813
订阅者
无数据24 小时
+17 天
-630 天
帖子存档
هەموو خەم و ناخۆشیەکانی سەر زەوی كێشەیەکی کاتیەو تێدەپەڕێت و کۆتایی دێت هەر چەندە سەخت بێت .... خەم و پەژارەی ڕاستەقینە و هەمیشەیی ئەوەیە :
وَنَادَوۡا۟ یَـٰمَـٰلِكُ لِیَقۡضِ عَلَیۡنَا رَبُّكَۖ قَالَ إِنَّكُم مَّـٰكِثُون (٧٧) سُورَةُ الزُّخۡرُفِ
واتە : دۆزهخیهکان هاوار دهکهن : ئهی مالك ( که فریشتهی سهرپهرشتیاره ) : دهبا پهروهردگارت بمانکوژێت ، دهبا بمرین و کۆتایی بهم سهغڵهتیهمان بێت ، له وهڵامدا دهڵێت : بهڕاستی ئهوه جێتانه و تیایدا بۆ ههمیشه دهبێت بمێننهوه ...🖤
پێغەمبەر️ ﷺ فەرمووی : ئایە ئەزانن بەچی دوعای کرد؟ سوێند بەوەی نەفسی منی بەدەستە بە گەورەترین ناوی خودا دوعای کردووە ئەگەر دوعای پێ بکرێت وەلام دەدرێتەوە
یارەب قبووڵ بفەرموو دوعاکانمان 🤲🏻🖤
#سورەتی_الملك_شەونوێژو_دوعاكانتان🤲🏻🖤
ئاھەنگ گێڕان بۆچی!!
• بۆ ئەو عیبادەتانەی ئەم ساڵ کردمان و خودامان لەخۆمان ڕازی کرد؟!
• بۆ ئەو فرمێسکانەی ڕشتمان ،بۆ ئەو گوناھانەی سەدان جار تۆببەمان لەسەری کرد؟!
• بۆ ئەو خێرە پەنھانیانەی ،لە سکی تێریماندابۆ دراوسێ برسیەکانمان دەکرد!
• بۆ ئەو نزا بە کوڵانەی بۆ براو خوشکە موسوڵمانەکانمان دەکرد لە غەززە!!
• بۆ ئەوھەموو تێفکرینە جوانەی ئەم ساڵ بۆ قورئانەکەمان ھەمان بوو!!!
• بۆ ئەو پەیمان تازەکردنەوانەی لەگەڵ خودا بەستبوومان کە جگە لەو ھیچ کەسی دی نەپەرستین!
• ئێمە ھەرکات زانیمان بۆ ئاھەنگ دەگێڕین ؟!و بە دەفی کێش ھەڵ دەپەرین، ئەوە ژیرین!
• ئێمەیەک ڕازین بە بازنەی ئیسلام! ئیتر چیمانە بە دەفێک ھەڵپەرین کە لەسەر تێکدانی وشەی ( لم یلد ولم یولد ) سازکراوە!
• ھیچ نەبێت کە نەمانتوانیوە ئەم ساڵ ئەوە بکەین ئێمە لە خودامان نزیکتر دەکاتەوە! با شتێکیش نەکەین ھێندەی تر لە خودا دورمان بخاتەوە...
فەرموویەتی من یەك ڕەحمی خۆم لەسەر زەوی داناوە ٩٩ م هەڵگرتووە بۆ قیامەت.
ڕۆژتان پڕبەرەكەت و ڕەحمەتی خودابێت بۆتان🖤
خــــواۍ گەورە هەرگیز نەۍ فەرمووە "
ڕێگــــاکە ئاسانە
بەڵکو دەفەرموێت :
دڵنیــــابن کەخودا یارو یاوەرۍ خۆگر و ئارام گرانــــە..🖤
(الصبر )
#سورەتی_الملك_شەونوێژو_دوعاكانتان🤲🏻🖤
-ئیستا کاتیەتی ...
+چی.؟
-کاتی موناجات و دەردە دڵ کردن بۆ خالقی گەردوون!
بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی
لابەری خەم و پەژارە و ناڕەحەتیەکان
دەی هەڵسەو تەمبەڵی مەکە
بارانە و دوعا قبوڵە ان شاءاللە
دوعاكانی ڕۆژی هەینی ڕەتناكرێنەوە🤲🏻🖤
عەسری ڕۆژی هەینی
کاتێکی تیایە دووعا قبووڵە،
وەرن بالەم چەند سەعاتە دەم بەدووعا بین و دووعا بۆخۆمان و
بۆ تەواوی موسڵمانان بکەین،
بایەکتریمان لەبیر بێت، من بۆ ئێوەی دەکەم و ئێوەش بۆ من .. 🤲🏻🖤🥺
خوێندنی سورەتی كهف `ش لەیادمەكەن 🖤
«ھەر کەسێک خوای گەورە دووعایەک بخاتە سەر زمانی و بیڵێت، ئەوە مانای ئەوەیە خوای گەورە لێی قەبوڵ دەکات و گیرا دەبێت، چونکە گەر وا نەبوایە ئیلھامی ئەو دووعایەی بۆ نەدەنارد🥹🤲🏻🖤
شەوی هەینـــی نزاكانتان بۆ گشت موسڵمانانیش لە بیر مەكەن 🤲🏻
#سورەتی_الملك_شەونوێژو_دوعاكانتان🤲🏻🖤
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🖤
من بینیومە خودا بەندەی خۆی جێناهێڵێت،تۆش بینیوتە کە خودا جێی نەهێشتوویت بەڵام ڕەنگە لەیادت کردبێت،کەمێک بیربکەرەوە دێتەوە یادت چەندجار خودا کێشەکەتی چارەکردووە،بێئەندازە لە نەخۆشی چاکی کردوویتەوە.زۆرن ئەو چرکانەی خودا ڕزگاری کردووین ئەما ئێمە بێ ئەمەکین
#سورەتی_الملك_شەونوێژو_دوعاكانتان🤲🏻🖤
ویستی سـوجدە ببات بەڵام لەبەر بێهێزی و پیری نەیتوانی
بۆیە دەستی کرد بەگریان،
ئەبێ لەبەر ئەو گریانە خودا
چی پێ ببەخشێت ؟!
لە سەردەمی لاوێتی و بەتواناییدا زۆر سوجدەببەن،
چونکە ڕۆژێک دێت بۆ ماوەیەکی زۆر لێی بێ بەش دەبن…
🖤🥺
