ئەدەبی دین و دونیا
前往频道在 Telegram
إِذا لم يتَكَلَّم الْفَقِيهُ فِي مَسْأَلَة لم يسْمعهَا ككلامه فِي مَسْأَلَة سَمعهَا فَلَيْسَ بفقيه.
显示更多未指定国家宗教与灵性4 666
📈 Telegram 频道 ئەدەبی دین و دونیا 的分析概览
频道 ئەدەبی دین و دونیا (@ktebasharh) 阿拉伯语 语言赛道中的 是活跃参与者。目前社区聚集了 17 577 名订阅者,在 宗教与灵性 类别中位列第 4 666。
📊 受众指标与增长动态
自 невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 17 577 名订阅者。
根据 02 十一月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 313,过去 24 小时变化为 15,整体触达仍然可观。
- 认证状态: 未认证
- 互动率 (ER): 平均受众互动率为 30.92%。内容发布后 24 小时内通常能获得 18.92% 的反应,占订阅者总量。
- 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 5 431 次浏览,首日通常累积 3 323 次浏览。
- 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 712。
📝 描述与内容策略
作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
“إِذا لم يتَكَلَّم الْفَقِيهُ فِي مَسْأَلَة لم يسْمعهَا ككلامه فِي مَسْأَلَة سَمعهَا فَلَيْسَ بفقيه.”
凭借高频更新(最新数据采集于 03 十一月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 宗教与灵性 类别中的关键影响点。
17 577
订阅者
+1524 小时
+737 天
+31330 天
帖子存档
17 577
لەجوانترینی وەسفەکان دەربارەی سەدەی نوێ کە هەمووان هەموو شتێکی خۆیان پیشان ئەدەن.
دەرکەوتن بێ حورمەت بووە..!
گەر دۆستێکم ئەو ڤیدۆیەی بێ مۆسیقا لابێت بۆم بنێرت، زۆر سوپاسی ئەکەم.
17 577
"لە سیاسەت تەماشای مێژووی ئینسانیەتم کرد، بینیم حاکم بێ تەماع ناژیت.
۱-یان تەماع دەکاتە زەویەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی. ئیدی دەوڵەتەکەی دەوڵەمەندتر و بەهێزتر ئەکات.
۲-یان تەماع ئەکاتە گیرفانی منداڵ و پیر و بێ کەسانی ژێر دەسەڵاتی.
کەسێک ئەڵێت ئەی ناکرێت حاکمێکی بەهێز بێ تەماع لەو دوو خاڵە بژیت؟ بەداخەوە نەخێر بایۆلۆجییەن مرۆڤ بۆ ئەوە ئامادە نییە، هەر بۆیە جەنگ سروشتیترین ڕووداوی سەر زەوییە، جا یان حاکمێکت دەبێت تۆ دەچەوسێنێتەوە، یان خەڵکی دیکە دەچەوسێنێتەوە تا تۆ خۆش بژیت."
17 577
زووم ئاوتێکی زۆر جوانە، چونکە زۆرینەمان وا ئەزانین ژیان هەر ئەوەیە کە ئێمە بینیومانە، بەڵام ئەو گۆڕانکارییەی لەسەر زەوی لە 400 ساڵی ڕابردوو ڕووی داوە شتێکی خەیاڵییە..!!
https://youtu.be/c30c7VMkPz4?si=9oTuVS450BLeDk6w
17 577
وە هەرگیز لەتەمەنم بیرم نایەت کەسێکم خۆشویستبێت لەبەر جەستە و پارە و ناوبانگ و ڕووکەشی عیلم و شەهادە، تەنها تەماشای فەزیڵەتی ئینسانەکەم کردووە.
بۆ نموونە ئەو ڕاهێنەرە پاڵەوانە: ئەسڵ لە ژینگەی ئەوانەی هۆڕمۆنات بەکاردەهێنن کەم ئەدەبی و توڕەیی و هەڵەشەیی و فیزە بەجۆرێک ئەتوانم بڵێم نزیکترین کەسانی خۆیان بەرگەیان ناگرن، بەڵام ئەو پیاوە بەڕێزە سەرەڕای ئەو پڵە بەرزەی لەبوارەکەی خۆی هەیەتی کە وێنەی کەمە بەڵام لەنەرمترینی دڵەکان و پاکترینی زمانەکان و خاکیترینی ڕەفتارەکانی هەیە.
بەم شێوەیە ئەم بابەتی مەحبەتە زیاد لەدەیان جار لەگەڵم دووبارە بووەتەوە، نزیکترین نموونە سێ مەشایخی مودەڕڕیسە کە بێ ئەوەی بیانناسم خۆشم دەویستن دواتر بینمن بینم ئەوەی لەدڵمە بۆیان ئەوانیش بەنهێنی هەیانببووە بێ ئەوەی بزانین بەیەک، جا چیرۆکەکانی عیشق زۆرن ئەمەندە بەسە ان شاء الله، کەسایەتی و وردەکاری زیاتر باس ناکەین لەبەری ئەسراری دەوڵەت(ابتسامة؛)
17 577
ابن عباس پیاوێکی بینی، وتی ئەم پیاوە منی خۆش دەوێت.
وتیان چۆن دەزانیت، خۆ تۆ نایناسی..!؟
وتی؛ ئاخر من ئەوم خۆشدەوێت، ڕۆحەکانیش لێکچووی خۆیان خۆش دەوێت.
روضةُ العُقلاء
قلتُ= ئەمەش لەمانا زۆر ڕاستەکانە، چونکە گەورەترین هۆکاری مەحبەت لەنێوان ئینسانەکان لێکچوونە لەتەبع و فکر، ڕاهێنەرێکی پاڵەوان هەبوو لە باشترینی خەڵک بوو لەڕەوشت و ئەدەب، هەر لە هەرزەکارییەوە خۆشم دەویست بێ ئەوەی ڕووبەڕوو بیبینم بەڵام لە موقابەلە بینیبووم ، دواتر گەشتمە خزمەتی بینیم ، پێی وتم زۆر دەمێکە خۆشم دەوێیت و مناڵەکانیشم زۆرترین دەنگ بیبیستن لەماڵمان تۆیت، بەم شێوەیە بەعەمەلی چەندین جار ئەم ئەثەرەی ابن عباسم بینیوە، کە هەرکەست خۆش بوێت ئەویش تۆی خۆشدەوێت با یەکتریش نەناسن!.
تەبعەن باسی حەڵاڵ و پیاوانە ئەکەم، خەیاڵی برادەرەکەی کۆلێژ ببە دەرەوە لەمێشکت(ابتسامة؛)
17 577
"لە مەزنترین و گەورەترین سەرمایەکانی تۆ لە ژیان دوو شتن:
١-کات
٢-تەندرووستی
گەر بتەوێت ئینسانێکی بەرز بیت دەبێت موحاسەبەی خۆت بکەیت لەسەر ئەوەی چۆن ئەم دوو نیعمەتە بەکاردێنیت، ئەوترێ بازرگانی عاقڵ ئەو کەسەیە کە مامەڵە لەگەڵ 5$ ئەکات و بۆی گرنگە هەروەک چۆن مامەڵە لەگەڵ 50000$ دەکات.
منیش دەڵێم ئینسانی عاقڵ ئەو کەسەیە کە مامەڵە لەگەڵ 1 خولەکی دەکات و گرنگە لای، هەروەک چۆن مامەڵە لەگەڵ 10 ساڵ دەکات."
17 577
"گەر تەنها یەک قسەم بەگوێ بکەیت ئەوەیە کە داوات لێ ئەکەم مەهێڵە بیستەکان و سییەکانی تەمەنت بێ هوودە بڕوات، لەوانە مەبە کە زێڕینترین کاتەکانی تەمەنیان ڕۆشت بێ ئەوەی سوودی لێ ببینن وشتێکی تێدا بنیادبنێن، لەم تەمەنە(زێڕینە) شتێک درووست بکە کە ببێتە خاڵی بەهێز و جیاکەرەوەت لە خەڵکی، چونکە لەم تەمەنە زێڕینە، مەسولیەتت کەمە، مێشکت تیژە، هیمەتت زۆرە، تەڕایی گەنجیت دەتپارێزێ لەنەخۆشی، بێجگە ئەوەی هێندەی شاخێک وزەی هەڵگیراوت تێدایە
پەناگیرت ئەکەم بەخوای گەورە، لەیەکەم بەیانی 50 ساڵی هەستیت لەخەو، پاشان ئاوڕ بدەیتەوە بۆ پشتەوە، ئیدی ببینیت تاکەشتێک کە کردووتە بریتی بووە لە هیچ."
17 577
"بە ئامانجەکەت مەڵێ کاتم نییە، بە ئامانجەکەت بڵێ کاتم (بۆ تۆ) نییە
تۆ کاتت هەیە
-سەیری شەڕی نێوان وڵاتان بکەیت
-سەیری انستا و تیک تۆک بکەیت
-تەماشای ڕیلی خواردن دان بە زەڕافە بکەیت
-سەیری شەڕی نێوان سیاسی و کچە مۆدێلەکان بکەیت
-سەیری شۆۆۆک و ترێندەکانی سۆشیاڵ میدیا بکەیت، شۆۆک فڵان کەس تەقاندیەوە(ئەچیتە ناو هەواڵەکە نوسراوە ئەلبومێکی نوێ بڵاو ئەکاتەوە بەناوی، بڕۆ لێم دووربە)
تۆ کاتت بۆ هەموو ئەمانه هەیە، تەنها کاتت بۆ شتە باشەکان نییە کە پێشت ئەخەن، بەڵام تاکە داوام لێت ئەوەیە بەخۆت مەڵێ کاتم نییە بۆ شتی باش، بەڵکو بڵێ کاتم زۆرە و ئەیدەم بەهەموو شت بەڵام خۆم بە ئەنقەست نایدەم بەکارە باشەکان، ڕاستگۆیت لەگەڵ خۆت یەکەم هەنگاوی چاکسازییە لە خۆت."
17 577
هەر شتێک لەدونیا تۆ ئەتەوێت، ئەویش تۆی دەوێت. بەو مەرجەی ببیتە ئەو کەسەی شایستەیە.
-تۆ بەدوای ئیشێکی باش دەگەڕێیت، ئیشێکی باشیشمان هەیە بەدوای کەسێکی باش دەگەڕێت، جا تۆ ببە بەو کەسە، ئیدی تۆ چۆن ئەوت دەوێت ئەویش تۆی ئەوێت.
-تۆبەدوای هاوسەرێکی باش دەگەڕێیت، کەسێکی باشیشمان هەیە بەدوای کەسێکی باش دەگەڕێت، جا تۆ ببە بەو کەسە، ئیدی چۆن تۆ کەسێکی باشت ئەوێت ئاوا کەسە باشەکانیش تۆیان ئەوێت.
-تۆ ئەتەوێت پۆستێکی باڵا بەدەست بێنیت، پۆستە باڵاکەش بەدوای کەسێکی شایستە دەگەڕێت، جا تۆ ببە بەو کەسە، ئیدی پۆستە باڵاکەش تۆی ئەوێت چۆن تۆ ئەوت ئەوێت.
بەگشتی هەرچییەک تۆ لەژیان دەتەوێت، ئەویش تۆی ئەوێت؛ بەومەرجەی شایستە بیت و بگەیتە ئاستی ئەوەی دەتەوێت لەژیان.
17 577
"بەرهەمداریت دەگاتە بەرزترین ئاست، کاتێک ئەتوانی بەتەنها دابنیشی دوور لە سۆشیاڵ میدیا و شاشە و چات و TV و موبایل، خەریکی کارەکەت بیت.
کاتێک بڕیار ئەدەیت قبوڵی(مَلل) بێزاری هەوڵدان بکەیت، کە خولەکەکانی سەرەتای کارەکەت هیچ چێژبەخش نییە و ئەتەوێت بەهەر بیانوویەک بێت لێی ڕابکەیت بەرەو سکرۆڵینگ و موبایلەکەت.
جا لەو ساتە کە خۆت دەگریت وبەردەوام ئەبیت لە دۆخی بەرهەمداری بێ ئەوەی پەرت بیت و واز بێنیت، ئا لەو ساتەدا تۆ لە زۆرینەی خەڵکی جیادەبیتەوە و ئومێدی نەجیب بوون و هەڵکەوتەیی هەیە بۆت."
17 577
"ئینسان داماوە، ساڵانێکی زۆر بەسەردەبات لەخوێندنی دەروونناسی تاکو بتوانێ لەخەڵک تێ بگات.
بەڵام هێشتا لەخۆی و نەفسی خۆی تێنەگەشتووە، جا بۆیە ناسینی خۆت و پاڵفتەکردنی و چاککردنی لەپێشترە لەناسینی خەڵکی."
17 577
"ساڵی 2026 کە من هێشتا ڕا نەهاتووم جیای بکەمەوە لە 2025، تەنها 60 ڕۆژی ماوە..!
کات لەهەوری بەهار خێراتر دەڕوات، لمی ناو شوشەکەش خەریکە بەتاڵ دەبێتەوە: هەرگیز ساڵێکی دیکە لەمساڵ گەنجتر و بەهێزتر نابیت بەڵام تۆ فەوتاندت وەک ساڵانی پێشوو بەدیار ماجەرەیات و موبایلەوە.
گەر ئەم زەنگە سوورە، وریات نەکاتەوە، نزیکە هەرگیز وریا نەبیتەوە، گەر ئێستاش بەخەبەر بیتەوە و بزانیت لمی شوشەکە خەریکە بەتاڵ دەبێتەوە ئەتوانی شتی زۆر گەورەتر بکەیت لەوەی لە خەیاڵتدایە."
17 577
لَئِن ظَعَنَ الأَحبابُ يا أُمَّ مالِكٍ
فَما ظَعَنَ الحُبُّ الَّذي في فُؤادِيا
17 577
"وازبێنە لە خوێندنەوە و فێربوون لە پێناو فێربوون، دەستبکە بە خوێندنەوە و فێربوون لەپێناو کردەوەپێکردن."
17 577
"شتێکی ترسناکت پێ ئەڵێم خۆشەویست، بەس بەکەسی مەڵێ با بەینی خۆمان بێ
"هەموو کارەکان، گرنگ بن یان نا، ماجەرەیات بن یان سوودبەخش، بەنزیکەیی هەمان وزە دەبن و هەمان کات دەبەن بێ جیاوازی
-ئەو (وزە+کاتەی) کەسێک لەیەک سەعاتی سەیری فلمێک بەسەری دەبات بەنزیکەیی هەمان وزە و کاتی ئەوەیە لە یەک سەعاتی بەرهەمداریەک بەسەری ببات
-ئەو (وزە+کاتەی)کەسێک لەیەک سەعات مەجلیسی غەیبەت و موناقەشە بەسەری ئەبات هەمان کات و وزەی ئەو مامۆستایە کە دەرسێکی یەک سەعاتی بەسوودی پێ تۆمار ئەکات.
شتێکی نهێنیم پێ وتی، بەکەسی مەڵێ+خۆت جوان لێی تێ بگە و بەکاری بێنە بۆ سوودی خۆت= تەقریبەن شتەکان هەموویان هەمان کات و وزەت لێ ئەبەن گرنگ بن یان نا."
17 577
"ئەسڵەن لەجەنگدا کە ئەوترێت ڕێڕەوی مرۆیی دەکرێتەوە تەنها ئیزن هەیە ئافرەت و منداڵ پێیدا تێپەڕن.(ڕێڕەوی مرۆیی بۆ تۆ نییە.)
وە کاتێک لەجەنگدا ئافرەت و منداڵ دەکوژرێن ناو ئەنرێت تاوانی جەنگ.(کوشتنی تۆ تاوان نییە).
بۆیە هیچ کەسێک، وە یاساکانی ژیانیش وەک ئەوان مامەڵە لەگەڵ تۆ ناکەن، بەڵام تۆ بۆچی وا مامەڵە لەگەڵ خۆت ئەکەیت کە گوایە وەک ئەوانیت و سناپ و تیکتۆکت هەیە و ئەتەوێ وەک ئەوان بژیت؟! کە ڕۆژی خۆی هات هەموو قورسیەکان لەسەر تۆن، بۆیە ئەو میکیاج و سناپ و ڕیڵ و ناز و مەکر و تەمەڵیەت لابەرە و وەک باپیرانت پیاوانە بژی و بمرە."
17 577
ئەزانم پێت خۆش نییە، بەڵام تۆ پێویستت بەوەیە ئەو شتانەت پێ بوترێت کە پێت خۆش نییە تا پێ بگەیت.
تۆ پێویستت بە موعانات و ئازار و قورسییە، پیاوان لەکۆندا هەموویان بەمە درووست بوون، منداڵ و ئافرەتان لە پەموودا هەڵدەگیرێن بەڵام ئەوە بۆ تۆ نییە، ئەسڵەن بوونیشی هەبێت دەبێت لێی ڕابکەیت.
سوڵح لەگەڵ ئازارە جەستەیی و فکری و دەروونییەکان بکە، تاکو لەڕووی فکری و دەروونی و جەستەییەوە پێ بگەیت، دەبێت ئازارت خۆشبوێت، ئەوە تۆ درووست دەکات.
