812
订阅者
-124 小时
无数据7 天
-630 天
帖子存档
ئەم وێنەیە: گۆڕی صەحابەی بەڕێز: (سەعدی کوڕی معاذ) ە
کە بە مردنی عەڕشی خودای گەورە لەرزی و ۷۰ هەزار
مەلائیکەت بەشداری ناشتنەکەیان کرد.🥺🖤
پۆستی ئینستاگرام بە کوالیتی بەرز 👆🏻🖤
﴿سَيَجعَلُ اللَّهُ بَعدَ عُسرٍ يُسرًا﴾
ئەم ئایەتە بەسە بۆ ئارامی
ڪەواتە لە چـی دڵگرانیت؟!🖤
دوای ھەموو ئەو سەختیانەی تێت پەڕاند،
شەوێک دێت خەوت لێ ناکەوێ بەھۆی دلخۆشیەکی زۆرەوە .. تەنھا ئارام بگرە🖤
#شەونوێژ
عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا، قَالَتْ: «کَانَ رَسُولُ اللەِ ﷺ یُصَلِّي مِنَ اللَّیْلِ تِسْعَ رَکَعَاتٍ».
واتە: دایکمان عائیشە رَضِيَ اللهُ عَنْهَا دەڵێت: ‹پێغەمبەری خودا ﷺ لە شەونوێژدا (جاری وا بوو) نۆ ڕکات نوێژی ئەنجام دەدا›.
أخرجە المصنِّف في جامعە: ٤٤٣، وابن ماجە في السنن: ١٣٦٠.
#حدیث
#شەونوێژەكانتان🖤
بیر لە سەختی بارودۆخەکەت مەکەرەوە..
بیر لە دەسەڵاتی ئەو خودایە بکەرەوە کە دوعای بۆ دەکەیت!🖤
هیچ کەسێک لە خودا میهرەبانتر نیە بۆت،
هیچ کەسێک لە خەمەکانت نازانێ خودا نەبێ،
هیچ کەسێک ناتوانێت سەرت بخات خودا نەبێ
بۆیە هەمیشە خودات لەبیربێ و یادی بكە…🖤
دوعا بۆ یەک بکەین هەمووان پێویستمان بە دوعایە دڵەکانمان پێویستی بە دوعای یەکترە🤲🏻🖤
#شەونوێـــژلەیادمەكـــەن ئازیزان🖤
پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی:
ئایا یەکێک لەئێوە ناتوانێت
لە ڕۆژێکدا هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟!
سەد جار بڵێ: ﴿سُبحانَ اللهِ﴾
خوا هەزار چاکەی بۆ دەنووسێـت و
لە هەزار تاوانی خۆشـدەبـێت...🖤
دوێنێ بە گریانەوە دوعام دەکرد! ئەمڕۆ بە پێکەنینەوە سوجدەی شوکرم برد... هەرگیز بێ هیوا مەبن لە ڕەحمەتی خودا 🤲🏻🖤
هەرگیز نوێژەکەت بەکەم مـەزانە و لەکۆڵی مەکەرەوە،
بە ئارامی دەستنوێژ بگرە،
بەجوانی سوورەتی فاتیحە بـخوێـنە،
کاتی تەواو ببەخشە بە ڕکوع،
بەجوانی مافی سوجدەکەت بـدە...
پەلەی چیتە، پەلەی ئیش و کارتە؟!
تۆ لەبەردەم ئەو زاتەدایت کە هەموو کارەکانتی بـەدەسـتە.
بیرت بێت، ملیۆنەهـا کەس لەگۆڕەکـانیاندا
تاکە ئاواتیان ئەوەیـە
لە جێگەی تۆ بن و سوجدەیـەک بۆ خودا ببەن...
#شەونوێژلەیادمەكەن🖤
ئەوەی دڵمان خۆش ئەکا ئەزانن چیە ؟!
ئەوەی کە لە کۆتایی ئەمڕۆدا
ئەزانی کە یەکێک هەیە ئەتوانی
هەموو شتێکی بۆ باس بکەی
ئنجا لێشت بێزار نابێ و
هەموو شتێکیش بەدەست ئەوە و بۆشت چارەسەر ئەکا
#سورەتی الملک...
#شەونوێژ...
#دوعاکانتان....لەبیر مەکەن🖤
