812
订阅者
无数据24 小时
-47 天
-730 天
帖子存档
ڪاتێڪ زەوی هیچ ڪەسی تێدا نییە
ئـارامیت پێ ببەخشێ سەیری ئاسمان بڪە
یەڪێڪ هـەیـە لەوێ تۆی خـۆشدەوێت🖤
ڕۆژێک چاوەکانت بۆ
ئاسمان بەرز دەکەیتەوە
دەڵێیت پەروەردگارا تۆ لەوە
زیاترت پێ بەخشیم
کە خەونم پێوە دەبینی.!
بە ئیزنی اللە تعالی ئەو ڕۆژانەش دەبینین
#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤🤲🏻
کەسێـک شەونوێژ دەکات، خودا لە هاوڕێکەی خۆشدەبێت...
دوو کەس لەپێناوی خودا یەکتریان خۆشدەوێت،
یەکێکیان هەڵدەسێت شەونوێژ دەکات،
خودا شەونوێژ و هەموو دوعاکانی قبوڵ دەبـێت...
لە دوعاکەیدا هاوڕێکەی بیر دەکەوێتەوە و دەڵێت:
خودایە، لە فڵانەکەسی هاوڕێم خۆشبـە.
خودا لەو کەسە خۆشدەبـێت لەدەمێکدا کەسەکە خەوتوە...
٭ بە خەفەت و بێتاقەتیەوە خەوتوە،
کە هەڵدەسێـت دڵی خۆشە و سینەی فراوانـبووە،
ناشزانێت هۆکارەکەی چییـە..!
#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤🤲🏻
ڕەنگە خەمبار بـیت،زۆر دەمێکە چاوەڕێ بیت ئاواتەکەت بێتە دی، بەڵام هێشتا چاوەڕوانیت و نەهاتۆتە دی.
لەوەیە وەڵامی ئەو دوعایەنەت نەدرابێتەوە، کە بە دڵێکی پاکەوە، بە ڕاستگۆییەوە، بە ئیلحاحەوە کردووتن هۆكارەكەش ئەوەیە كە هێشتا كاتی گونجاوی نەهاتووە
ڕەنگە ئەمشەو بخەویت و دڵت پڕبن لە خەمانێک کە تەنها خودا ئاگای لێیانە، ناتوانیت بۆ کەسی باس کەیت بە هیچ کەسێکی ئەم جیهانە ئارام نابیتەوه.
پێت دەڵێم هەمیشە دوای شەوە تاریكەكان پرشنگی بەرەبەیان دەردەكەون ڕۆژێکی جوان چاوەڕێتە!
ئومێد و هیوا دەگەڕێنەوە ناو دڵەکەت!
وەك هەموو كاتەكانی دیكە نزا جوانەکانی ئێستاشت وەردەگیرێن!
بەمەش خودا ئیمانەکەت نوێ دەکاتەوە!
متمانەت بە خودای خۆت نوێ دەبێتەوە و زیاتر دەبێت!
دڵنەوایت دەکەم بەو وتەی کە پێغەمبەری خودا هاوەڵی ئەشکەوتەکەی پێ ئارام دەکردەوە {لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ۖ} دڵتەنگ مەبە خوا لەگەڵمانە...
#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤🤲🏻
ئیلاھی ڕێگام بدە بەجۆرێک خۆشم بوێیت
کە لەبەردەم سەرپێچی کردنتدا بوەستم،
و ئەنجامی نەدەم
چونکە خۆشەویستیەکەت ڕێگریم لێدەکات🖤
هەرگیز نائومێد مەبە لەوەی بۆت نەبووە،یان لەوەی هێشتا بەدەستت نەهێناوە،لەوەی ئارەزووی ئەکەی و پێی نەگەیشتووی...
تەنها دوعا بکەو یەقینت هەبێت خودا وەڵامت ئەداتەوە،خودا ڕەوان بێژی تۆی ناوێت لەدوعاکاندا،بەڵکو دڵتی ئەوێت.
بڵێ خودایە تۆ خۆت ئاگاداری لەهەموو دوعاکانی نێو دڵم کە من نازانم چۆن بۆتی بەرز بکەمەوە،خودا وەڵامی ئەو دوعایانەم بدەوە کە بێ توانام لەدەربڕینیان.
وە بزانە خۆشەویستمان ﷺ فەرموویەتی: نزیکترین کاتی بەندە لەخوداوە لەو کاتەیە کە لە سوژدە دایە بۆیە زۆر دوعای تێدا بکەن.
#شەونوێژ_ویتـــر
#سورة_الملك
#نزاكـــانتان🖤🤲🏻
ئیلاهی دڵی هیچ بەندەیەکت لە چاوەڕوانیدا مەهێڵەوە قەرەبووی ئارام گرتنەکەشی بەباشترین و چاکرترین بدەوە🖤
