هەر ئەوە بو کە لێی دەگەڕام.
··• سەرنج بدە کە شادی له نێوان هەمو ڕۆژەکان دا هەیە من ئەو ڕۆژەش شاد بوم کە خوێنی هاوڕێکانم بۆ ئەم خاکە ڕژا،،
• پێشـەوا
1 016
Repost from ﮼
+1
بەرامبەر ئاوێنە ڕاوەستە جوان سەرنج بدە چی دەبینی
ئەوەی دەیبینی بەڕاستی بۆ خۆتی
ئەوەی وا بیرت لێ دەکردەوە ببی ئەوەی
یان نا، ئەوەی وا دەیانهەویست ببی چی دەبینی
ئەسڵەن پێت خۆشە چی ببینی
تۆیەک کە خۆتی دەوێ یا تۆیەک کە ئەوان دەیانهەوێ کامیان،
··• من کە پێم خۆشە خۆم ببینم لەوانەیە
توشی هەڵەش ببم بەڵام حەول دەدەم
چاک خراپ زۆر کەم بە بێ تاقەت
بە تاقەتەوە بە حاڵ خراپی بە حاڵ باشی
دم بە پێکەنین چاو بە گریان فەرق ناکا
لە هەر حاڵ دا من حەول دەدەم.
• پێشـەوا
1 016
Repost from ﮼
• من کە وونم کردی لە خۆمم گرتیت.
· تۆ کە دەرمانی دەردی
هەم ژیانی، هەم مەرگی
هەم زمانی، هەم بێدەنگی
