497
订阅者
无数据24 小时
-37 天
-1230 天
帖子存档
497
لە دورەوە سەیری هاوتەمەنەکانی خۆم کرد
لەناکاو هەستێکی سەیرم بۆ دروست بوو
لەبەر خۆمەوە وتم ئەی من؟
497
ئێستاش نازانم تۆ روداو بویت یاخود کارەسات، نازانم بۆ ھاتی و بۆ ڕۆشتی، بۆ ئومێد یامێ و بێ ئومێد کردم، بۆگرینگیت پێدام و ئیھمالت کردم، بۆ واتکرد خۆشم بوێیت و لەھەمان کات ڕقم لێت بێت، ھەندێک کات ئەکەومە پرسیارکردن لەخۆم تۆ بڵێی خێری ئەمە چیبێت ھاتەژیانم و خێری ڕۆشتنی لەکوێ بێت، گەر خۆشی ئەویستم بۆچی ڕۆشت، ئەمانە ھەمووی پرسیارن لە مێشکم کە تا ئێستا نەگەیشتومە ھیچ ئەنجامێکی، جوانتر بڵێین ئەنجامەکەیم دەست کەوتوە بەڵام نایھێنمە سەر خۆم و نامەوێ تێبگەم ، ھۆکارەکەشی ئەوەیە کە من ئەنجامەکەیم بەدڵ نیە و بە ناچاری ئەبێت قبولی بکەم، ھەندێک جار دڵم بەرگەی ناگرێت ئەقڵم قبوڵی ناکات بەڵام ناچاریە، لە کۆتای نە جوابی پرسیارەکانم دەست کەوت نە ئەنجامی خراپەکاری و باشبوونت🌚.
497
ئیلاهی بەندەڪانت
چاوەڕێی جەژنانەن لێت
بۆ هەر یەڪ لە داواڪەی
دڵیان ‘ڪن فیڪون’ بفەرمووی
جەژنەڪەیان بۆ بڪەی بە دوو جەژن🤲🏻🥺.
497
ئەم ڕۆژانەی من باشتر ئەبوو
گەر لەم بارودوخه قورسەی تييدام ، هەبوويتايه !
هەبوونيك كه بمتوانيايه نامەیەک بنيرم بڵێم خرايم ئەكرێ لامبى ..
497
من فێر بووم تەنیا بم،بەڵام فێر نەبووم بەوەی
کەسێک بێت و دواتر بڕوات، ژیانی منیش ڕێک وایە
بومەتە ئەو وێستگەیەی کە هەموان کاتێک لێی لا ئەدەن
کە ڕێگەکەیان لێ تێک چووە،یان پێویستیان بە گوێگرێکە، کاتێک ماندوێتیان دەرئەچێت جانتاکانیان
هەڵئەگرن و بێ ماڵئاوایی ئەڕۆن.
سەیرە، هەم ئەوان لە پڕ نامێنن هەم منیش
لە ژیانی ئەواندا ون ئەبم بەڵام پێ ئەچێ
چارەنوسی هەنێکمان هەر ئەوە بێت..
497
نیوە تەمەنێک سەرقاڵی خۆشویستنی تۆ بووم، نیوە تەمەنێکیش سەرقاڵی بیر بردنەوەی تۆ.لە ھیچیاندا سەرکەوتوو نەبووم، ئێستا من بیر دەکەمەوە ڕۆح گڕی بگرتابایە چەنێک ئەبوو بە خۆڵەمێش ؟دڵ ئێسقانی ھەبوایە چەنێک ورد ئەبوو؟
497
ئەو کاتەی بەینمان نەما نەگریام،وتم بابە بڕۆ ژیانی خۆت بکەو منیش ژیانی خۆم
بەڵام کاتێک هەواڵی خۆشم پێ بوو نەمزانی بەکێ بڵێم گریام،،
کاتێک لەگەڵ ماڵەوە شەڕم کرد دڵتەنگیان کردم تۆ لام نەبوویت گریام
کاتێک پۆستێکی ئاشقانەم ئەبینی بیرم ئەهاتەوە کە ئەبوو بۆتۆی بنێرم گریام
کاتێک ئیهمال کرام گریام کاتێک لەدەرەوە بووم و لە نامەی تۆ بێ خەبەر بووم گریام
کاتێک زانیم ئیتر ئاگام لێت نیە گریام..
لەدوای تۆ بووم بە دڵ ناسکترین کەس هەر خەمێکم بەسەر بهاتایە بۆتۆ ئەگریام… 🖤
497
چاوەڕێم ئەکرد کاتژمێرێک دواتر نامەم بۆ بنێری ؛
بڵێی ببورە توڕە بووم ، ووتم ئێوارەیەک دێتە سەر ڕێگاکەم و پەشیمان دەبێتەوە ، ئاخر ئێمە هیچ شەڕێکمان نەبوو ، ووتم شەو تەلەفون دەکات بەیانی لە دەرگا دەدات بە خۆمم ووت ئارام بگرە ئارامیت هەبێ ، هەفتەیەک هیچ نییە بۆ هێور بوونەوە مانگێک بۆ پەشیمانی ساڵێک لە خۆشەویستیا لە چاو تروکانێکا هاکا گوێم لێبوو بانگم بکا ، هەزار جاریش گوێم زرنگایەوە و ئاوڕم دایەوە تۆی لێ نەبووی ، واز لە خۆم دەهێنم بەس ئەو پرسیارە نا ، بۆچی جێتهێشتم..!
497
@𝒵♡︎: چاوەڕێم ئەکرد کاتژمێرێک دواتر نامەم بۆ بنێری ؛
بڵێی ببورە توڕە بووم ، ووتم ئێوارەیەک دێتە سەر ڕێگاکەم و پەشیمان دەبێتەوە ، ئاخر ئێمە هیچ شەڕێکمان نەبوو ، ووتم شەو تەلەفون دەکات بەیانی لە دەرگا دەدات بە خۆمم ووت ئارام بگرە ئارامیت هەبێ ، هەفتەیەک هیچ نییە بۆ هێور بوونەوە مانگێک بۆ پەشیمانی ساڵێک لە خۆشەویستیا لە چاو تروکانێکا هاکا گوێم لێبوو بانگم بکا ، هەزار جاریش گوێم زرنگایەوە و ئاوڕم دایەوە تۆی لێ نەبووی ، واز لە خۆم دەهێنم بەس ئەو پرسیارە نا ، بۆچی جێتهێشتم..!
497
ئەگەر تـوشـی زەهایـماریـش بووم
وەرە بەرامـبەرم دانـیشـە
زەردەخەنەیەک بکە، ئەگەر
بەبیـریـشم نەیەتەوە خـۆ دووبارە
ئاشـقـت ئەبــمەوە ❤️'
