813
订阅者
无数据24 小时
-17 天
-430 天
帖子存档
من بەندەیەکم سوپاسگوزاری هەموو ئەو شتانەم کەخودا دەیهێنێتە ڕێگام،چونکە گومانم وایە هەرشتێک کەخودا بۆ ڕێگای منی دەنێرێت خێرێکی پێوەیە....
🖤🍂
ئەو کەسەی پێویستیەکت هەیە،
ئاممان ڕەمەزان نەڕوات و
پێویستیەکەت جێبەجێ نەبووبێت،
ڕەمەزان باشترین دەرفەتە،
دوعابکە، داوبکە، وڕک بگرە، زۆر دوعا بکە،
مژدەت لێ بێت بە وەڵامدانەوە،
با دروشمەکەت ئەمە بێت:
﴿لَآ أَبْرَحُ حَتَّىٰٓ أَبْلُغَ﴾
ههر دهڕۆم و کۆڵ نادەم ههتا دهگهم...
شهونوێژهكانتان 🖤🍂
بێ کەس نیت، خودا هەیە
بێ چارەنیت،دوعا هەیە
بێ هیوا نیت، تۆبە هەیە
دۆراونیت، بەهەشت هەیە
شهونوێژ🍂🖤
خودا ئارامی دەکات ئەو دڵەی پڕە لە شکان و مەینەتی خودا هێزی عەزیمە وەک چۆن خودای تۆیە ئارامی تۆشە ئارام بە و هەموو شتێک بدە دەستی ئەو خودایە…
🖤🍂
ئەی خودای من تەنها تۆ لە حاڵی من دەزانیت
وە دەزانیت چی بەسەر دڵم دادێت هەم لە خەم هەم سەرقاڵی فریامبکەوە بە لوتفی خۆت..
﮼شهونویژ🍂🖤
دەگەیت بە ئەو پەڕی ئارامی دەرون و ئاسودەیی
ئەو کاتەی کە تەنها سەرقاڵی ژیانی خۆتیت
ئەو کاتەی بە دوای کەم و کورتی کەسانی دیکە ناگەڕێیت تا ئابڕویان ببەیت
ئەو کاتەی ئیرەیی بە کەس نابەیت
ئەو کاتەی زەڕەیەک ڕقت لە دڵدا نیە
ئەو کاتەی هەموانت خۆش دەوێت لە پێناو خودا
ئەو کاتەی کە یارمەتی کەسێک دەدەیت کە ڕوی لە دەرگاکەت کردووە
ئەو کاتانەی کە توانای تۆڵە کردنەوەت هەیە و لێیان خۆش دەبیت
تۆ دەگەیت بە خۆشەویستی خودا
گەر هەموو ئەوانەت لە خۆتدا دۆزیەوە
🖤🍂
فرمێسکەکانت لە سوجدەیەكدا بۆ پەروەردگار هەڵڕێژە،وە ئەوەی لە ناخت دایە داوای لێ بکە کە بۆتی ئاسان بکە وەك موعجیزەیەك دەیبینی کە چۆن هەموو شتێکی ژیانت نیعمەتێکە بۆت بە پێی کات کە لەوە تێدەگەیت سوپاسگوزار و ئاسوودە دەبیت.
🍂🖤
دووعا و پاڕانەوەکان چارەنووس دەگۆڕێت، پاڕانەوەکان بەرپەچی چارەنووسە خراپەکان دەداتەوە، پاڕانەوە موعجیزە دەخولقێنێ، پاڕانەوە تیری خودایە کە هەڵە ناکات
🖤🍂
ئەوان بە شەونوێژ و تاعەتی زۆرەوە هاتوونە خزمەتت،
منیش هاتوومەتە خزمەتت و دڵەڕەقەکەم بەکێش دەکەم،
خودایـە ڕەحمی خۆت بڕژێـنە بەسەرمدا،
خودایـە بە دڵێکی سەلامەتەوە لە ڕەمەزان دەربچم.
﮼شهونویژ🍂🖤
