816
订阅者
无数据24 小时
无数据7 天
-830 天
帖子存档
﴿عَسَى رَبِّنَا أَن يُبْدِلَّنًا خَيْرًا مَنْهَا﴾
بەم ئایەتە ئاگری حەسڕەت و خەمۆکیت بکوژێنەرەوە لەسەر هەر دەرفەتێک کە لەدەستت چووە، و لەسەر هەر زیانێک کە لێت کەوتووە.
ئەوەی خودا لێی سەندوویت لەبەر حیکمەتێک بووە،
و ئەوەشی بۆی هێشتوویتەتەوە لەبەر ڕەحمەتێک بووە.
کەواتە ئەگەر لە حیکمەتەکەی گەیشتی، شوکرانەبژێر بە!
و ئەگەر لێشی تێنەگەیشتی، ئارامگربە!
بڕیار و قەدەرەکانی خودا هەموویان خێر و باشین، ئەگەرچیش ئازاریشت پێ بگەیەنن 🖤
ھــیچ ڪەس نازانێ
چەن دەرفەتمان ماوە بۆ ژیان !
ئێمــە نازانین دوایین ھەناسەمان
لەگەڵ ڪام ئازاری ژیان ڪۆتایی دێ
دوایین زەردەخەنەمان
بەڕووی چ مڕۆڤێڪدا دەڪەین
دوایین ھەنگاومان ماڵئاوایی ڪردن دەبێ
لە ڪام ڪەسە خۆشەویستەمان
دوایین وشە چی دەبێ
ڪاتێڪ گوێمان لێ دەبێ
تـۆ ھیچ ڪات بیرت لەوە ڪردۆتەوە
ڕەنگـە ڕۆژێڪ بێ، بەبێ ماڵئاوایی
ھەمووان جێبهێڵی؟!
با میهربان بین ژیانی دونیا ڪاتییه 🖤
ئافەرم بۆ ئەو کچ و کوڕانەی لەو سەردەمی فەسادە بەدەستی بەدەسنوێژەوە دەخەون ،زەنگیان چالاک کردوە بۆ نوێژی بەیانی یاڕەبی پیرۆزتان بێ ئەو پاک بوونە 🖤
هەرجارێک دەربارەی ئارامگری ئەدوێم بەو ئومێدەی بەڕاستی بتوانین جڵەوی خەم و قورسیەکانمان بکەین
وە دەزانم قورسە لەوشەی ئارامگری تێبگەیت لەکاتێکا لەبارودۆخێکدایت کە هەموو ڕێگەکان داخراون
بەڵام خودا بە میهرەبانی خۆی ڕێگەیەکت بۆ دەکاتەوە
وە کلیلی ئەو ڕێگەیەش “صبر”ە
هەروەها ڕەنگە بڵێیت کە دەی تۆ لەو بارودۆخە نیت تا تێبگەی و ئاسانە بۆت بڵێی سەبر بگرە
بەڵام تۆ نازانی مرۆڤەکان ڕۆژانە لەگەڵ چ خەمێک لەژیانیان دەجەنگن بۆ ئارامگری
هەمیشە ئەوەت لەبیربێ
خودا ڕێگەیەکی هەیە
کەسمان نازانین چۆن و بەچی
بەڵام ئەوەی کە یەقینت بەوە هەبێ ڕۆژێک کلیلەکەت بۆ ئەنێرێ بەسە.
وە دڵنیاشبە خوا گیان
لەگونجاوترین کاتی خۆی ئەوەت بۆ ئەنێرێ کە دڵت ئەیخوازێ 🖤
هەموومان ئاوا بوونێڪمان لە پێشە
گرینگ ئەوەیە وەڪ خۆر ئـاوا بـوون جوان بین
ئێوارەیەڪ ئاوادەبین وەڪ وابێ هەرنەبووین لەژیانا
ئیترچی پێویست دەڪات خۆمان بەگەورەبزانین لەدنیایە
ئێوارەیەڪ دوائێوارەی تەمەنمان بەڕێ دەڪەین بەبێ دەنگی 🖤
پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەفەرمـوێـت:
(تەنها ئەوابەکان پارێزگاری لە نوێژی چێشتەنگاو دەکەن...)
· ئەواب: ئەو کەسەیە زۆر دەگەڕێتەوە بۆ لای خودا.
٭ کەسێک دەڵێت:
وەڵاهی لە کاتی نوێژی چێشتەنگاودا
داوای هەرچییەکم لە خودا کردبێت، پێی بەخشیوم.
٭ بۆ ئەوەی ڕۆژێکی پڕ خۆشی و ئارامی بەڕێ بکەیت،
ڕۆژەکەت پڕبەرەکەت بێت،
ئەوا دوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو بکە...
٭ ئای نوێژی چێشتەنگاو چۆن دڵ ئاسوودە دەکات،
ئەگەر توانام هەبووایە،
فەرمانم دەکرد هەموو کەسێک ئەنجامی بدات،
چوونکە دەزانم چ ئاسوودەییەک بوونی داگیر دەکات،
بۆ ئەوەی ئەو چێژە بچەژێت و ڕوحی تێراو بکات...
نوێژی چێشتەنگا لە یادمەکەن ئازیزان 🥰
#چێشتەنگاو 🖤
ئەو ئارامییەی لە نوێژی بەیانی هەیە
لەهیچ نوێژێک نیە 🖤
خۆش بەحاڵ ئەوەی نوێژەکەی کردوە 🥰
الحمدلله بۆ دەرفەتێكی تری نوێژی بەیانی 🤲🏻🖤
پەروەردگارم
دڵخۆشمان بکە بەقەد ئەوەی کە دڵتەنگ بووین
ئارامیمان پێ ببەخشە بەقەد ئەوەی کە هیلاک بووین🤲🏻🖤
هەمیشە کاتێ فشاری ژیانت بە توندی لەسەرە؛
نائومێد مەبە لەوانەیە خودا بێت
تووند لە ئامێزی گرتبی🖤
هەمیشە کاتێ فشاری ژیانت بە توندی لەسەرە؛
نائومێد مەبە لەوانەیە خودا بێت
تووند لە ئامێزی گرتبی🖤
هەمیشە بڵێ دەبێت ...
بڵێ ڕێك ئەوە دەبێت كە مـــن دەمەوێت !
خودا ڕێـــكـــی دەخـــات ...
ڕێـــك ئەوە دەبـــێت كە تۆ دەتـــەوێت 🖤
دەمەوێت پێت بڵێم بە میهرەبانیەکەی بەهانامانەوە دێت، لەسەختترین و توندترین بارودۆخەکاندا 🖤
