812
订阅者
-124 小时
无数据7 天
-630 天
帖子存档
کە دڵتەنگی و خەفەتێک ڕووی تێ کردی
چاوت دابخە، دەستت لەسەر دڵت دابنێ، بڵێ:
ئەی دڵ! خوایەک کە ئاگاداری هەڵوەرینی گەڵای دارێک بێ!
چۆن ئاگاداری ئەو خەم و قورساییەی سەر تۆ نیە؟!
بۆیە ئەی دڵ! ئارام بگرە و متمانەو بەندایەتی خۆت بۆ خوا بسەلمێنە،
ئەو خەمەش تێ دەپەڕێ، بەدڵنیایی تێدەپەڕێ.
خۆش بەحاڵی ئەوەی خەم و سەختیەکان چۆکی پێ دانادەن و، متمانەو تەوەکولیان بەخوا لەدەست نادەن.
ئاشکراشە کە خوا لەگەڵ ئارامگرانە و ئارامگرانی خۆش دەوێ ..
🖤
خودای گەورە لەفەرموودەیەکی
قودسیدا دەفەرموێـت:
گەر بەندەکەم ویسـتی تاوانێک ئەنجام بدات،
لەسەری مەنووسـن هەتا ئەنجامی دەدات،
ئەگەر ئەنجامی دا
تەنها یەک تاوانی لەسەر بـنووسـن،
گەر لەبەر منیش وازی لە تاوانەکە هێـنا
چاکەیەکی بـۆ بنووسن،
گەر ویستی کارێـکی چاک بـکات و
ئەنجامی نەدەدا چاکەیەکی بـۆ بنوسـن،
گەر ئەنجامی دا لە دە هێندەوە و
بۆ٧٠٠ هێندە بـۆی بـنووسـن ... 🥺🖤
ئەو دەمەی لەگەڵ خودادا دەدوێیت، پێویستت بەوە نییه بڵێیت: ببوورە بەم کاتە بێزارت دەکەم..🥺🖤
ئیلاهی دەرم بهێنە
لە دەورووبەرم بۆ نزیكی خۆت
لە ئیرادەم بۆ ئیرادەی خۆت
لە لاوازیمەوە بۆ بەهێزی تۆ
لە شکانمەوە بۆ شکۆمەندی تۆ
لە هەڵبژاردنی تەنگمەوە بۆ
ئاسودەیی ویستی خۆت🖤
ڪاتێك نێـوچاوانت دەخەیتە سـەر زەوی ، تۆ
بە حەوت ئەندامـی جەسـتەت واژۆی بەندایەتیت دەڪەیت بۆ پەروەردگار ،
بەڪەمـی نەزانیت ، ترۆپڪی گەورەییتە🖤
هەرگیز لە یادی مەکە،ئەو شتەی ئێستا هەتە و پێشتر
داوات لە خوا دەکرد پێی بگەی.هەمیشە سوپاسگوزاربە بۆ هەبووەکانت
و سەبر بگرە لەسەر نەبونیەکانت🖤
سوێند بەخوا گەر غەیب وپەنهایتان بزانیـــبا
ئەوە هەر ئەوەتان هەڵدەبژارد كە خودا پێیداون🥺🖤
ههموو ئهوانهی بۆ ههر شتێك كه كردیان و نهیانكرد وتیان خوایه لهبهر خاتری تۆ
ڕۆژێكیش دێ ئهو خوا گیانه پێیان بفهرموێ
عهبدهكهم ئهو مهحاڵهم كرده حاڵ
بهتهنها لهبهر خاتری تۆ🥺🖤
رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ
خوایە هەم لەدنیا و هەم لە ڕۆژی دواییدا خێرو خۆشیمان پێ بدە وە بمان پارێزە لە سزای ئاگر🖤
غەم و پەژارەڪانت بۆ ڪوێ ڕۆشت؟؟؟
لێم ڪەوتە خوارەوە ڪاتێك سوجدەم
برد بۆ خودای تاقانە!🖤
خودا
دەزانیت کەماندوویت
دەزانێت کەهەوڵدەدەیت
دەزانێت کەبۆتۆ قورسە
بەلآم لەوە دڵنیابە ، خودای گەورە
هەرگیز بارێک نایە بەسەر شانتا
کەتــوانــاى هەڵگـرتـنيــت نەبێــت
#شـــەونوێژەكانتان
#نـــزاكانتان🤲🏻🥺
ئەگەر ویستت نرخت لای خوا بزانیت
ئەوە بزانە لە کوێدایت ؟
ئەگەر سەرقاڵی کردیت بە زیکر ئەوە بزانە دەیەوێت خۆیت وە بیر بێنێتەوە
ئەگەر سەرقاڵی کردیت بە قورئانەوە
ئەوە بزانە دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات
ئەگەر سەرقاڵی کردیت بە عیبادەتەکان
ئەوە بزانە لە خۆیت نزیک دەکاتەوە
ئەگەر سەرقاڵی کردیت بە دونیاوە
ئەوە بزانە لە خۆیت دوور دەخاتەوە
ئەگەر سەرقاڵی کردیت بە خەڵکیەوە
ئەوە بزانە ئیهانەت دەکات
ئەگەر سەرقاڵی کردیت بە دوعاوە
ئەوە بزانە دەیەوێت پێت ببەخشێت
بۆیە سەیری خۆت بکە
بزانە بە چییەوە سەرقاڵیت !🖤
