Pola security
前往频道在 Telegram
بەخێرهاتن من پۆڵا راوێژکاری ئاسایشی ئەلکترۆنیم ئامانجم پاراستنی ئێوەیە لە هێرشی ئەلکترۆنی و هاککردن هیوادارم ئەم چەنالە ببێتە سودێک بۆ ئێوه
显示更多5 511
订阅者
+124 小时
+927 天
+36230 天
帖子存档
5 509
تیکتۆک وشەی Kurdistan بڵۆک کردیە
ئێمەش وەک گەنجی و نەوەی کوردستان هەستاوین بە کەمپینێک دژی ئەم بڕیارە دیارە کۆمپانیای تیکتۆک لەلایان تورکی فاشڵ دەمی چەور کراوە وشەی کوردستانی خستۆتە نێو لیستی رەش ئێمەش داوا لە هاوڵاتیان کوردستان دەکەین فید باک بکەین بۆ کۆمپانیا تیکتۆک دژی ئەم بڕیارە
گشت لە فێرکاریە
نوسینەکەش لیرەیە کۆپی بکەن
https://shorturl.at/RNSiG
5 509
+1
داخستنی گەورەترین چەنالی مەلەفی کوردستان
ئێمە وەک تیمی پۆلا سیکوریتی توانیمان چەناڵیکی مەڵەف30k دابخەین
سوپاسی هەموو لایەک ئەکەین هاوکارمان بوو لە داخستنی سوپاس بۆ هاوکاریتان
5 509
+1
داخستنی گەورەترین چەنالی مەلەفی کوردستان
ئێمە وەک تیمی پۆلا سیکوریتی توانیمان چەناڵیکی مەڵەف30k دابخەین
سوپاسی هەموو لایەک ئەکەین هاوکارمان بوو لە داخستنی سوپاس بۆ هاوکاریتان
5 509
+1
شۆک شۆک شۆک
کۆمپانیا Infinix ئیستا پاشای گۆڕەپانەکەیە
ئیستا ڤێرژنی 16 بەردەستە بەراستی بە ئەپدێتی ئەمجارە بەدلی هەموانە
😂❤️ بەس ئەپدێتی ئەمجارە 7گێکا زیاتر
آن شاءاللە بۆتان دەکەمە ڤیدیۆ گشتان بۆ روون دەکەم
5 509
📱 ئایا مۆبایل بە تەنها یەک لینک هاک دەکرێت؟
زۆر کەس دەپرسن:
ئایا تەنها بە کلیککردن لە لینکێک، هاککەر دەتوانێت کۆنترۆڵی تەواوی مۆبایلەکەم بکات؟ وەڵامەکە لێرەدا بە کورتی و وردی بخوێنەرەوە:
🔴 ئایا ئەوە ڕاستە؟ لە ڕووی زانستییەوە، بەڵێ مەحاڵ نییە، بەڵام بۆ بەکارهێنەرێکی ئاسایی زۆر دەگمەنە
ئەم جۆرە هێرشانە (وەک Zero-click یان One-click exploits) زۆر پێشکەوتوون و زۆرجار لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکان یان گروپە زۆر بەهێزەکانەوە بۆ کەسایەتییە گرنگەکان بەکاردێن. بۆ کەسی ئاسایی نیەبەڵام، ئەوەی لە ئێستادا باوە فێڵکردنە لە بەکارهێنەر. هاککەر لێرەدا فێڵ لە تۆ دەکات تا کارێکی بۆ بکەیت هەموو هاکێک پێویستی بە کردارە ✅ لاپەڕەی ساختە (Phishing): لینکەکەت بۆ دەنێرێت،کەدەیکەیتەوە هاوشێوەی فەیسبووک یان سناپچاتە، کاتێک یوزەر و پاسوۆرد دەنووسی دەیبات بۆ هاککەرەکە ئەمە هاککردنی ئەکاونتە نەک ئامێرەکە 🟢داگرتنی فایل (Malware/Spyware) کاتێک کلیک لە لینکەکە دەکەیت، داوات لێ دەکات ئەپڵیکەیشنێک یان فایلێک دابگریت. هەر کە داتبەزاند، ڤایرۆسەکە دەچێتە ناو مۆبایلەکەت و زانیارییەکانت دەبات موبایلەکەت هاک دەکات 🟢 قۆستنەوەی لاوازی براوسەر: ئەگەر براوسەرەکەت (Chrome یان Safari) نوێ نەکرابێتەوە، هاککەر دەتوانێت لە ڕێگەی لاوازی ئەمنیی براوسەرەکەوە دەستی بە هەندێک زانیاری بگات 🛡 چۆن خۆت دەپارێزیت؟
بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت هاک نەکرێت ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە:✅ سیستەمی مۆبایلەکەت نوێ بکەرەوە: هەمیشە دواین (Update)ی ئەندرۆید یان ئایفۆن دابەزێنە، چونکە ئەم نوێکارییانە کونی ئەمنییەکان دەگرن ✅ دوورکەوتنەوە لە لینکە گوماناوییەکان هەرگیز کلیک لەو لینکانە مەکە کە لە کەسانی نەناسراوەوە دێت یان لە گرووپەکاندا بڵاودەکرێتەوە و بەڵێنی خەڵات و پارەت پێ دەدەن ✅ بەکارهێنانی 2FA تایبەتمەندی دوو قۆناغی بۆ هەموو ئەکاونتەکانت چالاک بکە. بەمەتەنانەت ئەگەر پاسوۆردەکەشت ببات، ناتوانێت بچێتە ژوورەوە. ✔️ تەنها لە ستۆرە فەرمییەکان ئەپ دابەزێنە هەرگیز فایلی APK یان ئەپڵیکەیشن لە دەرەوەی Google Play و App Store دامەزرێنە ✅ پشکنینی مۆڵەتەکان (Permissions): سەیری ڕێکخستنی مۆبایلەکەت بکە، کام ئەپ دەستی بە کامێرا، مایک، و ناوەکان گەیشتووە؟ ئەگەر ئەپێکی سادە وەک گڵۆپ یان یاری داوای ناوەکانی کرد، بێگومان گوماناوییە. ئەگەر ئەم زانیارییانەت بە سوود بینی، بۆ هاوڕێکانتی بنێرە تا ئەوانیش پارێزراو بن. 🆔 @polakurdish 🔒
5 509
نوێترین ڤیدیۆی کۆرسەکەمان
تۆش دەتوانی لەگەل ئێمە فێری سایبەر سیکوریتی و هاککەری ئەخلاقی بیت زۆر بەئاسانی بەردەوام ڤیدیۆ نوێ دێتە چەنال ئێمە بەتەواوی هاوکاریت دەکەینبۆ بەژداری کردن ئیستا نامە بنیرە @polakurdish ✔️
5 509
🚀 5 ئامۆژگاری زێڕین ئەگەر دەتەوێت ببیتە هاککەری ئەخلاقی (Ethical Hacker)
ئەگەر خەونت ئەوەیە بێیتە ناو جیهانی سایبەر سیکیووریتی، ئەم 5 خاڵە وەک نەخشەی ڕێگا پەیڕەو بکە:
✅ بناغەکەت بەهێز بکە (Foundations First) پێش ئەوەی بیر لە "هاککردن" بکەیتەوە،
دەبێت فێری بنەماکانی کۆمپیوتەر ببیت. تێگەیشتن لە تۆڕەکان (Networking) و سیستەمی کارپێکردنی لینوکس (Linux) هەنگاوی یەکەم و هەرە گرنگە. ئەگەر نەزانیت داتا چۆن دەگوازرێتەوە، ناتوانیت بیپارێزیت!
✅ تەنها پشت بە ئامرازەکان مەبەستە هاککەری ڕاستەقینە ئەو کەسە نییە کە تەنها
بەرنامەیەکی ئامادەکراو دادەگرێت و بەکاری دەهێنێت. هەوڵ بدە فێری زمانی پڕۆگرامسازی ببیت (وەک Python یان Bash). ئەمە وات لێ دەکات لە کۆد تێبگەیت و سکریپتی تایبەت بە خۆت دروست بکەیت.
✅ زمانی ئینگلیزی کلیلی دەرگاکەیە زۆربەی سەرچاوە زانستییەکان، ڕاپۆرتەکانی لاوازی و نوێکارییەکانی جیهانی سایبەر بە زمانی ئینگلیزین. بۆ ئەوەی هەمیشە ئاگاداری نوێترین هێرش و بەرگرییەکان بیت، دەبێت ئاستی ئینگلیزییەکەت بەرەو پێش
ببەیت.
✅ لە ژینگەیەکی پارێزراودا تاقی بکەرەوە (Practice Safely) هەرگیز کارامەییەکانت
لەسەر ئامانجی ڕاستەقینە و بێمۆڵەت تاقی مەکەرەوە. پەنا بەرە بۆ تاقیگە (Lab)
فەرمییەکانی وەک TryHackMe یان HackTheBox. لێرەدا دەتوانیت بەبێ کێشەی یاسایی،هەموو تەکنیکەکان بە کردەیی فێر بیت.
5️⃣ ئارامگرتن و بەردەوامی (Mindset) ئەم بوارە هەموو ڕۆژێک گۆڕانکاری تێدا دەبێت. بۆ ئەوەی ببیته پسپۆڕ، دەبێت شەیدای فێربوون بیت و لەگەڵ هەر شکستێکدا کۆڵ نەدەیت.
هاکینگ تەنها زانیاری نییە، بەڵکو هونەری چارەسەرکردنی کێشەکانە.
🛡️
سایبەر سیکیووریتی هێزە، ئەگەر بە دروستی بەکاریبهێنیت!📣 ئەگەر دەتەوێت لەم بوارەدا بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ دەست پێ بکەیت، لەگەڵ ئێمە بەردەوام بە. 🆔 @polakurdish 🚀
5 509
رۆژی لە دایکبوونمە !🥳
سەرەتا سوپاسی بێپایان بۆ خوای گەورە کە تەمەنی پێبەخشیم تا بگەم بەم ڕۆژە.
ڕێک ٢٦ ساڵ پێش ئێستا، لە ڕۆژێکی سارد و لە گوندێکی زۆر بچووکی پارێزگای هەولێر، دوور لە قەرەباڵغی شار و دوور لە هەموو ئاسانکارییەکی تەکنەلۆژی، چاوم بە دنیا هەڵهێنا. لەو ژینگە سادەیەدا، بە دڵێکی پاکەوە گەورە بووم و پێم وابوو هەموو
مرۆڤەکانی دنیا هەمان دڵپاکیان هەیە. بەڵام تا گەورەتر دەبیت، وانەکانی ژیان پێت
دەسەلمێنن کە دەبێت بەهێز بیت بۆ ئەوەی بمێنیتەوە و خزمەت بکەیت.
ئەگەر ئەو کاتە بە کەسێکت بوتایە؛ ئەم منداڵەی گوند دەبێتە ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەلیکترۆنی
و لە کۆنفرانسەکاندا قسە دەکات و دەبێتە پارێزەری سەدان خێزان لە
هەڕەشە ... ڕەنگە گاڵتەی پێ بهاتایە بەڵام کێ دەیزانی؟
ئیرادە و پاڵپشتی خوای گەورە، هەموو مەحاڵێک دەکەن بە واقیع. 🛡️✨
پەیامی من لەم ڕۆژەدا بۆ هەموو گەنجێک ئەوەیە:
گرنگ نییە لە کوێ لەدایک بوویت، گرنگ نییە چەندە دەستت بەستراوە، گرنگ نییە ئینتەرنێتت خاوە یان کارەبات نییە... ئەگەر بڕوات بە خۆت هەبێت و ئامانجەکەت ڕوون بێت، دەتوانیت لە بچووکترین ژوورەوە کاریگەری لەسەر گەورەترین سیستەمەکانی جیهان دروست بکەیت. سوپاس بۆ خێزانەکەم، سوپاس بۆ ئەو فێرخوازەی متمانەیان پێ کردم،و سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی لەم گەشتەدا پاڵپشتم بوون. #PolaSecurity #MyBirthday #CyberSecurity #Motivation #Kurdistan #Erbil #Hacking
5 509
زۆر کات بێتاقەتم یان دەمەوێ ئەزموونێکی تازە تاقی بکەمەوە
دەچم بەرنامە و یاریەکانی ئەندرۆید
Reverse engineering
دەکەم یانی ئەو بەشەی پارەیە دەیکەم خۆڕایی راستی هەستێکی زۆر خۆشە وەکو ئەوە وایە مێشک مرۆڤ چالاک ئەکا
بەتایبەتی بەشی Reverse engineering لە سایبەر سیکوریتی زۆر گرینگە کاتیک مالوێر یان ڤایرۆست لایە چۆن شیدەکەنەوە چۆن ئای-پی هاککەر دەستنیشان دەکەی
هیوادارم ئێوەش بەردەوام کارێک بکەن چێژی لێوەرگرن
هەموو شت بەگ باوەنتی و هاکردنی سایت و شت نیە تۆزێک بابەتەکە گەورەتر وەرگرن
5 509
چۆن پایسۆن بەکاردێنم بۆ هاکینگ
نوێترین ڤیدیۆ لە یوتوبەکەم بەردەستە هەر ئیستا بینەرینhttps://youtu.be/KNnKTRlAO0c ⭐️✨ تکایە لایک و شێری ڤیدیۆکەت بیرنەچێ چونکە پشتگیری زۆر گەورەی ئێمەیە❤️
5 509
ئەم ڤیدیۆیە تایبەتە بە ئەو گەنجانەی تازە دەست بە بواری سایبەر سیکوریتی یان کارامەیی تازە دەکەن و زوو سارد دەبنەوە
