812
订阅者
-124 小时
无数据7 天
-630 天
帖子存档
ئەمشەو کە ڕوناکییەکانی ژوورەکەت خامۆش دەکەی و دەتەوێت بخەوی،
بیر لەوە بکەوە ئەوانەی کە ئەمڕۆ خۆشترین هەواڵی ژیانیان پێگەیشتووە و ژیانیان گۆڕاوە، دوێنێ شەو ئاگاداری ئەم هەواڵە نەبوون؛
خودای ئەمڕۆو ئەم مرۆڤانە، خودای بەیانی ئێمەشە،
لەوانەیە بەیانی ئەم مرۆڤە تۆ بیت
#شەونوێـــژەكانتان
#دوعـــاكانتان🥺🤲🏻🖤
ئەی خاوەنی دڵم
دڵم باش بکە، دڵم شاد بکە، دڵم چاک بکە، دڵم لە قسەی نەرێنی بێ باک بکە، دڵم پڕ بکە لە خۆشەویستی خۆت، دڵم ببێتە جێگەی خودا
پەرستی بۆت🖤
گوێبیستی تەپەی پێی مێرولەیە
واگومان نەبەی لەبیرت دەکا
شەوتان ئارام
لەدوعاکانتان لەبیرمان مەکەن پێویستیم پێیە
منیش ئێوە لەبیرناکەم🖤
#شەونوێـــژ
#دوعـــاكانتان🥺🤲🏻
" وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ "
ئارامی بە دڵ دەبەخشێت کاتێک دەزانیت خودا هەمیشە و هەمووکاتێک لێتەوە نزیکە...
گوێبیستی نزاکانتە
گوێبیستی خەمەکانتە
گوێبیستی خۆشیەکانتە
گوێبیستی ئازارەکانتە
گوێبیستی داواکانتە….
با ئاسمان دەنگت ون نەکات،
بەندەیەک بە! کە داوات کرد فریشتەکان بتناسنەوە تەنانەت ئەگەر ئاسمانیش زۆر دوور بێت لێمانەوە! ئەوەی لە سەروو ئاسمانەكانەوەیە لێمانەوەنزیكە ..هەرگیز بیر لەوە نەکەیتەوە کە واز لە دوعا بهێنی..
#شەونوێژ
#دوعاكانتان🤲🏻🖤
خودایە
ئەگەر ئەمـــڕۆ هیواڪانم لەدەست دا
تڪایە بیرم بهینەوە ڪە پلانەڪانت
لە خەونەڪانم باشترن
شەوتان شاد دۆستانم🖤
گرنگی پێدانەکانت فێری کردم..
ئەوەی بە ڕاستی پێویستە کارەکانمی پێ بسپێرم
تۆیت خودایە.
🖤
شەونوێژ شەرەفی ئیماندارە..
ئەوانەی بەرەکەت و نووری درەنگانی شەو چوەتە نێو دڵیانەوە ، تەنها ئەوانن ئەزانن قەدری شەو چییە!
هەستن بۆ لای خوا لە سەحەر گەر بە دوو ڕکعاتیش بێ، وە دوعا بکەن بۆ ئەوانەی خۆشتانەوێن، بۆ ئەوانەشی کە خۆشتان ناوێن.
#شەونوێژ
#دوعـــا🤲🏻🖤
تـەواوی دەستـەڪانت بڪەوە شـەرم مــەڪە
ئـەوەی داوای لێدەڪەی خـوایە لەھەمووکەس
میھرەبانترە🖤
کۆڵ مەدە لەنزاکانت
پەروەردگار ڕۆژێك هەر وەڵامت دەداتەوە، ئەو خاوەن بەڵێنی حەقە.
{ فَٱصۡبِرۡ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقࣱّ }
[سُورَةُ غَافِرٍ: ٥٥]
#شەونوێژەکانتان
#دوعاكانتان🖤
