أَبُو خَيْثَمَةَ الْحَنْبَلِي
前往频道在 Telegram
قالَ الأوْزاعِيّ: «عَلَيْكَ بِآثَارِ مَنْ سَلَفَ، وَإِنْ رَفَضَكَ النَّاسُ، وَإِيَّاكَ وَآرَاءِ الرِّجَالِ، وَإِنْ زَخْرَفُوا لَكَ بِالْقَوْل» @Athar_1_bot
显示更多695
订阅者
无数据24 小时
+17 天
-230 天
帖子存档
قال أبو الفتح نصر بْن المغيرة: سئل سفيان بْن عُيَيْنَة: يغتاب صاحب هوى؟ قال: يذكر منه هواه ولا يغتابه فيما سوى ذلك.
أبو الفتح نصر بن المغيرة دەڵێت: لە سفيان بن عيينة پرسیار کرا: ئایا غەیبەتی کەسی خاوەن هەواو ئارەزوو -موبتەدیع- دەکرێت؟ فەرمووی: باسی هەواو ئارەزوەکەی دەکرێت بەڵام بۆ جگە لەوە غەیبەتی ناکرێت.
«"تهذيب الكمال للمزي" ٢٣/٥١٠»
قال ابن مسعود: لا تسأل الرجل عما في قلبه لك، ولكن انظر ما في قلبك له، فإن لك في قلبه مثل ذلك.
ابن مسعود دەفەرموێت: پرسیار لە هیچ پیاوێک مەکە کەچی لە دڵیدایە بەرامبەر بەتۆ، بەڵکو سەیری ئەوە بکە کەچی لە دڵی تۆدایە بەرامبەر بە ئەو، چونکە ئەوەی لە دڵی ئەودا هەیە بۆ تۆ، هاوشێوەی ئەوەیە کە لە دڵی تۆدایە بۆ ئەو.
قال بشر بن الحارث: قال رجل ليحيى بن أبي كثير: إني أحبك، قال: قد علمت ذلك من نفسي.
بشر بن الحارث دەفەرموێت: پیاوێک بە يحيى بن أبي كثير ـی وت: من تۆم خۆش دەوێت، ئەویش فەرمووی: ئەوەم لە ناخی خۆمەوە دەزانی -چونکە ئەمیش خۆشی ویستووە-.
وقال ابن عباس: فلان يحبني، قالوا: وكيف ذاك؟ قال: إني أحبه.
وە ابن عباس دەفەرموێت: فڵانە کەس منی خۆش دەوێت، وتیان: چۆن ئەوە دەزانیت؟ فەرمووی: چونکە من خۆشم دەوێت.
«"شعب الإيمان للبيهقي" ١١/٣٤١»
بِمَ تَلِيْنُ القُلُوْبُ؟
دڵەکان بەچی نەرم دەبن؟
قَالَ عُمَرُ بنُ صَالِحٍ: سَأَلْتُ أَبَا عَبْدِ اللهِ -أحمد بن حنبل-: بِمَ تَلِيْنُ القُلُوْبُ؟ فَأَبْصَرَ إِلَيَّ، ثُمَّ أَبْصَرَ إِلَيَّ، ثُمَّ أَطْرَقَ إِليَّ سَاعَةً، فَقَالَ: بَأيِّ شَيْءٍ؟ بَأَكْلِ الحَلَالِ. فَذَهَبْتُ إِلَى أَبِي نَصْرٍ بِشْرٍ، فَقُلْتُ لَهُ: يَا أَبَا [نَصْرٍ، بأي شَيْءٍ]، تَلِيْنُ القُلُوْبُ؟ فَقَالَ: ﴿أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ﴾ فَقُلْتُ لَهُ: فَإِنِّي قَدْ سَأَلْتُ أَبَا عَبْدِ اللهِ -فَتَهَلَّلَ وَجْهُهُ لِذِكْرِي لأبِي عَبْدِ الله- قَالَ: سَأَلْتَهُ؟ قُلْتُ: نَعَمْ، قَال: هِيْه، قُلْتُ: قَالَ لِي: بِأكلِ الحَلَالِ، قَالَ: جَاءَكَ بالأصْلِ، كَمَا قَالَ.
قَالَ: فَذَهَبْتُ إِلَى عَبْدِ الوَهَّابِ، فقلتُ: يَا أَبَا الحَسَنِ، بِمَ تَلِيْنُ القُلُوْبُ؟ فَقَالَ: ﴿أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ﴾ فَقُلْتُ: قَدْ سَأَلْتُ أَبَا عَبْدِ الله -فَاحْمَرَّ وَجْهُهُ مِنْ فَرَحِهِ بأَحْمَدَ- فَقَالَ: سَأَلْتَ أَبَا عَبْدِ اللهِ؟ قُلْتُ: نَعَمْ. قَالَ: هِيْه. قُلْتُ: قَالَ لِي: بِأكْلِ الحَلَالِ. فَقَالَ لأصْحَابِهِ: أَمَا تَسْمَعُوْنَ؟ أَجَابَهُ بالجَوْهَرِ، أَجَابَهُ بالجَوْهَرِ، الأصْلُ كَمَا قَالَ، الأصْلُ كَمَا قَالَ.
عمر بن صالح دەڵێت: پرسیارم لە أبو عبد الله -ٲحمد بن حنبل - کرد: دڵەکان بە چی نەرم دەبن؟ سەیری کردم، پاشان سەیری کردمەوە، پاشان بۆ ماوەیەک سەری داخست، پاشان فەرمووی: بە چ شتێک؟ بە خواردنی حەڵاڵ.
جا منیش چووم بۆ لای أبي نصر بشر و پێم وت: ئەی أبا نصر دڵەکان بە چی نەرم دەبن؟ فەرمووی: ﴿أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ﴾، پێم وت: من پرسیارم لە أبو عبد الله کردووە -کاتێک ناوی أبو عبد الله ـم هێنا ڕووخساری گەشایەوە- وتی: پرسیارت لێ کردووە؟ وتم: بەڵێ، وتی: دەی چی فەرموو؟ وتم: فەرمووی: بە خواردنی حەڵاڵ، وتی: بنچینە و ئەسڵەکەی پێ وتوی، هەر وەک چۆن فەرموویەتی.
دەڵێت: چووم بۆ لای عبد الوهاب و وتم: ئەی أبا الحسن دڵەکان بە چی نەرم دەبن؟
فەرمووی: ﴿أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ﴾، وتم: من لە أبو عبد الله م پرسیوە -ڕەنگی سوور هەڵگەڕا لە خۆشیدا کاتێک ناوی ٲحمد ـم هێنا- وتی: پرسیارت لە أبو عبد الله کردووە؟ وتم: بەڵێ، وتی: دەی چی فەرموو؟ وتم: فەرمووی: بە خواردنی حەڵاڵ، بە هاوەڵەکانی وت: ئایا بیستتان؟ بە گەوهەر وەڵامی داوەتەوە، بە گەوهەر وەڵامی داوەتەوە، بنچینە و ئەسڵەکەیەتی
هەر وەک چۆن فەرموویەتی، بنچینە و ئەسڵەکەیەتی هەر وەک چۆن فەرموویەتی.
«"طبقات الحنابلة لابن أبي يعلى" ٢/١٠٩»
سەردانی برا بۆ دەردەدڵ و ئونس گرتن، وە گێڕانەوەی فەرموودەکانی رسول اللە ﷺ و ئەخباری سەلەف لە مەجلیسەکەدا
عَنْ عَمْرِو بْنِ وَابِصَةَ الْأَسَدِيِّ، عَنْ أَبِيهِ، قَالَ: إِنِّي بِالْكُوفَةِ فِي دَارِي، إِذْ سَمِعْتُ عَلَى بَابِ الدَّارِ: السَّلَامُ عَلَيْكُمْ أَأَلِجُ؟ قُلْتُ: عَلَيْكُمُ السَّلَامُ فَلِجْ، فَلَمَّا دَخَلَ، فَإِذَا هُوَ عَبْدُ اللهِ بْنُ مَسْعُودٍ، قُلْتُ: يَا أَبَا عَبْدِ الرَّحْمَنِ، أَيَّةُ سَاعَةِ زِيَارَةٍ هَذِهِ؟ وَذَلِكَ فِي نَحْرِ الظَّهِيرَةِ، قَالَ: طَالَ عَلَيَّ النَّهَارُ، فَذَكَرْتُ مَنْ أَتَحَدَّثُ إِلَيْهِ، قَالَ: فَجَعَلَ يُحَدِّثُنِي عَنْ رَسُولِ اللهِ ﷺ وَأُحَدِّثُهُ.
لە عمرو بن وابصة الٲسدي ـیەوە، لە باوکییەوە دەگێڕێتەوە کە وتی: من لە کوفە لە ماڵەکەی خۆم بووم، لە بەر دەرگای ماڵەکەم بیستم وتی: السلام علیکم ئایا بێمە ژوورەوە؟ وتم: علیکم السلام فەرموو وەرە ژوورەوە، کاتێک هاتە ژوورەوە، بینیم ئەوە عبد اللە بن مسعود وتم: ئەی عبد الرحمن، ئەمە چ کاتێکی سەردانە؟ ئەوەش لە کاتی نیوەڕۆدا بوو، فەرمووی: ڕۆژەکەم بەسەردا درێژ بووەوە، بیرم لە کەسێک کردەوە کە قسەی لەگەڵ بکەم، دەستی کرد بە گێڕانەوەی فەرموودەکانی رسول اللە ﷺ بۆم و منیش بۆیم دەگێڕایەوە.
«"مسند أحمد" ٧/٣١٥»
قال الزعفراني: سمعت الشافعي يقول: من تعلم علما فَلْيَدقِّق فيه لئلا يضيع دَقِيقُ العلم.
الزعفراني دەڵێت: بیستم الشافعي دەیفەرمو: هەر کەسێک عیلمێک فێر دەبێت، با ورد بێتەوە تێیدا بۆ ئەوەی وردەکارییەکانی ئەو عیلمەی لەدەست نەچێت.
«"مناقب الشافعي للبيهقي" ٢/١٤٢»
أَخْبَرَنَا أَبُو بَكْرٍ الْمَرُّوذِيُّ، قَالَ: سَمِعْتُ أَبَا عَبْدِ اللَّهِ، يَقُولُ: قَدْ أَمَرْتُهُمْ يَعْنِي لِوَلَدِهِ أَنْ يَخْتَلِفُوا إِلَى السُّوقِ، وَأَنْ يَتَعَرَّضُوا لِلتِّجَارَةِ " وَقَالَ: قَدْ رُوِيَ عَنْ عَائِشَةَ، عَنِ النَّبِيِّ ﷺ أَنَّهُ قَالَ: إِنَّ أَطْيَبَ مَا أَكَلَ الرَّجُلُ مِنْ كَسْبِهِ.
أبو بكر المروذي دەڵێت: بیستم ٲبا عبد اللە -ٲحمد بن حنبل- دەیفەرموو: فەرمانم پێ کردوون -واتە بە منداڵەکانی- کە هاتووچۆی بازاڕ بکەن و خەریکی بازرگانی بن، وە فەرمووی: لە عائشة ـەوە گێڕدراوەتەوە، لە پێغەمبەرەوە ﷺ کە فەرمویەتی: بەڕاستی پاکترین و باشترین شتێک کە پیاو بیخوات ئەوەیە کە لە دەستکەوتی ماندوبوونی خۆیەتی.
أَنَّ الْفَضْلَ بْنَ زِيَادٍ، حَدَّثَهُمْ، قَالَ: سَمِعْتُ أَبَا عَبْدِ اللَّهِ، يَأْمُرُ بِالسُّوقِ وَيَقُولُ: مَا أَحْسَنَ الِاسْتِغْنَاءَ عَنِ النَّاسِ.
لە الفضل بن زياد ـەوە کە بۆی گێڕاونەتەوە کە وتویەتی: بیستم أبو عبد الله فەرمانی دەکرد بە بازاڕ و -کاسبیکردن تێیدا- و دەیفەرموو: چەند جوانە بێ پێویستی لە خەڵکی.
«"الحث على التجارة للخلال" ١/٢٧»
رُبَّ هَجْرٍ جَمِيلٍ خَيْرٌ مِنْ مُخَالَطَةٍ مُؤْذِيَةٍ
زۆر جار هەجرێکی جوان باشترە لە تێکەڵاوییەکی ئازاربەخش
گەر بە ڕوکەش سێری ئەثەرەکە بکەیت وادەرەکەوێ کە زەمی فێربونی عیلمە بەڵام گەر وردبیتەوە لە مانا و قسەکەی ئەوا تێ ئەگەی کە بە پێچەوانەوەیە.
قَالَ سُفْيَانُ الثَّوْرِيُّ: مَنْ يَزْدَدْ عِلْمًا يَزْدَدْ وَجَعًا، وَلَوْ لَمْ أَعْلَمْ لَكَانَ أَيْسَرَ لِحُزْنِي.
سفیان الثوري دەفەرموێت: هەرکەسێک عیلمی زیاد بکات ئەوا ئازاریشی زیاد دەکات، وە ئەگەر نەمزانیبایە ئەوا بۆ خەم و پەژارەم ئاسانتر دەبوو.
«"شرف أصحاب الحديث للخطيب البغدادي" ١١٨»
رَوَى وَكِيعٌ عَنْ ابْنِ مَسْعُودٍ أَنَّهُ كَانَ يُعْجِبُهُ إذَا قَامَ إلَى الصَّلَاةِ الرِّيحُ الطَّيِّبَةُ، وَالثِّيَابُ النَّقِيَّةُ. وَرُوِيَ أَيْضًا عَنْ عُمَرَ قَالَ: مُرُوءَةُ الرَّجُلِ نَقَاءُ ثَوْبِهِ.
وكيع لە ابن مسعود گێڕاویەتییەوە کە کاتێک هەڵدەستا بۆ نوێژ، حەزی بە بۆنی خۆش و پۆشاکی پاک دەکرد.
هەروەها لە عمر گێڕاویەتیەوە کە فەرموویەتی: مڕوئەتی پیاو پاکوخاوێنی جلەکەیەتی.
«"الآداب الشرعية" ٣/٥٢٩»
قال الميموني: ما أعلم أني رأيتُ أَحدًا أَنْظفَ ثوبًا ولا أشدَّ تعاهدًا لنفسه في شاربه وشعر رأسه وشعر بدنه، ولا أنقى ثوبًا وشدةَ بياضٍ، من أحمد بن حنبل.
الميموني دەڵێت: وانازانم هیچ کەسێکم بینیبێت کە جلی لە أحمد بن حنبل خاوێنتر بێت، یان لە ئەو زیاتر ئاگاداری ڕێک و پێکی خۆی بێت لە چاککردنی سمێڵ و قژی سەر و مووی جەستەی، وە جلی هیچ کەسێکم بەو ڕادەیە پاک و سپی و درەوشاوە نەبینیوە وەک ٲحمد بن حنبل.
«"المناقب لابن الجوزي" ٢٧٣»
قَالَ عُمَرُ بْنُ عَبْدِالْعَزِيزِ: إِنَّمَا خُلِقْتُمْ لِلْأَبَدِ وَلَكِنَّكُمْ تُنْقَلُونَ مِنْ دَارٍ إِلَى دَارٍ.
عمر بن عبد العزیز دەفەرموێت: ئێوە بۆ هەتاهەتایی دروستکراون، بەڵام تەنها ئەوەیە کە لە ماڵێکەوە بۆ ماڵێکی تر دەگوازرێنەوە.
«"حلية الأولياء" ٢٨٧/٥»
المرأة تعصي زوجها
ئافرەتێک سەرپێچی مێردەکەی بکات
قلت لأحمد: المرأة تعصي زوجها هل لها نفقة؟ قال: لا.
بە أحمد ـم وت: ئافرەتێک سەرپێچی مێردەکەی بکات، ئایا نەفەقەی بۆ هەیە؟ فەرمووی: نەخێر.
عن هارون قال: قلت للحسن امرأة خرجت مراغمةً لزوجها ألها نفقة؟ قال: نعم. قلت: وما نفقتها؟ قال: جوالق من تراب.
هارون دەڵێت: بە الحسن ـم وت: ئافرەتێک بە مەبەستی دژایەتیکردن لە ماڵی مێردەکەی بچێتە دەرەوە، ئایا نەفەقەی بۆ هەیە؟ فەرمووی: بەڵێ. وتم: نەفەقەکەی چییە؟ فەرمووی: کیسەیەک لە خۆڵ.
عن الشعبي في المرأة تستعصي على زوجها قال: ليس لها نفقة وإن مكثت عشرين سنة.
لە الشعبي ـەوە دەربارەی ئەو ئافرەتەی کە سەرپێچی مێردەکەی دەکات، فەرمووی: مافی هیچ نەفەقەیەکی نییە، تەنانەت ئەگەر بیست ساڵیش بەو شێوەیە بمێنێتەوە.
‹"مسائل حرب الكرماني" ٢/٦٥١»
ئەخباری زۆر هەیە لەسەر واجبی گوێڕایەڵی ئافرەت بۆ مێردەکەی و زەمکردنی ئەو ئافرەتەی سەرپێچی مێردەکەی دەکات بەڵام گوێڕایەڵیەکە ئەبێ لە چوارچێوەی شەرعا بمێنێتەوە گەر داوای شتی ناشەرعی لێکرد بەپێچەوانەوە نابێ گوێڕایەڵی بکات، بەڵام پێویست ناکات پیاوانیش تەنها خەریکی ئەمر کردن و ئیستیغلالکردنی خێزانەکانیان بن وە ئافرەتان چەنیش باش بن شەرت نییە لەهەموو شتێکا گوێڕایەڵی پیاوەکانیان بن پێویستە پیاو نەرم و نیانی و حیکمەت بەکاربهێنێ.
لە یحیی البکاء ـەوە، لە ابن عمر ـەوە کەوا پیاوێکی بانگبێژی کەعبە لە کاتی تەوافدا بە ابن عمر ـی وت: من لەبەر اللە تۆم خۆش دەوێت، -ابن عمر ـیش- پێی فەرموو: بەڵام من لەبەر اللە ڕقم لێتە؛ چونکە تۆ دەنگی خۆت -لە کاتی بانگداندا- لەبەر خاتری پارە و درهەم خۆش دەکەیت.
«"فتح الباري لابن رجب" ٥/٢٨٣»
مما يُساق من الطرائف: أن أحد أهل زماننا انشغل عن زوجته بمخطوطته، فوضعت له مع فنجان القهوة بطاقة فيها:
يا ليتني عندكم يا حِبُّ مخطوطة
تسعى إلى نَيْلِها سعْيَ ابن بطوطة
غُبطتُ أوراقها إذ أنت تعشقها
فهل أكون كذي الأوراق مغبوطة؟!
فكتب إليها:
شتان بينكما فالرَفُّ موضعها
وأنتِ يا مُهجتي في القلب «مخطوطة»
وأنتِ مُطْلَقةٌ ما شئتِ فاعِلَةً
وتلك بالجلدِ والخيطان مربوطة.
لەو تەڕائیفانەی کە دەگێڕدرێنەوە: دەڵێن یەکێک لە ئەهلی سەردەمی ئێمە ئەوەندە سەرقاڵی دەستنووسێکی کۆن -مخطوطة- بووە، کە هاوسەرەکەی خۆی لەبیر چووە. هاوسەرەکەشی لەگەڵ فنجانێک قاوەدا وەرەقەیەکی بۆ دانا و ئەم شیعرەی تێدا نووسی:
خۆزگە لای تۆ ئەی خۆشەویستم دەستنووسێکی کۆن دەبووم
تاوەکو بۆ گەیشتن بە من وەک ابن بطوطة گەشت و هەوڵت بدایە
ئیرەیی بە پەڕەکانی دەبەم چونکە تۆ عاشقی ئەوانیت
ئایا دەبێت منیش ڕۆژێک وەک ئەو پەڕانە ئیرەییم پێ ببرێت؟
جا ئەویش بۆی نووسی:
زۆر جیاوازن ئەو -دەستنووسەکە- جێگەی سەر ڕەفەی کتێبخانەیە
بەڵام تۆ ئەی ڕۆحی من لە ناو دڵمدا -مخطوطەی- نەخشێنراویت
تۆ ئازادیت و هەرچییەکت بوێت دەتوانیت بیکەیت
بەڵام ئەو بە پێست و دەزوو بەستراوەتەوە.
«"المتلذذون بالعلم" ٢٤٧»
عَنْ مَنْ حَدَّثَهُ أَنَّ أَبَا أَيُّوبَ مَرَّ بِالسَّبْيِ يَوْمَ رُودِسَ، وَهُمْ يَبْكُونَ، قَدْ فُرِّقَ بَيْنَ الْوَالِدَةِ وَوَلَدِهَا، فَرَدَّ الْوَلَدَ إِلَى وَالِدَتِهِ فَصَمَتُوا، فَجَاءَ صَاحِبُ الْمَغْنَمِ، فَقَالَ: مَنْ صَنَعَ هَذَا بِمَقَاسِمِنَا؟ فَقَالَ أَبُو أَيُّوبَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ عليه السلام يَقُولُ: «مَنْ فَرَّقَ بَيْنَ وَالِدَةٍ وَوَلَدِهَا فَرَّقَ اللَّهُ بَيْنَهُ وَبَيْنَ أَحِبَّتِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ». فَقَالَ: لَأَذَرَنَّهُمْ عَلَى مَا صَنَعْتَ.
ٲبا ٲیوب لە ڕۆژی -فەتحی دوورگەی- ردوس بە لای دیلەکاندا تێپەڕ بوو لە کاتێکدا دەگریان، چونکە دایکێک لە منداڵەکەی جیا کرابۆوە.
جا هەستا منداڵەکەی بۆ دایکی گێڕایەوە، ئەوانیش بێدەنگ بوون، پاشان بەرپرسی دابەشکردنی دەستکەوتەکان هات و وتی: کێ ئەمەی بەسەر دابەشکردنەکانمان هێناوە؟
ٲبو ٲیوب فەرمووی: گوێم لە رسول اللە ﷺ بوو دەیفەرموو: «هەر کەسێک منداڵێک لە دایکەکەی جیا بکاتەوە -لە یەکترییان داببڕێت- ئەوا اللە لە ڕۆژی دواییدا ئەو و خۆشەویستانی لەیەکتر جیا دەکاتەوە».
بۆیە وتی: بێگومان بەو شێوەیە دەیانهێڵمەوە کە تۆ کردووتە.
«"السير لأبي إسحاق الفزاري" ١/١٤٣»
